زەبوورەکان زەبوورەکان, زەبوور زەبوورەکان, زەبوور 72

وەرگێڕانەکان بەراوردکردن

بۆ سلێمان.

ئەی خودایە، دادپەروەری خۆت بدە بە پاشا،

ڕاستودروستیت بە کوڕی پاشا.دانیال 7:27; ئیشایا 11:5

با بە ڕاستودروستی حوکمی گەلەکەت بکات،

بە دادپەروەریش هەژارەکانت.ئیشایا 32:1

با چیاکان ئاشتی بۆ گەل دابین بکەن،

گردەکان ڕاستودروستی.یەکەم پاشایان 4:24; ئەفەسۆس 2:14

با دادوەری کڵۆڵانی گەل بکات،

کوڕی نەداران ڕزگار بکات،

زۆرداران وردوخاش بکات.زەبوورەکان 45:4; ئیشایا 11:4

با وەک خۆر بمێنێت،

وەک مانگ بە درێژایی نەوەکان.یەرمیا 31:36

وەک باران بەسەر گیادا ببارێت،

وەک هەور زەوی ئاو بدات،ڕابەران 6:36; دووەم ساموئێل 23:4

ڕاستودروستان لە سەردەمی ئەو شکۆفە دەکەن،

ئاشتییەکی زۆر دەبێت هەتا فەوتانی مانگ.ئیشایا 35:1; هۆشەع 14:5

لە دەریاوە هەتا دەریا حوکم دەکات،

لە ڕووباری فوراتەوە هەتا ئەوپەڕی زەوی.یەکەم پاشایان 4:21

بیاباننشینەکان کڕنۆشی بۆ دەبەن و

ناحەزانی تۆز دەلێسنەوە.

پاشاکانی تەرشیش72‏:10 تەرشیش: دوایین سنووری ڕۆژئاوای جیهان بووە کە ئەو سەردەمە مرۆڤ پێی زانیبێت.‏ و دوورگە دوورەکان سەرانە دەنێرن،

پاشاکانی شەبا و سەبا72‏:10 ناوی هۆز و شوێنە، دەکەونە یەمەن و هەندێکیان کۆچیان کردووە بۆ ئەسیوپیا. خەڵکەکەی بە بازرگانی بەناوبانگ بوون.‏ دیاری بۆ دێنن.زەبوورەکان 45:12

هەموو پاشاکان کڕنۆشی بۆ دەبەن و

هەموو نەتەوەکان خزمەتی دەکەن.زەبوورەکان 22:29; ئاشکراکردن 21:24

لەبەر ئەوەی نەدار کە هاواری بۆ دەبات، دەربازی دەکات،

چەوسێنراویش کە یارمەتیدەری نییە.

بەزەیی بە لاواز و نەداردا دێتەوە،

گیانی نەدارەکان ڕزگار دەکات،یۆحەنا 5:7

گیانیان لە ستەم و توندوتیژی دەکڕێتەوە،

خوێنی ئەوان لەلای بەنرخە.

تەمەن درێژ بێت!

با لە زێڕی شەبای پێبدرێت،

با هەمیشە خەڵک نزای بۆ بکەن،

با بە درێژایی ڕۆژ داوای بەرەکەتی بۆ بکەن.ئیشایا 53:10; عیبرانییەکان 7:16

با دانەوێڵەیەکی زۆر لەسەر زەوی بێت،

لەسەر لووتکەی گردەکان،

بەرهەمی وەک لوبنان بشەکێتەوە،

با ئەوانەی لە شارەکانن وەک گیای کێڵگە چرۆ بکەن.ئیشایا 27:6; هۆشەع 14:5; زەکەریا 10:8

با هەتاهەتایە ناوی بمێنێت،

هەتا خۆر مابێت ناوی بەردەوام بێت.

هەموو نەتەوەکان لەوەوە بەرەکەتدار بن،

هەمووان خۆزگەی پێ بخوازن.پەیدابوون 12:3; گەلاتیا 3:8; گەلاتیا 3:16

ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگار، خودای ئیسرائیل،

بە تەنها ئەوە کاری سەرسوڕهێنەر دەکات.یەکەم پوختەی مێژوو 16:36; لۆقا 1:68

هەتاهەتایە ستایش بۆ ناوی شکۆداری،

با شکۆمەندییەکەی هەموو جیهان پڕ بکات.

ئامین و ئامین.ئیشایا 6:3

لێرەدا نوێژەکانی داودی کوڕی یەسا تەواو بوون.