ئیشایا ئیشایا, بەش ئیشایا, بەش 63
ڕۆژی خودا بۆ تۆڵەسەندن و ڕزگاری
ئەوە کێیە لە ئەدۆمەوە دێت
بە بەرگی سوور لە بۆزراوە،
ئەو شکۆمەندەی بە جلوبەرگەکەیەوە
بە زۆری هێزەکەیەوە نمایش دەکات؟
«منم، بە ڕاستودروستی دەدوێم
مەزنم بۆ ڕزگاری.»ئیشایا 34:6
بۆچی بەرگت سوورە و
بەرگت وەک پەستێنەری گوشەری ترێیە؟ئاشکراکردن 19:13
«کەس لە گەلان لەگەڵمدا نەبوو
بە تەنها گوشەرم پەستەوە.
لە تووڕەییدا ئەوانم پڵیشاندەوە،
بە هەڵچوونی خۆم پێم لێنان.
جا خوێنیان بەسەر بەرگمدا پرژا و
هەموو جلەکەم لەکەدار بوو.ئیشایا 43:25; شینەکانی یەرمیا 1:15; یۆحەنا 13:33
ڕۆژی تۆڵەسەندنەوە لە دڵمدا بوو و
ساڵی کڕینەوەی گەلم هات.ئیشایا 34:8; ئیشایا 61:2
تەماشام کرد بەڵام یارمەتیدەر نەبوو،
سەرسام بووم کە پشتگیری نەبوو،
بەڵام بە هێزی بازووی خۆم ڕزگاریم دەستەبەر کرد،
هەڵچوونم پشتگیری کردم.زەبوورەکان 98:1; ئیشایا 59:16
بە تووڕەیی خۆم گەلانم پەستەوە،
بە هەڵچوونی خۆم سەرخۆشم کردن،
خوێنی ئەوانم بەسەر زەویدا ڕشت.»ئیشایا 49:26
نوێژ و ستایش
باسی خۆشەویستی نەگۆڕی یەزدان دەکەم،
کارەکانی کە شایستەی ستایشن،
بۆ هەموو ئەوەی کە لە پێناوی ئێمەدا کردی.
باسی چاکە مەزنەکەی دەکەم بۆ بنەماڵەی ئیسرائیل،
ئەوەی پاداشتی پێدانەوە بەپێی بەزەییەکەی و
بەپێی زۆری خۆشەویستییە بێ سنوورەکەی.
فەرمووی: «بە ڕاستی گەلی منن،
کوڕن، ناپاکیم لەگەڵ ناکەن،»
جا بۆیان بوو بە ڕزگارکەر.
لە هەموو تەنگانەکانیان ئەویش تەنگاو بوو و
فریشتەی ئامادەبوونەکەی63:9 مەبەستی لە ئەو فریشتەیە کە هەمیشە ئامادەیە لەبەردەمی یەزدان بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی. ڕزگاری کردن.
ئەو بە خۆشەویستییەکەی و بە میهرەبانی ئەوانی کڕییەوە،
بەرزی کردنەوە و هەڵیگرتن
هەموو ڕۆژانی کۆن.دواوتار 7:7; دواوتار 32:11; دەرچوون 19:4
بەڵام ئەوان یاخی بوون و
ڕۆحی پیرۆزی ئەویان خەمبار کرد،
جا لێیان بوو بە دوژمن و
لەگەڵیان کەوتە جەنگەوە.سەرژمێری 14:11; زەبوورەکان 78:57
ئینجا گەل ڕۆژانی کۆنیان بەبیر هاتەوە،
ڕۆژانی موسا و گەلەکەی.
کوا ئەوەی لە دەریاوە سەری خستن
لەگەڵ شوانی مێگەلەکەی؟
کوا ئەوەی ڕۆحی پیرۆزی خۆی
لەنێویان دانا؟دەرچوون 14:30
کوا ئەوەی لەلای دەستی ڕاستی موسا
هێزە شکۆدارەکەی بازووی خۆی نارد،
ئەوەی ئاوی لەبەردەمیان دوو لەت کرد،
بۆ ئەوەی ناوێکی هەتاهەتایی بۆ خۆی دروستبکات،دەرچوون 14:21; سەرژمێری 14:17
ئەوەی بەناو دەریا قووڵەکاندا بردنی؟
وەک ئەسپ بە چۆڵەوانیدا سەرسمیان نەدا،
وەک دابەزینی ڕەشەوڵاخ بەرەو دەشتایی،
ڕۆحی یەزدان پشووی پێدان.
ئاوا ڕێنمایی گەلەکەتت کرد
بۆ ئەوەی ناوێکی شکۆمەند بۆ خۆت دروستبکەیت.زەبوورەکان 106:8
لە ئاسمانەوە تەماشا بکە،
لە نشینگەی پیرۆز و شکۆمەندیتەوە ببینە،
کوا دڵگەرمی و پاڵەوانیێتییەکەت؟
ئاخ هەڵکێشانی هەناوت و بەزەییت لە ئێمە بڕی.دواوتار 26:15
بەڵام تۆ باوکی ئێمەی،
ئەگەر ئیبراهیم نەمانناسێت و
ئیسرائیلیش دانمان پێدا نەنێت.
ئەی یەزدان تۆ باوکی ئێمەیت،
لە ئەزەلەوە ناوت دەمانکڕێتەوە.ئیشایا 64:8
ئەی یەزدان، بۆچی لە ڕێگاکانی خۆت وێڵت کردین،
بۆچی دڵت ڕەق کردین هەتا لێت نەترسین؟
بگەڕێوە لە پێناو خزمەتکارەکانت،
هۆزەکانی میراتەکەت.ڕۆما 11:7; دووەم کۆرنسۆس 3:14; دواوتار 32:9
بۆ ماوەیەکی کەم گەلی پیرۆزت خاوەنی پیرۆزگای تۆ بوون،
بەڵام ئێستا دوژمنانمان پێشێلیان کرد.زەبوورەکان 74:3
ئێمە لە کۆنەوە گەلی تۆین،
ئێستا وامان لێ هاتووە کە تۆ فەرمانڕەوایی ئێمەت نەکردووە،
وەک چۆن هەرگیز بە ناوی تۆوە ناو نەنرابین.ئیشایا 64:10; لۆقا 10:24; ئاشکراکردن 22:20; زەبوورەکان 97:5