زەبوورەکانمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور 16

ترجمه‌ها مقایسه

پاڕانەوەیەکی داود.

ئەی خودایە، بمپارێزە،

چونکە من پەنا دەهێنمە بەر تۆ.

بە یەزدانم گوت: «تۆ گەورەی منی،

بێجگە لە تۆ هیچ شتێکی چاکم نییە.»

هەموو خۆشییەکم بە گەلە پیرۆزەکەیە کە لەناو خاکەکەن،

ئەوانە شکۆدارن.یۆحەنا 11:5

ئەوانەی بەدوای خوداوەندەکانی دیکە دەکەون،

دەردیان زۆر دەبێت.

خوێنی قوربانییان بۆ ناڕێژم و

ناویشیان لەسەر لێوم نابێت.ئیشایا 1:11

ئەی یەزدان، تۆ بەشە میرات و چارەنووسی منی،

تۆ پشکی من دەستەبەر دەکەیت.شینەکانی یەرمیا 3:24

گوریس16‏:6 دیاریکردنی سنووری زەوی بە گوریس بووە.‏ کەوتە سەر چاکترین خاک بۆ بەشی من،

بە ڕاستی میراتێکی دڵخۆشکەرم هەیە.

ستایشی یەزدان دەکەم کە ئامۆژگاریم دەکات،

تەنانەت بە شەویش دڵم ڕێنماییم دەکات.

هەمیشە چاوم لەسەر یەزدانە،

لەبەر ئەوەی لەلای دەستی ڕاستمەوەیە، ناهەژێم.کردار 2:25

بۆیە دڵشادم و گیانم خۆشحاڵە،

تەنانەت جەستەم بە ئاسوودەیی نیشتەجێیە،

چونکە تۆ گیانم لە جیهانی مردوواندا بەجێناهێڵیت،

هەروەها ڕێگا نادەیت دڵسۆزەکەی تۆ16‏:10 مەبەستی ئەوەی بۆ خودا تەرخان کراوە، وەک مەسیح.‏ لەناو گۆڕ بۆگەن بێت.کردار 13:35

ڕێگای ژیانت پێ ناساندم،

تێربوون لە شادی لە ئامادەبوونتدایە،

خۆشحاڵی هەتاهەتایی لەلای دەستەڕاستی تۆدایە.کردار 2:28