یەرمیاJer یەرمیاJeremias, بەشkapitulo یەرمیاAng Libro ni Jeremias, بەشkapitulo 11

Mga hubad Itandi

شکاندنی پەیمانەکە

ئەمە ئەو پەیامەیە کە لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات: «گوێ لە بەندەکانی ئەو پەیمانە بگرن و لەگەڵ پیاوانی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم پێی بدوێن. پێیان دەڵێیت کە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ”نەفرەت لێکراوە ئەو کەسەی گوێڕایەڵی بەندەکانی ئەو پەیمانە نابێت، دواوتار 27:26; گەلاتیا 3:10کە من فەرمانم بە باوباپیرانتان کرد، لەو ڕۆژەی لە خاکی میسر، لەناو کوورەی ئاسن دەرمهێنان.“ فەرمووم: ”گوێم لێ بگرن و کاریان پێ بکەن بەپێی هەموو ئەوەی فەرمانتان پێ دەکەم. جا دەبن بە گەلی من و منیش دەبم بە خودای ئێوە، دواوتار 4:20; یەرمیا 7:23بۆ ئەوەی ئەو سوێندە بەجێبهێنم کە بۆ باوباپیرانتان خواردم کە خاکێکیان بدەمێ شیر و هەنگوینی لێ بڕژێتەوە،“ هەروەک ئەو خاکەی ئەمڕۆ تێیدان.»

منیش وەڵامم دایەوە: «ئامین، ئەی یەزدان!»دواوتار 7:12

ئینجا یەزدان پێی فەرمووم: «تەواوی ئەم پەیامە لەناو شارۆچکەکانی یەهودا و لە شەقامەکانی ئۆرشەلیم ڕابگەیەنە و بڵێ: ”گوێ لە بەندەکانی ئەم پەیمانە بگرن و کاریان پێ بکەن، چونکە لەو ڕۆژەوە کە باوباپیرانی ئێوەم لە خاکی میسرەوە هێنایە دەرەوە هەتا ئەمڕۆ، بە تەواوی و بەردەوام ئاگادارم کردوونەتەوە و بە ڕوونی فەرموومە: ’گوێم لێ بگرن.‘ یەرمیا 7:13نە گوێیان گرت و نە گوێیان شل کرد، هەریەکە بەدوای کەللەڕەقییە خراپەکەی خۆی کەوت، جا منیش هەموو نەفرەتەکانی ئەم پەیمانەم بەسەریاندا هێنا، ئەوەی فەرمانم پێکردن کە کاری پێ بکەن، بەڵام نەیانکرد.“»یەرمیا 7:24

ئینجا یەزدان پێی فەرمووم: «بە پیلانگێڕیم زانیوە لەنێو پیاوانی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم. گەڕانەوە سەر تاوانی باوباپیرانی پێشوویان، کە ڕەتیان کردەوە گوێ لە پەیامەکەم بگرن، کەوتنە دوای خوداوەندەکانی دیکە بۆ ئەوەی بیانپەرستن. بنەماڵەی ئیسرائیل و بنەماڵەی یەهودا ئەو پەیمانەیان شکاند کە لەگەڵ باوباپیرانیان بەستم. یەرمیا 7:26لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”ئەوەتا من بەڵایەکیان بەسەردا دەهێنم کە نەتوانن لێی دەرباز بن، جا هاوارم بۆ دەکەن و منیش گوێیان لێ ناگرم. پەندەکان 1:28; ئیشایا 1:15; یەرمیا 14:12; حزقیێل 8:18; میخا 3:4شارۆچکەکانی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم دەچن و هاوار دەبەن بۆ ئەو خوداوەندانەی بخووریان بۆ دەسووتێنن، بەڵام ئەوان لە کاتی بەڵایان ڕزگاریان ناکەن. دواوتار 32:37ئەی یەهودا، خوداوەندەکانت هێندەی ژمارەی شارۆچکەکانت بوون، قوربانگاتان هێندەی ژمارەی شەقامەکانی ئۆرشەلیم بوون بۆ بخوور سووتاندن بۆ خوداوەندی بەعلی شەرمەزاری.“یەرمیا 2:28; هۆشەع 8:11; هۆشەع 10:1

«تۆش لە پێناوی ئەم گەلە نوێژ مەکە و لە پێناویان پاڕانەوە و نزا بەرز مەکەرەوە، چونکە لە کاتی هاوارکردنیان بۆم لەبەر بەڵاکەیان گوێیان لێ ناگرم.یەرمیا 7:16; یەرمیا 14:11

«ئەی ئەویندارەکەم، لە پەرستگاکەم چی دەکەیت،

پلانگێڕیت لەگەڵ زۆر لایەن داڕشتووە،

ئایا گۆشتی قوربانی پیرۆزکراو سزات لەسەر لادەبات؟

کاتێک خراپە دەکەیت،

ئینجا دڵخۆش دەبیت.»ئیشایا 1:16

یەزدان ناوی لێنایت زەیتوونی سەوز

لەگەڵ بەروبووم بە شێوەی جوان،

بەڵام بە دەنگی هاتوهەرایەکی گەورە

ئاگری لەسەر کردەوە

جا لقەکانی دەشکێنرێن.ئیشایا 42:25; یەرمیا 50:32; ڕۆما 11:17

یەزدانی سوپاسالار، ئەوەی تۆی چاند، بڕیاری دا تووشی بەڵاتان بکات، لەبەر خراپەکەی بنەماڵەی ئیسرائیل و بنەماڵەی یەهودا، کە بخووریان بۆ بەعل سووتاند، بەو خراپەیە پەستیان کردم.یەرمیا 32:29

پیلان لە دژی یەرمیا

یەزدان پیلانی ئەوانی بۆ من ئاشکرا کرد، جا زانیم، لەم کاتەدا کردارەکانی ئەوانی پیشاندام. منیش وەک بەرخێکی دەستەمۆ بۆ سەربڕین ببردرێت، نەمزانی پیلانیان لە دژی من گێڕاوە و دەڵێن:

«با دارەکە بە بەرەکەیەوە لەناو ببەین،

با لە خاکی زیندووان بیبڕینەوە،

ئیتر یادی ناوی ناکرێتەوە.»ئیشایا 53:7; یەرمیا 18:23

بەڵام تۆ، ئەی یەزدانی سوپاسالار، دادوەری ڕاستودروست،

تاقیکەرەوەی مێشک و دڵ،

با تۆڵەسەندنەوەت لەوان ببینم،

چونکە کێشەی خۆمم بە تۆ سپارد.یەکەم ساموئێل 16:7; یەکەم پوختەی مێژوو 28:9; زەبوورەکان 7:9; زەبوورەکان 26:2; یەرمیا 17:10; یەرمیا 20:12; ئاشکراکردن 2:23

«لەبەر ئەوە فەرمایشتی یەزدان ئەمەیە سەبارەت بە پیاوانی عەناتۆت، ئەوانەی داوای گیانی تۆ دەکەن و دەڵێن: ”بە ناوی یەزدانەوە پەیام ڕامەگەیەنە، با بە دەستی خۆمان نەتکوژین.“ لەبەر ئەوە یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: ”من سزایان دەدەم، لاوان بە شمشێر دەمرن و کوڕ و کچیشیان بە قاتوقڕی دەمرن. یەرمیا 18:21پاشماوەشیان بۆ نامێنێتەوە، چونکە لە ساڵی سزادانیان بەڵا بەسەر پیاوانی عەناتۆتدا دەهێنم.“»