زەبوورەکانSl زەبوورەکانSalmos, زەبوورsalmo زەبوورەکانLivro dos Salmos, زەبوورsalmo 147

Traduções Comparar

هەلیلویا!

چەندە باشە مۆسیقا ژەنین بۆ خودامان!

ستایشکردن چەندە خۆشە و شیاوە!زەبوورەکان 92:1

یەزدان ئۆرشەلیم بنیاد دەنێتەوە،

ڕاپێچکراوەکانی147‏:2 ڕاپێچکراوەکان بۆ بابل.‏ ئیسرائیل کۆدەکاتەوە.زەبوورەکان 51:18; ئیشایا 60:10

دڵشکاوان چاک دەکاتەوە و

برینیان ساڕێژ دەکات.ئیشایا 61:1

ژمارەی ئەستێرەکان دیاری دەکات و

هەریەکەیان بە ناوێک بانگ دەکات.ئیشایا 40:26

پەروەردگارمان گەورەیە و هێزی زۆرە،

تێگەیشتنی بێ سنوورە.زەبوورەکان 145:3; ئیشایا 40:28

یەزدان یارمەتی بێفیزەکان دەدات و

بەدکاران بەرەو زەوی نزم دەکاتەوە.زەبوورەکان 146:8

بە سوپاسەوە گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن،

بە قیسارە مۆسیقا بۆ خودامان بژەنن.

ئەوەی ئاسمان بە هەور دادەپۆشێت،

باران بۆ زەوی ئامادە دەکات،

گیا لەسەر چیاکان دەڕوێنێت،کردار 14:17

خۆراکی ئاژەڵ و

بێچووە قەلەڕەشی دەم بە قیڕە دەدات.ئەیوب 38:41; زەبوورەکان 104:14; مەتا 6:26

یەزدان بە هێزی ئەسپ خۆشحاڵ نابێت،

بە قاچی مرۆڤ دڵشاد نییە،

بەڵام یەزدان بەوانە دڵشادە کە ترسی ئەویان لە دڵدایە،

ئەوانەی هیوایان بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەیە.کردار 10:35

ئەی ئۆرشەلیم، ستایشی یەزدان بکە،

ئەی سییۆن، ستایشی خودات بکە.

یەزدان شمشیرەی147‏:13 شمشیر، پارچە دارێک بووە لە جیاتی قوفڵ لە دواوەی دەرگا بە شێوەی ئاسۆیی دانراوە بۆ داخستنی دەرگا.‏ دەروازەکانت بەهێز دەکات،

کوڕەکانت لەناو خۆت بەرەکەتدار دەکات.

لە سنوورەکانت ئاشتی بەرقەرار دەکات،

لە باشترین گەنم تێرت دەکات.دواوتار 32:14

فەرمانەکەی بۆ سەر زەوی دەنێرێت،

پەیامی ئەو زوو دێتەجێ.

بەفر وەک خوری دەبارێنێت،

زوقم وەک خۆڵەمێش بڵاو دەکاتەوە.

تەرزە وەک نانەڕەق فڕێدەدا.

کێ لە ڕووی سەرمای ئەو خۆی ڕادەگرێت؟

پەیامی خۆی دەنێرێت و دەیانتوێنێتەوە.

بای خۆی هەڵدەکات و ئاو بەڕێدەکەوێت.زەبوورەکان 33:9

پەیامی خۆی بە یاقوب ڕادەگەیەنێت،

فەرز و حوکمەکانی بە ئیسرائیل.کردار 13:17

ئەمەی لەگەڵ هیچ نەتەوەیەکی دیکە نەکردووە،

حوکمەکانی ئەویان نەزانیوە.

هەلیلویا!دواوتار 29:29; دواوتار 33:4; ڕۆما 2:3