پەندەکانامثال پەندەکانی سلێمانامثال, بەشباب پەندەکانی سلێمانامثال, بەشباب 17

ترجمه‌ها مقایسه

باشترە پارووێکی وشک بە ئارامییەوە

لە ماڵێکی پڕ لە خوانی ئامادەکراو، بە ناکۆکی.پەندەکان 15:17

بەندەی وریا بەسەر کوڕی شەرمەزاردا زاڵ دەبێت و

لەگەڵ برایانی میرات بەشدەکات.

بۆتە17‏:3 دەفرێکی کانزایی سەختە بۆ تواندنەوەی کانزای دیکە تێیدا بەکاردێت.‏ بۆ زیوە و کوورە بۆ زێڕ،

یەزدانیش دڵ تاقی دەکاتەوە.پەندەکان 27:21; یەرمیا 17:10

بەدکار گوێ لە لێوی خراپ دەگرێت،

درۆزنیش گوێ دەداتە زمانی گرفتخواز.

ئەوەی گاڵتە بە هەژار بکات سووکایەتی بە دروستکەرەکەی دەکات،

ئەوەی بە بەڵا دڵی خۆشبێت بێ سزا دەرناچێت.پەندەکان 14:31

منداڵی منداڵ تاجی پیرانە،

شانازی کوڕانیش دایک و باوکانن.زەبوورەکان 128:6; دووەم تیمۆساوس 1:5

قسەی نەستەق لە گێل ناوەشێتەوە،

لەوەش زیاتر قسەی درۆ لە میر.

بەرتیل بەردی گرانبەهایە لەبەرچاوی خاوەنەکەی،

ڕوو لە هەر لایەک بکات سەردەکەوێت.

ئەوەی تاوان دادەپۆشێت پەرە بە خۆشەویستی دەدات،

بەڵام ئەوەی باسی بابەتەکە بکاتەوە دۆستی نزیک لە یەکتر جیا دەکاتەوە.پەندەکان 10:12

سەرزەنشتکردنێک بۆ تێگەیشتوو

قووڵترە لە سەد جار دارکاریکردن بۆ گێل.

کەسی خراپ تەنها داواکاری یاخی بوونە،

لەبەر ئەوە نێردراوێکی دڵڕەقی بۆ دەنێردرێت.

باشترە تووشی دەڵەورچێکی سک سووتاو بیت،

نەک گێلێک لە گێلایەتییەکەی خۆی.

ئەوەی پاداشتی چاکە بە خراپە بداتەوە،

خراپە ماڵی بەرنادات.دواوتار 32:35; یەکەم پەترۆس 3:9; ڕۆما 12:17; ڕۆما 12:19; یەکەم سالۆنیکی 5:15

دەستپێکردنی ناکۆکی وەک تەقینی بەنداوە،

جا پێش ئەوەی ناکۆکییەکە بتەقێتەوە وازی لێبهێنە.

بێتاوانکردنی خراپەکار و تاوانبارکردنی ڕاستودروست،

هەردووک قێزەونن لەلای یەزدان.پەندەکان 24:24; ئیشایا 5:23

بۆچی پارە بکەوێتە دەست پیاوی گێل؟

کە ئارەزووی نییە بۆ کڕینی دانایی!

برادەر هەموو کاتێک خۆشەویستی خۆی دەردەبڕێت،

براش بۆ تەنگانە لەدایک دەبێت.پەندەکان 18:24

کەسی تێنەگەیشتوو تەوقە دەکات17‏:18 تەوقەکردن بە مەبەستی ڕێککەوتن بەبێ هیچ بەڵگەنامەیەک.‏ و

بە تەواوی دەبێتە کەفیلی دراوسێکەی.پەندەکان 6:1; پەندەکان 11:15

ئەوەی حەز لە ناکۆکی بکات حەز لە گوناه دەکات،

ئەوەی دەرگای خۆی بڵند بکات داوای شکان دەکات.

ئەوەی دڵخراپ بێت چاکە نایەتە ڕێی،

ئەوەی زمان خوار بێت تووشی خراپە دەبێت.پەندەکان 6:14

ئەوەی گێلی ببێت تووشی خەفەت دەبێت،

باوکی ڕۆڵەی دەبەنگیش دڵخۆشی نابینێت.پەندەکان 15:20

دڵی شادمان تەندروستی دەبەخشێت،

بەڵام ڕۆحی تێکشکاو ئێسک وشک دەکات.پەندەکان 15:13

بەدکار بە نهێنی بەرتیل وەردەگرێت

تاکو ڕێچکەی دادپەروەری خوار بکاتەوە.پەندەکان 21:14

کەسی تێگەیشتوو چاوی لەسەر داناییە،

بەڵام گێل چاودەبڕێتە ئەوپەڕی زەوی.ژیرمەندی 2:14; ژیرمەندی 8:1

کوڕی گێل خەمە بۆ باوکی و

تاڵییە بۆ ئەو دایکەی لێی بووە.پەندەکان 15:20

پێبژاردن بە کەسی ڕاستودروست باش نییە،

هەروەها دارکاریکردنی کەسی خانەدان لەبەر دەستپاکی.

ئەوەی قسەی خۆی ڕاگرێت خاوەن زانیارییە،

ئەوەی ڕۆح ئارام بێت پیاوی تێگەیشتنە.یاقوب 1:19

تەنانەت گێلیش کە بێدەنگ بێت بە دانا دادەنرێت،

ئەوەی لێویشی لێک نەکاتەوە بە تێگەیشتوو.