پەندەکان پەندەکانی سلێمان, بەش پەندەکانی سلێمان, بەش 27
شانازی بە سبەینێ مەکە،
چونکە نازانی ڕۆژ چی لێ دەکەوێتەوە.یاقوب 4:13
با نامۆ ستایشت بکات نەک دەمی خۆت،
بێگانە نەک لێوەکانت.دووەم کۆرنسۆس 10:12
بەرد قورسە و لم بە سەنگە،
بەڵام تووڕەیی گێل لە هەردووکیان قورسترە.
هەڵچوون توندوتیژە و تووڕەیی لێشاوە،
بەڵام کێ لەبەردەم ئیرەیی خۆ ڕادەگرێت؟یاقوب 1:20
سەرزەنشتی ئاشکرا
لە خۆشەویستی شاردراوە باشترە.پەندەکان 28:23
برینی دۆست دڵسۆزییە،
بەڵام ماچی دوژمن بە فێڵە.زەبوورەکان 141:5
کەسی تێر پێ لە هەنگوین دەنێت،
بەڵام بۆ برسی هەموو تاڵێتییەک شیرینە.
وەک چۆلەکەی وێڵبوو لە هێلانەکەی،
ئاوایە مرۆڤی وێڵ لە هەواری خۆی.
بۆن و بخورد دڵ خۆش دەکەن،
شیرینی برادەریش لە پەرۆشی ڕاوێژە.
واز لە برادەرەکانی خۆت و باوکت مەهێنە،
لە ڕۆژی لێقەومانت مەچووە ماڵی برات،
دراوسێی نزیک لە برای دوور باشترە.پەندەکان 18:19
ڕۆڵە، دانا بە و دڵم خۆش بکە،
بۆ ئەوەی وەڵامی ئەوانە بدەمەوە کە لۆمەم دەکەن.پەندەکان 23:15
ژیر خراپە دەبینێت و خۆی دەشارێتەوە،
بەڵام ساویلکە مل پێوەدەنێت و سزا دەدرێ.پەندەکان 22:3
ئەگەر کەسێک بووە کەفیلی نامۆیەک کەواکەی لێ وەربگرە27:13 وەرگرتنی جلوبەرگ وەک بارمتە نەریت بووە.،
لەبەر بێگانەکە بارمتەی لێ وەربگرە.پەندەکان 20:16
ئەوەی بە دەنگی بەرز داوای بەرەکەت بۆ دراوسێکەی بکات لە بەیانی زوودا،
بە نەفرەت بۆی ئەژمارد دەکرێت.
دڵۆپەکردنی بەردەوام لە ڕۆژی باران،
هەروەک ئافرەتی شەڕانییە.
ئەوەی دەستەمۆی بکات، با دەستەمۆ دەکات،
بە دەستی ڕاستی زەیت دەگرێت.
ئاسن بە ئاسن تیژ دەکرێت و
مرۆڤیش ڕووی برادەرەکەی تیژ دەکات.27:17 کاریگەری لەسەر بەرامبەرەکەی دەبێت لە بیرکردنەوە و بڕیاردان.عیبرانییەکان 10:24
ئەوەی چاودێری دار هەنجیرێک بکات بەرەکەی دەخوات،
ئەوەی گەورەکەی خۆی بپارێزێت ڕێزی دەگیرێت.
وەک لە ئاودا وێنەدانەوەی ڕوو دەبینرێت،
ئاواش دڵی مرۆڤ وێنەی مرۆڤەکە دەداتەوە.
جیهانی مردووان و لەناوچوون تێر نابن،
هەروەها چاوی مرۆڤیش تێر نابێت.
بۆتە بۆ زیوە و کوورە بۆ زێڕ،
مرۆڤیش بە دەمی ستایشکەرەکەی تاقی دەکرێتەوە.پەندەکان 17:3
هەرچەندە گێل لەناو هاون بکوتی،
لەگەڵ دانەوێڵە بە دەسکە هاون،
گێلایەتییەکەی لێی جیا نابێتەوە.مەرقۆس 3:4
باش حاڵی مێگەلەکانت بزانە،
دڵت هەر لەلای ڕانە مەڕەکانت بێت،
چونکە دەوڵەمەندی هەتاسەر نییە،
تاجیش نەوە بە نەوە بەردەوام نابێت.یەکەم تیمۆساوس 6:7
کاتێک کا نامێنێت و گیا دەردەکەوێت،
گیاوگۆڵی شاخان کۆدەکرێنەوە،
بەرخەکان بۆ جلوبەرگ و
گیسکەکانیش بۆ نرخی کێڵگە.
بەپێی پێویست شیری بزنیشت دەبێت
کە بەشی خواردنی خۆت و خێزانەکەت و بژێوی کەنیزەکانت دەکات.