ڕۆما ڕۆما, بەش نامەی پۆڵس بۆ باوەڕدارانی ڕۆما, بەش 10
ئەی خوشک و برایان، ئارەزووی دڵم و پاڕانەوەم لە خودا لە پێناوی ڕزگاریی نەوەی ئیسرائیلە. شایەتییان بۆ دەدەم کە دڵگەرمییان بۆ خودا هەیە، بەڵام بە زانیارییەوە نییە. لەبەر ئەوەی بێتاوانکردنیان10:3 یۆنانی: ڕاستودروستی. لە خوداوە نەزانی، هەوڵیان دا بێتاوانکردنی خۆیان بچەسپێنن، ملکەچی بێتاوانکردنی خودا نەبوون. فیلیپی 3:9بەڵام مەسیح تەواوکەری شەریعەتە، تاکو ڕاستودروستی بۆ هەموو ئەوانە بێت کە باوەڕ دەهێنن.گەلاتیا 3:24
ڕزگاری بۆ هەمووان
موسا لەبارەی ئەو ڕاستودروستییەی بەپێی شەریعەتی تەوراتە دەنووسێت: ﴿ئەو کەسەی پەیڕەویان بکات، بەهۆیانەوە دەژیێت.﴾10:5 لێڤییەکان 18:5. لێڤییەکان 18:5; حزقیێل 20:11; گەلاتیا 3:12بەڵام ئەو ڕاستودروستییەی بە باوەڕە، ئاوا دەفەرموێ: ﴿لە دڵی خۆتاندا مەڵێن، «کێ سەردەکەوێتە ئاسمان؟»﴾10:6 دواوتار 30:12. بە واتای ئەوەی کە مەسیح بهێنێتە خوارەوە، دواوتار 30:12﴿یان «کێ دادەبەزێتە ناو بیری بێ بن؟»﴾10:7 دواوتار 30:13. بە واتای ئەوەی کە مەسیح لەناو مردووان سەربخات. بەڵام چی دەفەرموێ؟ ﴿پەیامەکە لێت نزیکە، لەسەر زمانتە و لە دڵتدایە،﴾10:8 دواوتار 30:14. ئەمەش پەیامی ئەو باوەڕەیە کە ڕایدەگەیەنین: دواوتار 30:14ئەگەر بە دەمت دانت پێدا نا کە عیسا پەروەردگارە و بە دڵ باوەڕت کرد کە خودا لەناو مردووان هەڵیستاندەوە، ڕزگار دەبیت. مەتا 10:32لەبەر ئەوەی بە دڵ باوەڕهێنان ئەنجامەکەی بێتاوانبوونە، بە دەم دانپێدانان ئەنجامەکەی ڕزگارییە. هەروەک چۆن نووسراوە پیرۆزەکە دەفەرموێ: ﴿هەرکەسێک پشتی پێ ببەستێت، شەرمەزار نابێت.﴾10:11 ئیشایا 28:16. ئیشایا 28:16جیاوازی لەنێوان جولەکە و ناجولەکە نییە، لەبەر ئەوەی هەمان پەروەردگارە بۆ هەمووان، دەوڵەمەندە بۆ هەموو ئەوانەی لێی دەپاڕێنەوە، کردار 10:34; ڕۆما 3:29چونکە ﴿هەرکەسێک بە ناوی یەزدانەوە بپاڕێتەوە ڕزگاری دەبێت.﴾10:13 یۆئێل 2:32.یۆئێل 2:32; کردار 2:21
ئیتر چۆن لە یەکێک دەپاڕێنەوە کە باوەڕیان پێی نەهێنابێت؟ چۆن باوەڕ بە یەکێک دەهێنن ئەگەر نەیانبیستبێت؟ چۆنیش دەیبیستن بێ ئەوەی یەکێک پێیان ڕابگەیەنێت؟ هەروەها چۆن ڕادەگەیەنن ئەگەر نەنێردرابن؟ وەک نووسراوە: ﴿چەند جوانە پێیەکانی ئەوانەی مزگێنی خۆشی دەدەن!﴾10:15 ئیشایا 52:7.ئیشایا 52:7; ناحوم 1:15
بەڵام هەموو نەوەی ئیسرائیل گوێڕایەڵی پەیامی ئینجیل نەبوون، چونکە ئیشایا دەڵێت: ﴿ئەی یەزدان، کێ باوەڕی بە پەیامەکەمان کرد؟﴾10:16 ئیشایا 53:1. ئیشایا 53:1; یۆحەنا 12:38کەواتە باوەڕ بە بیستنە، بیستنیش بە وشەی مەسیحە. بەڵام دەڵێم: ئایا گوێیان لێ نەبوو؟ بێگومان گوێیان لێ بوو!
﴿پەیامیان بە هەموو زەوی گەیشت،
وتەکانیان بەوپەڕی جیهان.﴾10:18 زەبوورەکان 19:4.زەبوورەکان 19:4; مەتا 24:14; مەتا 28:19
بەڵام دەڵێم: ئایا ئیسرائیل تێنەگەیشت؟ یەکەم جار موسا دەڵێت:
﴿من واتان لێدەکەم ئیرەیی بەوانە ببەن کە گەل نین،
بە نەتەوەیەکی گێل پەستتان دەکەم.﴾10:19 دواوتار 32:21.دواوتار 32:21; ڕۆما 11:11
بەڵام ئیشایا ئازایانە دەڵێت:
﴿دۆزرامەوە لەلایەن ئەوانەی بەدوامدا نەگەڕان،
دەرکەوتم بۆ ئەوانەی پرسیاری منیان نەکرد.﴾10:20 ئیشایا 65:1.ئیشایا 65:1
بەڵام دەربارەی ئیسرائیل دەڵێت:
﴿بە درێژایی ڕۆژ دەستم بۆ گەلێکی یاخی و بەرهەڵستکار ڕاگرت.﴾10:21 ئیشایا 65:2.ئیشایا 65:2