زەبوورەکانمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور 37

ترجمه‌ها مقایسه

زەبوورێکی داود.

بەهۆی خراپەکاران مەراق مەخۆ،

بەغیلی بە بەدکاران مەبە،پەندەکان 23:17; پەندەکان 24:1

چونکە وەک گیان، زوو وشک دەبن،

وەک گژوگیای سەوز زوو سیس دەبن.زەبوورەکان 129:6; ئیشایا 37:27

پشت بە یەزدان ببەستە و چاکە بکە،

لەسەر خاکەکە نیشتەجێ بە و چاودێری دڵسۆزی بکە.

خۆشی لە یەزدان ببینە،

داواکارییەکانی دڵت پێدەبەخشێت.

ڕێگای خۆت بە یەزدان بسپێرە و

متمانەی پێ بکە و ئەو ئاوا دەکات:زەبوورەکان 55:22

ڕاستودروستیت وەک ڕووناکی دەردەخات،

بێتاوانییەکەت وەک خۆری نیوەڕۆ.ئیشایا 58:8

لەبەردەم یەزدان بێدەنگ بە و بە ئارامییەوە چاوەڕێی بکە،

کاتێک ئەوانە لە ڕێگاکانیان سەردەکەون،

کاتێک فرتوفێڵەکانیان جێبەجێ دەکەن، مەراق مەخۆ.

لە تووڕەیی هێوربەوە و خۆت لە قین لابدە.

مەراق مەخۆ، دەنا بەرەو خراپەت دەبات.ئەفەسۆس 4:26

بەدکاران دوایان دەبڕدرێتەوە،

بەڵام ئەوانەی ئومێدیان بە یەزدانە، دەبنە میراتگری خاکەکە.ئیشایا 34:17

پاش ماوەیەکی کەم بەدکار نامێنێت،

دەڕوانیتە شوێنەکەی، لەوێ نەماوە.

بەڵام بێفیزەکان دەبن بە میراتگری خاکەکە و

خۆشی لە زۆری ئاشتی دەبینن.مەتا 5:5

خراپەکار پیلان لە دژی کەسی ڕاستودروست دادەڕێژێت و

ددانی لێ جیڕدەکاتەوە،

بەڵام پەروەردگار پێی پێدەکەنێت،

چونکە دەزانێت ڕۆژی دێت.

بەدکاران شمشێر هەڵدەکێشن و

کەوانەکانیان دەچەمێننەوە،

بۆ ئەوەی هەژار و نەدارەکان بپێکن،

بۆ سەربڕینی ئەوانەی ڕێگایان ڕاستە.

بەڵام شمشێرەکانیان دەچێتە ناو دڵی خۆیان،

کەوانەکانیان تێکدەشکێت.

ئەو کەمەی کە کەسی ڕاستودروست هەیەتی،

لە سامانی گەلێک بەدکاران باشترە،مەرقۆس 8:8

چونکە بەدکارەکان بازوویان دەشکێت،

بەڵام یەزدان پشتی ڕاستودروستان دەگرێت.یەرمیا 48:25

یەزدان تەمەنی ئەوانە دەزانێت کە بێ کەموکوڕین،

هەتاهەتایە میراتیان دەمێنێت.

لە ڕۆژگاری بەڵا شەرمەزار نابن،

لە ڕۆژگاری قاتوقڕیدا تێر دەبن.ئەیوب 5:20; زەبوورەکان 33:19

بەڵام بەدکاران دەفەوتێن،

دوژمنەکانی یەزدانیش وەک گوڵی کێوی لەناودەچن،

وەک دووکەڵ لەناودەچن.زەبوورەکان 68:2

بەدکاران قەرز دەکەن و پێیان نادرێتەوە،

بەڵام ڕاستودروستەکان بە دڵفراوانییەوە دەبەخشن.

ئەوانەی یەزدان بەرەکەتداری کردوون دەبن بە میراتگری خاکەکە،

بەڵام ئەوانەی بەر نەفرەتی کەوتوون دوایان دەبڕدرێتەوە.زەبوورەکان 25:13; پەندەکان 2:21

یەزدان هەنگاوەکانی مرۆڤ دەچەسپێنێ،

بە ڕێگاکەی دڵخۆش دەبێ.

ئەگەر پێی بخزێت، ناکەوێت،

چونکە یەزدان بە دەستی خۆی پشتی دەگرێت.زەبوورەکان 145:14; پەندەکان 24:16

من گەنج بووم و ئێستا پیرم،

هەرگیز نەمبینی ڕاستودروست وازی لێ بهێنرێت،

یان منداڵەکانی سواڵی نان بکەن.

هەردەم دڵفراوانە و قەرز دەدات،

منداڵەکانیشی بەرەکەتدار دەبن.زەبوورەکان 112:5

لە بەدکاری لابدە و چاکە بکە،

ئینجا هەتاهەتایە لە خاکەکە نیشتەجێ دەبیت،زەبوورەکان 34:14; ئیشایا 1:16

چونکە یەزدان حەز لە دادپەروەری دەکات،

واز لە خۆشەویستانی ناهێنێ.

هەتاهەتایە دەپارێزرێن،

بەڵام منداڵەکانی بەدکاران دوایان دەبڕدرێتەوە.یەکەم پاشایان 8:57

ڕاستودروستان دەبن بە میراتگری خاکەکە و

هەتاهەتایە لەسەری نیشتەجێ دەبن.مەتا 5:5

دەمی پیاوچاک بە دانایی دەدوێت،

زمانیشی باسی دادپەروەری دەکات.پەندەکان 10:31; مەتا 12:35

فێرکردنی37‏:31 تەورات.‏ خودای خۆی لەناو دڵیەتی،

بۆیە پێی ناخلیسکێت.ئیشایا 51:7

بەدکار خۆی مات دەکات بۆ ڕاستودروست،

هەوڵدەدات بیکوژێت،زەبوورەکان 12:8; مەرقۆس 3:2

بەڵام یەزدان لەبەردەستی بەجێی ناهێڵێت،

ناهێڵێ لە دادگاش تاوانبار بکرێت.

چاوەڕێی یەزدان بکە و

ڕێگای ئەو بگرە.

ئەویش بەرزت دەکاتەوە و دەتکات بە میراتگری خاکەکە،

کاتێک بەدکاران دوایان دەبڕدرێتەوە، دەیانبینیت.

بەدکارم دی بێ ویژدان بوو،

وەک دار ئورزێکی سەوز لە خاکێکی بەپیت گەشەی دەکرد،زەبوورەکان 73:6; حزقیێل 31:3

بەڵام زوو تێپەڕی و نەما،

هەرچەند بۆی گەڕام بەڵام دیار نەبوو.ئەیوب 4:20; ئەیوب 5:3; ئەیوب 20:7

بڕوانە مرۆڤی بێ کەموکوڕی، سەیری مرۆڤی ڕاست بکە،

مرۆڤی ئاشتیخواز دواڕۆژی هەیە.پەیدابوون 39:8; لۆقا 16:25; ڕۆما 2:10

بەڵام هەموو یاخیبووەکان لەناودەچن،

دواڕۆژی بەدکاران دەبڕدرێتەوە.

ڕزگاریی ڕاستودروستان لەلایەن یەزدانەوە دێت،

ئەو قەڵای ئەوانە لە کاتی تەنگانە.ئەستێر 8:16; زەبوورەکان 46:1

یەزدان یارمەتییان دەدات و دەربازیان دەکات،

لە بەدکاران دەربازیان دەکات و ڕزگاریان دەکات،

چونکە پەنا بۆ ئەو دەبەن.دانیال 6:23