زەبوورەکان زەبوورەکان, زەبوور زەبوورەکان, زەبوور 129
گۆرانی گەشتیاران.
«لە گەنجییەتیم زۆر هەراسانیان کردم!»
با ئێستا ئیسرائیل بڵێت:
«لە گەنجییەتیم زۆر هەراسانیان کردم!
بەڵام بەسەرمدا زاڵ نەبوون.دووەم کۆرنسۆس 4:8
جوتیارەکان جووتیان لەسەر پشتم کرد و
هێڵی جووتەکانیان درێژکردەوە.»ئەیوب 4:8; ئیشایا 51:23
بەڵام یەزدان ڕاستودروستە،
پەتی بەدکارانی پچڕاند.ئیشایا 5:8
با هەموو ئەوانەی ڕقیان لە سییۆنە
ڕیسوا بن و ببەزن.زەبوورەکان 6:10
با بە دەردی گیای سەربان بچن،
پێش ئەوەی گەشە بکات وشک دەبێت،زەبوورەکان 37:2; زەبوورەکان 58:9
ئەوەی نە دەستی دروێنەکەر پڕ دەکات و
نە باوەشی گیشەکەر129:7 ئەو کەسەیە کە لەدوای دروێنەکەران گوڵە گەنمەکان بە باوەش کۆدەکاتەوە..
با ئەوانەی بەلایانەوە تێدەپەڕن پێیان نەڵێن:
«بەرەکەتی یەزدانتان لێ بێت!
بە ناوی یەزدان داوای بەرەکەتتان بۆ دەکەین!»