زەبوورەکانPsa زەبوورەکانSalmene, زەبوورsalme زەبوورەکانSalmenes bok, زەبوورsalme 148

Oversettelser Sammenlign

هەلیلویا!

لە ئاسمانەوە ستایشی یەزدان بکەن،

لە بەرزاییەکان ستایشی بکەن.ئاشکراکردن 5:13

ئەی هەموو فریشتەکانی، ستایشی بکەن،

ئەی هەموو سوپاکەی، ستایشی بکەن.لۆقا 2:13

ئەی خۆر و مانگ، ستایشی بکەن،

ئەی هەموو ئەستێرەکانی ڕووناکی، ستایشی بکەن.

ئەی بەرزترینی ئاسمان، ستایشی بکەن،

ئەی ئەو ئاوانەی لە سەرووی ئاسمانن.پەیدابوون 1:7; زەبوورەکان 102:0

با ستایشی ناوی یەزدان بکەن،

چونکە فەرمانی دا و بەدیهێنران.پەیدابوون 1:6; زەبوورەکان 136:5; یەرمیا 10:12; یەرمیا 51:15

هەتاهەتایە و هەتا ماون دەچەسپێن،

فەرزی داناوە بەسەرناچێت.

لە زەوییەوە ستایشی یەزدان بکەن،

ئەی ئەژدیهاکان و قووڵایی دەریاکان،

بروسکە و تەرزە، بەفر و تەم،

ڕەشەبا، کە فەرمانی ئەو بەجێدەهێنن،ئەیوب 37:10

چیاکان و هەموو گردەکان،

داری بەردار و هەموو ئورزەکان،

گیانلەبەر و هەموو ئاژەڵ،

خشۆک و باڵدار،

پاشاکانی زەوی و هەموو نەتەوەکان،

میرەکان و هەموو ڕابەرانی زەوی،زەبوورەکان 49:2

گەنجان و کچان،

پیران و منداڵان.

با هەموو ستایشی ناوی یەزدان بکەن،

چونکە تەنها ناوی ئەو بەرزە،

شکۆمەندی ئەو لە سەرووی زەوی و ئاسمانە.ئیشایا 12:4

پیاوی بەهێزی بە گەلی خۆی بەخشیوە،

تاکو هەموو خۆشەویستانی ستایشی بکەن،

نەوەی ئیسرائیل، ئەو گەلەی کە لێیەوە نزیکن.

هەلیلویا.زەبوورەکان 132:17