زەبوورەکان زەبوورەکان, زەبوور زەبوورەکان, زەبوور 8
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئاوازی گتیت8:0 دەستەواژەیەکی بواری مۆسیقایە..
زەبوورێکی داود.
ئەی یەزدانی پەروەردگارمان،
ناوت لە سەراپای زەویدا چەند شکۆدارە!
تۆ شکۆمەندی خۆتت خستووەتە سەرووی ئاسمان.زەبوورەکان 110:1
بە ستایشی منداڵان و شیرەخۆران
هێزت بۆ خۆت دامەزراندووە لە دژی ناحەزەکانت،
هەتا دوژمنە تۆڵەسێنەرەکانی پێ دەمکوت بکەیتەوە.مەتا 21:16
کاتێک تەماشای ئاسمانت دەکەم،
کە پەنجەکانی تۆ دروستی کردووە،
مانگ و ئەستێرەکان، کە تۆ لەوێ داتناون،
مرۆڤ چییە تاکو بیری لێ بکەیتەوە؟
کوڕی مرۆڤ چییە تاکو بایەخی پێبدەیت؟ئەیوب 7:17; زەبوورەکان 144:3; عیبرانییەکان 2:6
کەمێک لە فریشتەکانت8:5 عیبری: خوداکان، بە واتای بوونەوەرە ئاسمانییەکان. بە کەمتر دانا و
تاجی شکۆ و ڕێزت خستە سەری.
دەسەڵاتت داوەتێ بەسەر هەموو دەستکردی خۆتدا،
تۆ هەموو شتێکت خستووەتە ژێر پێی ئەو:پەیدابوون 1:28; پەیدابوون 9:2; یەکەم کۆرنسۆس 15:27
هەموو مەڕ و مانگاکان،
هەروەها ئاژەڵی کێوی،
باڵندەی ئاسمان و ماسی دەریا و
هەرچی لەناو دەریادا دەژی.
ئەی یەزدانی پەروەردگارمان،
ناوت لە سەراپای زەویدا چەند شکۆدارە!