زەبوورەکانمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور 15

ترجمه‌ها مقایسه

زەبوورێکی داود.

ئەی یەزدان، کێ لە پیرۆزگای تۆ نیشتەجێ دەبێت؟

کێ لەسەر کێوی پیرۆزی تۆ دەژیێت؟زەبوورەکان 24:3; زەبوورەکان 84:4

ئەو کەسەی ڕێگای تەواو دەگرێت و

ڕاستودروستی پەیڕەو دەکات،

لە دڵەوە بە ڕاستگۆیی قسە دەکات وئیشایا 33:15

بە زمانی بوختان ناکات،

کە خراپە لەگەڵ کەس ناکات و

هاوڕێکەی شەرمەزار ناکات،ئەیوب 27:4; ئەفەسۆس 4:25

کە بە سووکایەتییەوە دەڕوانێتە خراپەکاران

بەڵام ڕێزی ئەوانە دەگرێت کە ترسی یەزدانیان لە دڵدایە،

کە سوێندی خۆی بەجێدەهێنێت،

ئەگەر ببێتە مایەی زەرەریش بۆی،دووەم پاشایان 3:14

کە پارە بە سوود نادات و

بەرتیل وەرناگرێت لە دژی پیاوی بێتاوان.

ئەوەی ئەم شتانە بکات،

هەتاهەتایە جێی لەق نابێت.دەرچوون 22:25; دواوتار 23:19