زەبوورەکان زەبوورەکان, زەبوور زەبوورەکان, زەبوور 137
لەدەم ڕووبارەکانی بابل، لەوێ دانیشتین،
هەروەها گریاین کە سییۆنمان بیر کەوتەوە.حزقیێل 1:1; ئیشایا 30:19
بە شۆڕەبییەکانی ناوەڕاستی
قیسارەکانی خۆمان هەڵواسی،
چونکە لەوێ ڕاپێچکەرانمان داوای گۆرانییان لێکردین،
چەوسێنەرانمان داوایان کرد دڵخۆشیان بکەین:
«گۆرانییەکمان بۆ بڵێن لە گۆرانییەکانی سییۆن.»
چۆن گۆرانی یەزدان بڵێین
لە خاکێکی بێگانە؟
ئەی ئۆرشەلیم، ئەگەر لەبیرت بکەم،
با دەستی ڕاستم بەهرەکەی لەبیر بکات.یەرمیا 51:50
با زمانم بە مەڵاشوومەوە بنووسێت، ئەگەر یادت نەکەم،
ئەگەر ئۆرشەلیم لە سەرووی هەموو خۆشییەکم دانەنێم.
ئەی یەزدان، ئەو ڕۆژەی ئۆرشەلیم کەوت137:7 بابلییەکان لە ساڵی 587 پ. ز. بە یارمەتی ئەدۆمییەکان ئۆرشەلیمیان داگیر کرد. نەوەی ئەدۆمت لەبیر بێت،
کاتێک گوتیان: «تەختی بکەن، هەتا بناغە تەختی بکەن!»یەرمیا 49:7; حزقیێل 25:12; حزقیێل 35:5
ئەی دانیشتووانی بابل کە چارەنووستان لەناوچوونە،
دەستی خۆش بێت ئەو کەسەی تۆڵەتان لێ دەستێنێتەوە،
وەک ئەو خراپەی هی ئێمەتان دایەوە!
دەستی خۆش بێت ئەو کەسەی منداڵەکانتان دەگرێت و
بە تاشەبەردیاندا دەدات!ئیشایا 13:16