ئاشکراکردنRev ئاشکراکردنÅpenbaringen, بەشkapittel ئاشکراکردنی عیسای مەسیحJohannes’ åpenbaring, بەشkapittel 7

Oversettelser Sammenlign

پاراستنی بەندەکانی خودا

پاش ئەمە چوار فریشتەم بینی لەسەر هەر چوار گۆشەی زەوی ڕاوەستابوون، چوار بایەکەی زەوییان گرتبوو تاکو بۆ سەر زەوی و سەر دەریا و سەر هیچ درەختێک هەڵنەکەن. فریشتەیەکی دیکەشم بینی لە ڕۆژهەڵاتەوە دەردەکەوت مۆری خودای زیندووی پێبوو، بە دەنگێکی بەرز بانگی چوار فریشتەکەی کرد کە توانایان پێدرابوو زیان بە زەوی و دەریا بگەیەنن و گوتی: «زیان بە زەوی و دەریا و درەخت مەگەیەنن هەتا نێوچەوانی بەندەکانی خودامان مۆر دەکەین.» حزقیێل 9:4; ئاشکراکردن 14:1گوێم لێبوو کە ژمارەی مۆرکراوان لە هەموو هۆزەکانی نەوەی ئیسرائیل سەد و چل و چوار هەزارە.

  • لە هۆزی یەهودا دوازدە هەزار مۆرکراو،
  • لە هۆزی ڕەئوبێن دوازدە هەزار،
  • لە هۆزی گاد دوازدە هەزار،
  • لە هۆزی ئاشێر دوازدە هەزار،
  • لە هۆزی نەفتالی دوازدە هەزار،
  • لە هۆزی مەنەشە دوازدە هەزار،
  • لە هۆزی شیمۆن دوازدە هەزار،
  • لە هۆزی لێڤی دوازدە هەزار،
  • لە هۆزی یەساخار دوازدە هەزار،
  • لە هۆزی زەبولون دوازدە هەزار،
  • لە هۆزی یوسف دوازدە هەزار،
  • لە هۆزی بنیامین دوازدە هەزار مۆرکراو.

خەڵکانێکی سپیپۆش

پاش ئەمە سەیرم کرد ئاپۆرەیەک لە خەڵکم بینی لە هەموو نەتەوە و هۆز و گەل و زمانێک کە لە ژمارە نەدەهات، لەبەردەم تەختەکە و بەرخەکە ڕاوەستابوون، جلی سپییان لەبەردا بوو و لقە دار خورمایان بەدەستەوە گرتبوو، ئاشکراکردن 3:5; ئاشکراکردن 6:11بە دەنگێکی بەرز هاواریان دەکرد و دەیانگوت:

«ڕزگاری هی خودامانە،

کە لەسەر تەختەکە دانیشتووە و

هی بەرخەکەیە.»یەرمیا 3:23; هۆشەع 13:4; ئاشکراکردن 19:1

هەموو فریشتەکان لە دەوری تەختەکە ڕاوەستابوون، پیرەکان و چوار بوونەوەرەکە، لەبەردەم تەختەکە بە ڕوودا کەوتن و کڕنۆشیان بۆ خودا برد، دەیانگوت:

«ئامین!

ستایش و شکۆ و دانایی و

سوپاس و ڕێز و هێز و توانا

بۆ خودامانە، هەتاهەتایە!

ئامین!»

دوایی یەکێک لە پیرەکان لێی پرسیم: «ئەم سپی پۆشانە کێن و لەکوێوە هاتوون؟»

منیش پێم گوت: «گەورەم، تۆ دەزانیت.»

پێی گوتم: «ئەمانە ئەوانەن کە لە تەنگانە گەورەکەوە هاتوون و جلەکانیان بە خوێنی بەرخەکە شوشتووە و سپی کردووە. ئیشایا 1:18; عیبرانییەکان 9:14بۆیە

«لەبەردەم تەختی خودان و

شەو و ڕۆژ لە پەرستگاکەی خزمەتی دەکەن و

دانیشتووی سەر تەختەکەش بە چادر دایاندەپۆشێت.ئیشایا 4:2; ئاشکراکردن 21:3

ئیتر نە برسی دەبن و نە تینوو،

نە هەتاو لێیان دەدات و نە گەرمی سووتێنەر،زەبوورەکان 121:6; ئیشایا 49:10

چونکە بەرخەکەی ناوەڕاستی تەختەکە شوانایەتییان دەکات و

بەرەو کانییەکانی ئاوی ژیانیان دەبات،

خوداش هەموو فرمێسکەکانی چاویان دەسڕێتەوە.»زەبوورەکان 23:1; زەبوورەکان 36:7; ئیشایا 25:8; ئاشکراکردن 21:4