زەبوورەکان زەبوورەکان, زەبوور زەبوورەکان, زەبوور 59
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئاوازی «مەفەوتێنە.» پاڕانەوەیەکی داودە، کاتێک شاول پیاوی نارد بۆ ئەوەی چاودێری ماڵی داود بکەن و بیکوژن.یەکەم ساموئێل 19:11
ئەی خودای من، فریام بکەوە لە دەست دوژمنەکانم،
بمپارێزە لە بەرهەڵستکارانم.
فریام بکەوە لە دەست خراپەکاران،
ڕزگارم بکە لە دەست خوێنڕێژان.
ببینە چۆن خۆیان بۆم مات داوە!
ئەی یەزدان، زۆرداران گەمارۆیان داوم،
بەبێ ئەوەی تاوان و گوناهم کردبێ.زەبوورەکان 56:6
هەرچەندە هەڵەم نەکردووە، ئامادەن بۆ پەلاماردانم.
ڕاپەڕە بۆ فریاکەوتنم، بڕوانە گرفتەکەم!زەبوورەکان 44:23
تۆ ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، خودای ئیسرائیل،
هەستە بۆ سزادانی هەموو نەتەوەکان،
لەگەڵ خیانەتکارە بەدکارەکان میهرەبان مەبە.59:5 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 13، وشەی سەلاە هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.ئیشایا 26:21
دەمەو ئێواران دەگەڕێنەوە،
وەک سەگ دەمڕێنن و
بەناو شاردا دەسووڕێنەوە.
ئەوەتا تاڵاو لە دەمیانە و
شمشێر لە لێویانە،
دەڵێن: «کێ گوێی لێمان دەبێت؟»پەندەکان 25:18
بەڵام تۆ ئەی یەزدان، پێیان پێدەکەنیت،
گاڵتە بە هەموو نەتەوەکان دەکەیت.زەبوورەکان 2:4; زەبوورەکان 37:13
ئەی هێزی من، چاوەڕێی تۆ دەکەم،
ئەی خودایە، تۆ پەناگای منیت.زەبوورەکان 54:7
خودا بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی دێتە لام،
سەرکەوتنم نیشان دەدات بەسەر دوژمنەکانم.
ئەی پەروەردگار، قەڵغانی ئێمە، مەیانکوژە،
ئەگینا گەلی من لەبیریان دەچێت.
بە هێزی خۆت دەربەدەریان بکە و
بەریان بدەوە.
لەبەر گوناهەکانی دەمیان،
لەبەر وتەکانی لێویان،
با گرفتاری لووتبەرزی خۆیان بن.
لەبەر ئەو درۆ و نەفرەتانەی کردوویانە،زەبوورەکان 36:3
لە تووڕەییدا بیانفەوتێنە،
بیانفەوتێنە هەتا نەمێنن.
ئەوسا دەزانن کە خودا فەرمانڕەوایەتی یاقوب دەکات،
هەتا ئەوپەڕی زەوی.زەبوورەکان 56:7
دەمەو ئێواران دەگەڕێنەوە،
وەک سەگ دەمڕێنن و
بەناو شاردا دەسووڕێنەوە.
بەدوای خواردندا وێڵ دەبن،
دەوەڕن ئەگەر تێر نەبن.ئامۆس 8:11
بەڵام من سروود بەسەر هێزی تۆدا دەڵێم،
بەیانییان گۆرانی بەسەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەتدا دەڵێم،
چونکە تۆ قەڵای منیت،
لە ڕۆژی تەنگانەدا پەناگای منیت.
ئەی هێزی من، گۆرانی ستایشت بۆ دەڵێم،
ئەی خودایە، تۆ پەناگای منیت، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی خۆتم بۆ دەردەخەی.