زەبوورەکان زەبوورەکان, زەبوور زەبوورەکان, زەبوور 72
بۆ سلێمان.
ئەی خودایە، دادپەروەری خۆت بدە بە پاشا،
ڕاستودروستیت بە کوڕی پاشا.دانیال 7:27; ئیشایا 11:5
با بە ڕاستودروستی حوکمی گەلەکەت بکات،
بە دادپەروەریش هەژارەکانت.ئیشایا 32:1
با چیاکان ئاشتی بۆ گەل دابین بکەن،
گردەکان ڕاستودروستی.یەکەم پاشایان 4:24; ئەفەسۆس 2:14
با دادوەری کڵۆڵانی گەل بکات،
کوڕی نەداران ڕزگار بکات،
زۆرداران وردوخاش بکات.زەبوورەکان 45:4; ئیشایا 11:4
با وەک خۆر بمێنێت،
وەک مانگ بە درێژایی نەوەکان.یەرمیا 31:36
وەک باران بەسەر گیادا ببارێت،
وەک هەور زەوی ئاو بدات،ڕابەران 6:36; دووەم ساموئێل 23:4
ڕاستودروستان لە سەردەمی ئەو شکۆفە دەکەن،
ئاشتییەکی زۆر دەبێت هەتا فەوتانی مانگ.ئیشایا 35:1; هۆشەع 14:5
لە دەریاوە هەتا دەریا حوکم دەکات،
لە ڕووباری فوراتەوە هەتا ئەوپەڕی زەوی.یەکەم پاشایان 4:21
بیاباننشینەکان کڕنۆشی بۆ دەبەن و
ناحەزانی تۆز دەلێسنەوە.
پاشاکانی تەرشیش72:10 تەرشیش: دوایین سنووری ڕۆژئاوای جیهان بووە کە ئەو سەردەمە مرۆڤ پێی زانیبێت. و دوورگە دوورەکان سەرانە دەنێرن،
پاشاکانی شەبا و سەبا72:10 ناوی هۆز و شوێنە، دەکەونە یەمەن و هەندێکیان کۆچیان کردووە بۆ ئەسیوپیا. خەڵکەکەی بە بازرگانی بەناوبانگ بوون. دیاری بۆ دێنن.زەبوورەکان 45:12
هەموو پاشاکان کڕنۆشی بۆ دەبەن و
هەموو نەتەوەکان خزمەتی دەکەن.زەبوورەکان 22:29; ئاشکراکردن 21:24
لەبەر ئەوەی نەدار کە هاواری بۆ دەبات، دەربازی دەکات،
چەوسێنراویش کە یارمەتیدەری نییە.
بەزەیی بە لاواز و نەداردا دێتەوە،
گیانی نەدارەکان ڕزگار دەکات،یۆحەنا 5:7
گیانیان لە ستەم و توندوتیژی دەکڕێتەوە،
خوێنی ئەوان لەلای بەنرخە.
تەمەن درێژ بێت!
با لە زێڕی شەبای پێبدرێت،
با هەمیشە خەڵک نزای بۆ بکەن،
با بە درێژایی ڕۆژ داوای بەرەکەتی بۆ بکەن.ئیشایا 53:10; عیبرانییەکان 7:16
با دانەوێڵەیەکی زۆر لەسەر زەوی بێت،
لەسەر لووتکەی گردەکان،
بەرهەمی وەک لوبنان بشەکێتەوە،
با ئەوانەی لە شارەکانن وەک گیای کێڵگە چرۆ بکەن.ئیشایا 27:6; هۆشەع 14:5; زەکەریا 10:8
با هەتاهەتایە ناوی بمێنێت،
هەتا خۆر مابێت ناوی بەردەوام بێت.
هەموو نەتەوەکان لەوەوە بەرەکەتدار بن،
هەمووان خۆزگەی پێ بخوازن.پەیدابوون 12:3; گەلاتیا 3:8; گەلاتیا 3:16
ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگار، خودای ئیسرائیل،
بە تەنها ئەوە کاری سەرسوڕهێنەر دەکات.یەکەم پوختەی مێژوو 16:36; لۆقا 1:68
هەتاهەتایە ستایش بۆ ناوی شکۆداری،
با شکۆمەندییەکەی هەموو جیهان پڕ بکات.
ئامین و ئامین.ئیشایا 6:3
لێرەدا نوێژەکانی داودی کوڕی یەسا تەواو بوون.