زەبوورەکانمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور 137

ترجمه‌ها مقایسه

لەدەم ڕووبارەکانی بابل، لەوێ دانیشتین،

هەروەها گریاین کە سییۆنمان بیر کەوتەوە.حزقیێل 1:1; ئیشایا 30:19

بە شۆڕەبییەکانی ناوەڕاستی

قیسارەکانی خۆمان هەڵواسی،

چونکە لەوێ ڕاپێچکەرانمان داوای گۆرانییان لێکردین،

چەوسێنەرانمان داوایان کرد دڵخۆشیان بکەین:

«گۆرانییەکمان بۆ بڵێن لە گۆرانییەکانی سییۆن.»

چۆن گۆرانی یەزدان بڵێین

لە خاکێکی بێگانە؟

ئەی ئۆرشەلیم، ئەگەر لەبیرت بکەم،

با دەستی ڕاستم بەهرەکەی لەبیر بکات.یەرمیا 51:50

با زمانم بە مەڵاشوومەوە بنووسێت، ئەگەر یادت نەکەم،

ئەگەر ئۆرشەلیم لە سەرووی هەموو خۆشییەکم دانەنێم.

ئەی یەزدان، ئەو ڕۆژەی ئۆرشەلیم کەوت137‏:7 بابلییەکان لە ساڵی 587 پ. ز. بە یارمەتی ئەدۆمییەکان ئۆرشەلیمیان داگیر کرد.‏ نەوەی ئەدۆمت لەبیر بێت،

کاتێک گوتیان: «تەختی بکەن، هەتا بناغە تەختی بکەن!»یەرمیا 49:7; حزقیێل 25:12; حزقیێل 35:5

ئەی دانیشتووانی بابل کە چارەنووستان لەناوچوونە،

دەستی خۆش بێت ئەو کەسەی تۆڵەتان لێ دەستێنێتەوە،

وەک ئەو خراپەی هی ئێمەتان دایەوە!

دەستی خۆش بێت ئەو کەسەی منداڵەکانتان دەگرێت و

بە تاشەبەردیاندا دەدات!ئیشایا 13:16