زەبوورەکانPs زەبوورەکانPsalmów, زەبوورpsalm زەبوورەکانKsięga Psalmów, زەبوورpsalm 26

Przekłady Porównaj

زەبوورێکی داود.

ئەی یەزدان، ئەستۆپاکیم بسەلمێنە،

چونکە بەبێ کەموکوڕی ژیاوم،

پشتم بە یەزدان بەستووە،

بەبێ دوودڵی.

ئەی یەزدان، تاقیم بکەوە، بمخە ناو لێکۆڵینەوە،

مێشک و دڵم بپشکنە،زەبوورەکان 7:9

چونکە خۆشەویستی نەگۆڕی تۆم لەبەرچاوە،

بە ڕاستیی تۆ ڕەفتار دەکەم.

لەگەڵ فێڵبازان دانانیشم،

تێکەڵی دووڕووان نابم.ئەیوب 31:5

ڕقم لە کۆمەڵی بەدکاران دەبێتەوە و

لەگەڵ خراپەکار دانانیشم.زەبوورەکان 119:128

دەستەکانم دەشۆم تاکو بێتاوانیم دەربخەم،

ئەی یەزدان، بە دەوری قوربانگاکەتدا دەسووڕێمەوە ودواوتار 21:6; زەبوورەکان 23:6; زەبوورەکان 42:2

بە دەنگی بەرز ستایشت دەکەم و

هەموو کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ڕادەگەیەنم.

ئەی یەزدان، ئەو ماڵەم خۆشدەوێت کە تۆ تێیدا دەژیت،

ئەو شوێنەی کە شکۆی تۆی تێدا نیشتەجێیە.لۆقا 2:37; زەبوورەکان 27:4

گیانم لەگەڵ گوناهباران کۆ مەکەوە،

ژیانم لەگەڵ خوێنڕێژان،

ئەوانەی کە دەستیان بە خراپە پیس بووە،

ئەوانەی دەستی ڕاستەیان پڕ لە بەرتیلە.

بەڵام من بەبێ کەموکوڕی ژیاوم،

بمکڕەوە و لەگەڵم میهرەبان بە.

پێم لەسەر زەوییەکی تەختە،

لە کۆڕ و کۆمەڵی گەورەدا ستایشی یەزدان دەکەم.زەبوورەکان 22:22