زەبوورەکانPsa زەبوورەکانSalmo, زەبوورsalmo زەبوورەکانMga Salmo, زەبوورsalmo 8

Mga badbad Itandi

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئاوازی گتیت8‏:0 دەستەواژەیەکی بواری مۆسیقایە.‏.

زەبوورێکی داود.

ئەی یەزدانی پەروەردگارمان،

ناوت لە سەراپای زەویدا چەند شکۆدارە!

تۆ شکۆمەندی خۆتت خستووەتە سەرووی ئاسمان.زەبوورەکان 110:1

بە ستایشی منداڵان و شیرەخۆران

هێزت بۆ خۆت دامەزراندووە لە دژی ناحەزەکانت،

هەتا دوژمنە تۆڵەسێنەرەکانی پێ دەمکوت بکەیتەوە.مەتا 21:16

کاتێک تەماشای ئاسمانت دەکەم،

کە پەنجەکانی تۆ دروستی کردووە،

مانگ و ئەستێرەکان، کە تۆ لەوێ داتناون،

مرۆڤ چییە تاکو بیری لێ بکەیتەوە؟

کوڕی مرۆڤ چییە تاکو بایەخی پێبدەیت؟ئەیوب 7:17; زەبوورەکان 144:3; عیبرانییەکان 2:6

کەمێک لە فریشتەکانت8‏:5 عیبری: خوداکان، بە واتای بوونەوەرە ئاسمانییەکان.‏ بە کەمتر دانا و

تاجی شکۆ و ڕێزت خستە سەری.

دەسەڵاتت داوەتێ بەسەر هەموو دەستکردی خۆتدا،

تۆ هەموو شتێکت خستووەتە ژێر پێی ئەو:پەیدابوون 1:28; پەیدابوون 9:2; یەکەم کۆرنسۆس 15:27

هەموو مەڕ و مانگاکان،

هەروەها ئاژەڵی کێوی،

باڵندەی ئاسمان و ماسی دەریا و

هەرچی لەناو دەریادا دەژی.

ئەی یەزدانی پەروەردگارمان،

ناوت لە سەراپای زەویدا چەند شکۆدارە!