زەبوورەکان زەبوورەکان, زەبوور زەبوورەکان, زەبوور 29
زەبوورێکی داود «لە جەژنی کەپرەشینە».
ستایشی شکۆ و هێزی یەزدان بکەن،
ستایشی یەزدان بکەن، ئەی فریشتەکانی ئاسمان.زەبوورەکان 96:7; ئاشکراکردن 21:24
ستایشی ناوی شکۆداری یەزدان بکەن،
کڕنۆش بۆ یەزدان ببەن، چونکە شکۆدار و پیرۆزە.
دەنگی یەزدان لەسەر ئاوەکان دەنگ دەداتەوە،
خودای شکۆمەندی تریشقە دەدات،
یەزدان لەسەر ئاوە زۆرەکان تریشقە دەدات.دووەم ساموئێل 22:14; ئەیوب 37:4
دەنگی یەزدان بە هێزە،
دەنگی یەزدان بە شکۆیە.
دەنگی یەزدان داری ئورز دەشکێنێت،
یەزدان ئورزەکانی لوبنان دەشکێنێت،ئیشایا 30:31
وا دەکات لوبنان29:6 مەبەستی لە چیای لوبنانە. وەک گوێرەکە ڕابکات و
حەرمۆنیش29:6 هەروەها سریۆنیشی پێ دەگوترێ، بەرزترین شاخە لە سوریا. وەک جوانەگای کێوی.کردار 9:5
دەنگی یەزدان چەخماخە دەدات
بە بروسکە و تریسکەوە.
دەنگی یەزدان بیابان دەلەرزێنێت
یەزدان بیابانی قادێش29:8 دەکەوێتە دووری 80 کم لە باکووری بیری شابەع، گەلی ئیسرائیل لەدوای هاتنەدەرەوەیان لە میسر ماوەیەک لەوێ ماونەتەوە. دەلەرزێنێت.
دەنگی یەزدان دار بەڕوو لوول دەدات و
دارستانەکان ڕووت دەکاتەوە.
لەناو پەرستگاکەیدا هەموو هاوار دەکەن: «شکۆمەندی!»ئەیوب 39:4
یەزدان بە تەختی پاشاییەوە، لەسەر تۆفان دادەنیشێت،
یەزدان هەتاهەتایە وەک پاشا لەسەر تەخت دادەنیشێت.پەیدابوون 6:17; یەکەم پەترۆس 3:20
یەزدان هێز بە گەلەکەی دەبەخشێت،
یەزدان بەرەکەتی ئاشتی دەداتە گەلەکەی.