پەیدابوون پەیدابوون, بەش پەیدابوون, بەش 49
یاقوب داوای بەرەکەت بۆ کوڕەکانی دەکات
ئینجا یاقوب کوڕەکانی خۆی بانگکرد و گوتی: «کۆببنەوە تاکو پێتان بڵێم کە لە ڕۆژانی داهاتوودا چیتان بەسەردێت.دواوتار 33:1
«ئەی کوڕانی یاقوب، کۆببنەوە و گوێ بگرن،
گوێ لە ئیسرائیلی باوکتان بگرن.
«ڕەئوبێن، تۆ نۆبەرەکەی منیت،
هێزی منیت و یەکەم توانامیت،
سەری شانازی و سەری هێزی.پەیدابوون 29:32; دواوتار 21:17
هەڵچوو وەک ئاو، باڵادەست نابیت،
چونکە چوویتە سەر پێخەفەکەی باوکت،
گڵاوت کرد، سەرکەوتیتە سەر نوێنەکەم.پەیدابوون 35:22; یەکەم پوختەی مێژوو 5:1
«شیمۆن و لێڤی بران،
بە چەکی توندوتیژی چەکدارن.49:5 مەبەست لە توندوتیژی شیمۆن و لێڤییە بەرامبەر بە خەڵکی شەخەم. بڕوانە 34:25.پەیدابوون 34:25
من ناچمە ناو کۆڕی ڕاوێژیان،
سەنگینی من یەک ناگرێتەوە لەگەڵ کۆمەڵەکەیان،
چونکە لە کاتی تووڕەبوونیاندا مرۆڤیان کوشت و
لە خۆشیشیاندا گایان لە پێ خست.پەیدابوون 34:26
نەفرەت لە تووڕەییان کەوا توندە،
لە هەڵچوونیان کەوا سەختە.
لەناو یاقوب بەشیان دەکەم و
لەناو ئیسرائیل بڵاوەیان پێ دەکەم.یەشوع 19:1; یەشوع 21:3
«یەهودا49:8 وشەی (یەهودا) لە ڕووی دەنگەوە لە وشەی (ستایش)ی عیبری نزیکە.، براکانت ستایشی تۆ دەکەن،
دەستت لەسەر پشتەملی دوژمنانت دەبێت،
کوڕانی باوکیشت کڕنۆشت بۆ دەبەن.یەکەم پوختەی مێژوو 4:27; یەکەم پوختەی مێژوو 4:38; یەکەم پوختەی مێژوو 4:41
بەچکە شێرە یەهودا،
لەسەر نێچیر گەڕایتەوە، کوڕی خۆم.
خۆی نوشتاندەوە، خۆی مات دا، وەک شێر،
وەک شێرە مێ، کێ هەڵیدەستێنێت؟سەرژمێری 24:9
داردەستەکە لە یەهودا دانابڕێت،
گۆچانی فەرمانکردنیش لەنێوان قاچەکانی،
هەتا ئەو کەسە دێت کە خاوەنیەتی،49:10 پێشبینییەکە بۆ هاتنی مەسیح.
گەلان هەر بۆ ئەو ملکەچ دەبن.یەکەم پوختەی مێژوو 5:2; یۆحەنا 1:45; یۆحەنا 5:46; مەتا 2:6
نێرەکەرەکەی بە دار مێو دەبەستێتەوە و
ماکەرەکەی بە باشترین لقە مێوەوە.
جلەکانی لەناو شەراب دەشوات و
پۆشاکەکەی لەناو خوێنی ترێ.ئیشایا 63:1
چاوەکانی لە شەراب تۆخترن و
ددانەکانی لە شیر سپیترن.ئاشکراکردن 1:14
«زەبولون لە کەناری دەریا نیشتەجێ دەبێت،
دەبێتە بەندەری کەشتییەکان،
سنووریشی هەتا سەیدا دەبێت.یەشوع 19:10
«یەساخار نێرەکەرێکی زەبەلاحە و
لەنێوان دوو هەگبە مات بووە.ڕابەران 5:15
بینی شوێنێکی باشە بۆ پشوودان و
زەوییەکەی دڵگیرە،
شانی دەچەمێتەوە بۆ بار و
دەبێتە کۆیلەی کاری زۆرەملێ.دواوتار 33:18
«دان دادوەری گەلەکەی خۆی دەکات،
وەک یەکێک لە هۆزەکانی ئیسرائیل.ڕابەران 13:25
دان مارێک دەبێت لەسەر ڕێگا،
مارێکی ژەهراوی لەسەر ڕێڕەو،
بە پاژنەی ئەسپەوە دەدات و
سوارەکەی بەرەو دواوە بەردەبێتەوە.ڕابەران 18:1
«ئەی یەزدان، چاوەڕێی ڕزگاریی تۆم.زەبوورەکان 119:166; لۆقا 2:30
«چەتە پەلاماری گاد دەدەن،
بەڵام ئەو دەگاتە پاژنەی پێیان و پەلاماریان دەدات.سەرژمێری 32:17
«لە ئاشێر نانی چەور دەبێت،
ئەو خواردنی چەور و بەتام دەداتە پاشایان.دواوتار 33:24
«نەفتالی ئاسکێکی دەرپەڕیوە و
بەچکەی جوانی دەبێت.ڕابەران 4:6
«یوسف مێوێکی بەردارە،
مێوێکی بەردارە لەسەر کانیاو،
چڵەکانی بەسەر دیوارێکدا هەڵگەڕاون.پەیدابوون 48:16
تیرئەندازان دڕندانە پەلاماریان دا و
ڕمیان تێگرت و هەراسانیان کرد.
بەڵام کەوانەکەی بە توندوتۆڵی مایەوە،
بازووەکانی دەستی لێزان بوون،
بە دەستی توانادارەکەی یاقوب،
بە ناوی شوانەکە، تاشەبەردەکەی ئیسرائیل49:24 ڕەوانبێژی لێکچواندنە، مەبەستی یەزدانە.،دواوتار 33:17
بەهۆی خوداکەی باوکتەوە کە یارمەتیت دەدات،
بەهۆی هەرە بەتواناوە کە بەرەکەتدارت دەکات،
بە بەرەکەتەکانی ئاسمان لە سەرەوە و
بەرەکەتەکانی ئەو قووڵاییەی ماتە لە ژێرەوە،
بەرەکەتەکانی هەردوو مەمک و منداڵدان.
بەرەکەتەکانی باوکت مەزنترن
لە بەرەکەتەکانی چیای هەتاهەتایی،
لە بەخشندەیی گردە دێرینەکان.
با بەسەر سەری یوسفەوە بن،
بەسەر ناوچەوانی جیاکراوە لە براکانی.دواوتار 33:16
«بنیامین گورگێکی دڕندەیە،
بەیانییان نێچیر دەخوات و
ئێوارانیش دەستکەوت دابەش دەکات.»ڕابەران 20:21; ڕابەران 20:25; ڕابەران 20:31
هەموو ئەمانە دوازدە هۆزەکەی ئیسرائیلن. ئەمەش ئەوە بوو کە باوکیان پێی گوتن و داوای بەرەکەتی بۆ کردن، هەریەکەیان بەپێی بەرەکەتەکەی خۆی داوای بەرەکەتی بۆ کردن.
مردنی یاقوب
ئینجا فەرمانی پێدان و پێی گوتن: «من دەچمە پاڵ گەلەکەی خۆم. لەلای باوباپیرانم بمنێژن، لەو ئەشکەوتەی لەناو کێڵگەکەی عەفرۆنی حیتییە، پەیدابوون 25:8; پەیدابوون 47:30کە لە کێڵگەکەی مەخپێلەیە و ڕووەو مەمرێیە لە خاکی کەنعان، ئەوەی ئیبراهیم لەگەڵ کێڵگەکەدا لە عەفرۆنی حیتی کڕی تاکو بیکات بە گۆڕستان. پەیدابوون 23:16; پەیدابوون 50:13; کردار 7:16ئیبراهیم و سارای ژنی لەوێ نێژراون، ئیسحاق و ڕڤقەی ژنیشی لەوێ نێژراون، هەر لەوێش لێئەم ناشت. پەیدابوون 25:9; پەیدابوون 35:29کێڵگەکە و ئەشکەوتەکەی ناوی لە حیتییەکان کڕدرابوون.»
کاتێک یاقوب لە ڕاسپاردنی کوڕەکانی تەواو بوو، هەردوو پێی خۆی خستەوە سەر قەرەوێڵەکە و دواهەناسەی دا و چووەوە پاڵ گەلەکەی خۆی.کردار 7:15