پەندەکان پەندەکانی سلێمان, بەش پەندەکانی سلێمان, بەش 8
بانگەوازی دانایی
ئایا دانایی بانگەواز ناکات؟
ئەی تێگەیشتن دەنگی خۆی هەڵنابڕێت؟مەتا 11:19; یەکەم کۆرنسۆس 1:24
لەسەر لووتکەی بەرزاییەکان،
لەسەر ڕێگاکان، لە چواڕیانەکان ڕادەوەستێت.
لەلای دەروازەی شارەکان،
لەبەردەم دەرگاکان، هاوار دەکات:
«ئەی خەڵکینە، بۆ ئێوە بانگ دەکەم،
دەنگم بۆ ئادەمیزادە.
ساویلکەکان، فێری ژیری بن،
گێلەکان، فێری تێگەیشتن بن.زەبوورەکان 92:6
گوێ بگرن، چونکە باسی شتی بەرزتان بۆ دەکەم،
کردنەوەی لێوەکانم بۆ ڕاستەڕێییە.مەتا 7:29
ڕاستگۆیی وێردی دەممە،
خراپەش قێزەونە بۆ لێوەکانم.یۆحەنا 8:46
قسەکانی دەمم هەموو ڕاستودروستن،
هیچ فێڵ یان خواروخێچی تێدا نییە.زەبوورەکان 12:6
هەموو ڕێکن لای کەسی تێگەیشتوو،
ڕاستەڕێیە لای ئەوانەی زانیاری دەدۆزنەوە.
تەمبێکردن لە من وەربگرن نەک زیو،
زانیاریش زیاتر لە زێڕی پوختەکراو،ئەیوب 28:15; پەندەکان 3:14
چونکە دانایی لە یاقووت8:11 یاقووت: گەوهەری سووری تۆخ. باشترە،
هەرچی ئارەزووی دەکەیت نابێتە هاوتای.ئەیوب 28:16
«من داناییم، لەگەڵ ژیریدا نیشتەجێم،
زانیاری و سەلیقەم هەیە.لۆقا 11:49
ئەوەی لەخواترس بێت، ڕقی لە خراپە دەبێت،
من ڕقم لە لووتبەرزی و خۆبەزلزانییە،
لە ڕێگای خراپ و لە قسەی بە فێڵە.
ڕاوێژ و دانایی تەواو هی منن،
تێگەیشتن هی منە، هێز هی منە.
بە منەوە پاشاکان پاشایەتی دەکەن و
فەرمانڕەوایان بە ڕاستودروستی یاسا دەردەکەن.پەیدابوون 49:10; دانیال 2:21; ڕۆما 13:1
بە منەوە میرەکان میرایەتی دەکەن،
بەگەکان و هەموو ئەوانەی بە ڕاستودروستی دادوەری دەکەن.
من ئەوانەم خۆشدەوێت کە منیان خۆشدەوێ،
ئەوانەش کە بە پەرۆشەوە بەدوامدا دەگەڕێن، دەمدۆزنەوە.
دەوڵەمەندی و ڕێزداری لەلای منە،
ڕاستودروستی8:18 مەبەستی لە بەرهەمی ڕاستودروستە. و ئەو سامانەی کە دەمێنێتەوە.پەندەکان 3:16
بەرهەمی من لە زێڕ باشترە، لە زێڕی بێگەردیش،
دەغڵیشم لە زیوی پوختەکراو باشترە.ئەیوب 28:17
بە ڕێچکەی ڕاستودروستیدا دەڕۆم،
لەسەر ڕێبازی دادپەروەری،
تاکو سامان بکەمە میرات بۆ ئەوانەی منیان خۆشدەوێت و
ئەمبارەکانیان پڕ بکەم.
«یەزدان لە سەرەتای بەدیهێنانەکەی منی دروستکرد،
هەر لە کۆنەوە لەپێش کارەکانی.یۆحەنا 1:1
لە ئەزەلەوە من دامەزراوم،
لە سەرەتاوە، لەپێش زەوی.
هێشتا زەریاکان نەببوون من بەدیهێنراوم،
هێشتا کانییە پڕ ئاوەکان نەبوون.
پێش ئەوەی چیاکان بچەسپێن،
پێش گردەکان، من بەدیهێنراوم،زەبوورەکان 90:2; زەبوورەکان 110:3
هێشتا نە زەوی و نە پانتاییەکانی دروستکردبوو،
نە سەرەتای خۆڵی زەوی.
کاتێک کە ئاسمانی جێگیر کرد من لەوێ بووم،
کاتێک کە هێڵی ئاسۆی بەسەر قووڵاییدا کێشا،
کاتێک کە هەوری لە ئاسمان ڕاگرت و
سەرچاوەی قووڵاییەکانی چەسپاند،ئەیوب 26:8; ئەیوب 36:29
کاتێک کە سنووری بۆ دەریا کێشا
بۆ ئەوەی ئاوەکان فەرمانی ئەو نەشکێنن،
کاتێک کە بناغەی زەوی داڕشت.ئەیوب 38:10
لەگەڵ ئەو وەستایەکی لێزان بووم،
ڕۆژبەڕۆژ شادمانی ئەو بووم،
هەمیشە لەبەردەمیدا دڵخۆش بووم،یۆحەنا 5:20
لە زەوییە ئاوەدانەکەی دڵخۆش دەبووم،
لەگەڵ ئادەمیزاد شادمان بووم.یۆحەنا 1:10
«ئەی کوڕینە، ئێستاش گوێم لێ بگرن،
خۆزگە دەخوازرێ بەوانەی ڕێگای من دەپارێزن.زەبوورەکان 119:1; لۆقا 11:28
گوێ لە تەمبێکردن بگرن و دانا بن،
پشت گوێی مەخەن.
خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی گوێم لێ دەگرێت،
ڕۆژبەڕۆژ لەلای دەرگاکەم ئاگادارە،
لەلای دەروازەی دەرگاکەم ئێشک دەگرێت،مەرقۆس 3:20
چونکە ئەوەی من بدۆزێتەوە، ژیان دەدۆزێتەوە،
ڕەزامەندی یەزدانیش بەدەستدەهێنێت.
بەڵام ئەوەی من نەدۆزێتەوە زیان بە خۆی دەگەیەنێت،
هەموو ئەوانەی ڕقیان لە منە، مردنیان خۆشدەوێت.»