زەبوورەکان زەبوورەکان, زەبوور زەبوورەکان, زەبوور 33
ئەی سەرڕاستان گۆرانی شادی بۆ یەزدان بڵێن،
ستایشکردن لە دڵڕاستان دەوەشێتەوە.زەبوورەکان 32:11; زەبوورەکان 147:1
بە ساز ستایشی یەزدان بکەن،
بە قیسارەی دە ژێیی مۆسیقای بۆ بژەنن.زەبوورەکان 92:3
سروودێکی نوێی بۆ بڵێن،
بە کارامەیی مۆسیقا بژەنن، بە هەلهەلەوە.زەبوورەکان 40:3; ئیشایا 42:10; ئاشکراکردن 5:9
لەبەر ئەوەی فەرمایشتی یەزدان ڕاستە،
لە هەموو کردارەکانی دڵسۆزە.
یەزدان ڕاستودروستی و دادپەروەری خۆشدەوێت،
زەوی پڕ بووە لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی.
بە فەرمانی یەزدان ئاسمان دروستکرا،
بە هەناسەی دەمی هەموو ئەستێرەکانی ئاسمان.پەیدابوون 1:6; یۆحەنا 1:3
ئاوی دەریا وەک بەنداو کۆدەکاتەوە و
زەریاکان دەخاتە ناو ئەمبارەوە.ئەیوب 38:8; یەرمیا 5:22
با هەموو زەوی لە یەزدان بترسێت،
با هەموو خەڵکی دنیا سام دایانگرێت!
لەبەر ئەوەی کە فەرمووی، پەیدا بوو،
فەرمانی دا، بوو.پەیدابوون 1:3
یەزدان پیلانی نەتەوەکانی پووچ کردەوە،
تەگبیری گەلانی هەڵوەشاندەوە.ئەیوب 5:12
بەڵام پلانی یەزدان هەتاهەتایە دەمێنێت،
تەگبیری دڵی بۆ هەموو نەوەکانە.پەندەکان 19:21; ئیشایا 46:4
خۆزگە دەخوازرێ بەو نەتەوەیەی کە یەزدان خودایانە،
بەو گەلەی هەڵیبژاردووە بۆ میراتی خۆی.زەبوورەکان 65:4; زەبوورەکان 144:15
یەزدان لە ئاسمانەوە دەڕوانێتە خوارێ،
هەموو ئادەمیزاد دەبینێت.دووەم پوختەی مێژوو 16:9; ئەیوب 28:24
لە نشینگەکەی خۆیەوە
چاودێری هەموو دانیشتووانی زەوی دەکات.
ئەو کە شێوەی دڵی هەمووانی دروستکردووە،
ئاگاداری هەموو کردەوەکانیانە.
هیچ پاشایەک بە گەورەیی سوپاکەی ڕزگاری نابێت،
هیچ پاڵەوانێک بە هێزی بازووی دەرباز نابێت.
ئەسپ ئومێدێکی دۆڕاوە بۆ ڕزگار بوون،
بە توندی هێزی ناتوانێت کەس دەرباز بکات.پەندەکان 21:31
بەڵام یەزدان چاوی لەوانەیە کە ترسی ئەویان لە دڵدایە،
ئەوانەی هیوایان بە خۆشەویستی نەگۆڕی ئەوە،ئەیوب 36:7; زەبوورەکان 34:15; یەکەم پەترۆس 3:12
بۆ ئەوەی لە مردندا فریایان بکەوێت و
لە قاتوقڕیدا ژیانیان دابین بکات.
ئێمە بە ئومێدی چاوەڕوانی یەزدانین،
یەزدان یارمەتیدەر و قەڵغانمانە.
دڵمان بەو خۆشە،
چونکە ئێمە پشت بە ناوی پیرۆزی ئەو دەبەستین.ئیشایا 66:14
ئەی یەزدان، با خۆشەویستی نەگۆڕت بەسەرمانەوە بێت،
بەگوێرەی هیوامان بە تۆ.