پەندەکانPro پەندەکانی سلێمانSananlaskut, بەشluku پەندەکانی سلێمانSananlaskujen kirja, بەشluku 29

Käännökset Vertaa

ئەوەی زۆر سەرزەنشت بکرێت و هەر کەللەڕەق بێت،

لەناکاو تێکدەشکێت و چارەسەریشی نابێت.پەندەکان 28:14

کاتێک ڕاستودروستان زۆر بن گەل دڵخۆش دەبێت،

کە بەدکار فەرمانڕەوا بێت گەل دەناڵێنێت.دەرچوون 2:23

ئەوەی حەز لە دانایی بکات باوکی دڵخۆش دەکات،

هاوڕێی لەشفرۆشانیش سامان بەفیڕۆ دەدات.پەندەکان 10:1; لۆقا 15:13

پاشا بە دادوەری وڵات ڕادەگرێت،

بەڵام ئەوانەی بەدوای پارە بکەون وێرانی دەکەن.

ئەو کەسەی لەگەڵ دراوسێکەی زمانلووسی بکات

داو لەبەرپێی دەنێتەوە.

لە گوناهی پیاوخراپ تەڵە هەیە،

بەڵام کەسی ڕاستودروست گۆرانی دەڵێت و دڵخۆش دەبێت.زەبوورەکان 9:16

کەسی ڕاستودروست گرنگی بە مافی هەژار دەدات،

بەڵام بەدکار ئەو گرنگییە تێناگات.پەندەکان 28:5

گاڵتەجاڕان شار دەخەنە ئاژاوەوە،

بەڵام دانایان تووڕەیی کپ دەکەنەوە.پەندەکان 11:11; ژیرمەندی 9:18

ئەگەر پیاوێکی دانا گێلێک بداتە دادگا،

گێلەکە تووڕە بێت یان گاڵتەی پێ بێت ئاشتی نابێت.

خوێنڕێژان ڕقیان لە کەسی دروست دەبێتەوە،

بەڵام سەرڕاستان ژیانی دەپارێزن.

گێل هەرچی تووڕەیی لە دڵدایە دەریدەبڕێت،

بەڵام دانا خۆی دەگرێت.پەندەکان 15:1

ئەگەر فەرمانڕەوایەک گوێ لە قسەی درۆ بگرێت،

هەموو خزمەتکارەکانی دەبنە بەدکار.

هەژار لەگەڵ زۆردار لەمەدا لە یەکتری دەچن:

یەزدان ڕووناکی بە چاوی هەردووکیان دەدات.

ئەگەر پاشایەک بە ڕاستی دادوەری هەژاران بکات،

تەختەکەی هەتاهەتایە دەچەسپێت.پەندەکان 16:12; پەندەکان 20:28; پەندەکان 25:5

داری تەمبێکردن دانایی دەبەخشێت،

بەڵام منداڵ جڵەوی بەربدرێت دایکی خۆی شەرمەزار دەکات.پەندەکان 10:1

کاتێک بەدکاران گەشە دەکەن گوناه زۆر دەبێت،

بەڵام ڕاستودروستان کەوتنیان دەبینن.زەبوورەکان 37:36

کوڕەکەت تەمبێ بکە دەتحەسێنێتەوە،

چێژ دەداتە گیانت.پەندەکان 23:13

بەبێ سروش29‏:18 فەرموودەیەکی خودایە کە لە ڕێگای ڕۆحی پیرۆزەوە بۆ مرۆڤ هاتبێت.‏ گەل بەڕەڵا دەبێت،

بەڵام ئەوەی تەورات پەیڕەو بکات خۆزگەی پێ دەخوازرێت.

خزمەتکار تەنها بە قسە تەمبێ نابێت،

هەرچەندە تێدەگات، بەڵام گوێی ناداتێ.

ئەو کەسەت بینیوە بە پەلەیە لە قسەکانی؟

گێل لەو زیاتر ئومێدی پێ دەکرێت.ژیرمەندی 5:2; یاقوب 1:19; پەندەکان 26:12

ئەوەی خزمەتکارەکەی لە منداڵییەوە بە ناز ڕابگرێت،

لە کۆتاییدا لێی هەڵدەگەڕێتەوە.

کەسی تووڕە ناکۆکی دەوروژێنێت،

کەسی هەڵچووش گوناهی زۆرە.پەندەکان 15:18

لووتبەرزی مرۆڤ خۆی نزم دەکاتەوە،

بەڵام بێفیز ڕێزدار دەبێت.ئەیوب 22:29; پەندەکان 15:33; مەتا 23:12

هاوبەشی دز ڕقی لە خۆی دەبێتەوە،

سوێند دەخوات و دانی پێدا نانێت.لێڤییەکان 5:1

ترسی مرۆڤ تەڵە دەنێتەوە،

بەڵام ئەوەی پشت بە یەزدان ببەستێت پەناگیر دەبێت.مەتا 14:5; پەندەکان 16:20; یەرمیا 17:7

زۆر کەس داوای ڕەزامەندی فەرمانڕەوایان دەکەن،

بەڵام مرۆڤ لەلایەن یەزدانەوە دادپەروەری بەدەستدەهێنێت.پەندەکان 19:6

قێزی ڕاستودروستان لە کەسی ناڕەوایە،

قێزی بەدکاریش لەوەیە کە ڕێگای ڕاستە.یۆحەنا 15:19