ئیشایا ئیشایا, بەش ئیشایا, بەش 22
سروشێک سەبارەت بە ئۆرشەلیم
سروشێک سەبارەت بە دۆڵی بینین22:1 دۆڵی بینین: ناوێکی مەجازییە بۆ ئۆرشەلیم.:
چیتانە وا سەرکەوتوون،
هەموو بۆ سەربان،ئیشایا 15:3
ئەی شارە بە هاتوهاوارەکە،
پڕ لە دەنگەدەنگ، شارۆچکە بە شانازییەکە؟
کوژراوەکانت کوژراوی شمشێر نین و
مردووی جەنگ نین.ئیشایا 27:10
فەرمانڕەواکانت پێکەوە هەڵاتن،
بێ بەرگری بە دیل گیران.
هەموو ئەوانەی گیران، پێکەوە بران بۆ زیندان،
ئەوانەش کە دوور بوون و هەڵاتبوون.
لەبەر ئەوە گوتم: «وازم لێ بهێنن،
بە تاڵییەوە دەگریێم،
زۆرم لێ مەکەن بۆ دڵدانەوەم
لەسەر وێرانبوونی گەلەکەم.»یەرمیا 4:20
یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار
ڕۆژێکی هەیە لە دۆڵی بینین
بۆ هاتوهەرا و سەرکوتکردن و سەرلێشێوان
بۆ دیوار بڕین و
هاوارکردن بۆ چیا.ئیشایا 13:5
ئیلام تیردانی هەڵگرتووە
بە گالیسکە و پیادە و سوارەوە،
قییریش قەڵغانی دەرخست.ئیشایا 21:2; یەرمیا 49:35
جا هەڵبژاردەی دۆڵەکانت پڕ دەبێت لە گالیسکە و لە سوارەکان،
ڕیزیان بەستووە ڕووەو دەروازەکە.
داپۆشینی یەهودا نامێنێت.
جا لەو ڕۆژەدا دەڕوانیتە
چەکەکانی کۆشکی دارستان،یەکەم پاشایان 7:2; یەکەم پاشایان 10:17
کەلێنەکانی شاری داود دەبینن کە زۆر بوون و
ئاوی گۆمی خوارێ کۆدەکەنەوە.
ماڵەکانی ئۆرشەلیم دەژمێرن و
ماڵەکان دەڕووخێنن بۆ پتەوکردنی شووراکە.یەرمیا 33:4
ئەستێلێک دروستدەکەن لەنێوان دوو شووراکە،
بۆ ئاوی گۆمە کۆنەکە.
بەڵام نەتانڕوانییە یەزدانی دروستکەری،
ئەوەی لەمێژەوە شێوەی کێشابوو نەتانبینی.ئیشایا 7:3
یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار،
لەو ڕۆژەدا بانگەوازی کرد
بۆ گریان و شیوەن و
سەرتاشین و پۆشینی جلوبەرگی گوش.میخا 1:16
بەڵام ئەوەتا خۆشی و شادی،
مانگا کوشتنەوە و مەڕ سەربڕین،
گۆشت خواردن و شەراب خواردنەوە!
«با بخۆین و بخۆینەوە،
چونکە سبەی دەمرین.»ئیشایا 56:12; یەکەم کۆرنسۆس 15:32
گوێم لێگرت یەزدانی سوپاسالار بۆی ئاشکرا کردم: «کەفارەت بۆ ئەم تاوانەتان ناکرێت تاکو دەمرن،» یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار دەفەرموێت.مەتا 12:32; عیبرانییەکان 6:4
یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:
«بڕۆ بۆ لای ئەو کارگێڕە،
شەڤنا ئەوەی سەرپەرشتیاری کۆشکەکەیە:
چیت هەیە لێرە و کێ ڕوخسەتی پێداویت،
هەتا گۆڕێک بۆ خۆت هەڵبکەنیت،
ئەی ئەوەی لە بەرزایی گۆڕی خۆتت هەڵکەندووە و
بۆ خۆت لەناو تاشەبەرد ماڵت تاشیوە؟
«ئەی پاڵەوان، ئەوەتا یەزدان خەریکە بە توندی تووڕت دەدات و
بە هێزەوە لوولت دەکات،
وەک تۆپ بە توندی دەتپێچێتەوە و
بەرەو خاکێکی بەرفراوان تووڕت دەدات.
لەوێ دەمریت و
گالیسکەکانی شکۆمەندیت لەوێ دەبێت،
ئەی مایەی سووکایەتی ماڵی گەورەکەت!زەبوورەکان 49:10; یەرمیا 22:18
لە پلەکەت دەرتدەکەم و
لە پایەکەت فڕێدەدرێیتە خوارەوە.
«لەو ڕۆژەدا بانگی بەندەکەی خۆم، بانگی ئەلیاقیمی کوڕی حیلقیا دەکەم و دووەم پاشایان 18:18جلەکەی تۆی لەبەر دەکەم و بە کەمەربەندەکەی تۆ کەمەری توند دەکەم و دەسەڵاتی تۆ دەدەمە دەست ئەو و دەبێت بە باوک بۆ ئۆرشەلیم و بۆ بنەماڵەی یەهودا. کلیلی ماڵی داود دەدەمە دەستی و ئەوەی ئەو دەیکاتەوە کەس ناتوانێت دایبخات و ئەوەی دایدەخات کەس ناتوانێت بیکاتەوە. ئەیوب 12:14; ئاشکراکردن 3:7وەک سنگ دەیچەقێنم لە شوێنێکی چەسپاو و دەبێت بە تەختی شکۆمەندی بۆ بنەماڵەکەی. عەزرا 9:8; زەکەریا 10:4هەموو شکۆمەندی بنەماڵەکەی بەوەوە هەڵدەواسن، چڵەکان و لقەکان، هەموو دەفرە بچووکەکان، لە دەفرە پەلەکانەوە هەتا دەفرە قووڵەکان.»
یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «بەڵام سەردەمێک دێت سنگە چەقاوەکە لە شوێنە چەسپاوەکە نامێنێت و دەشکێت و دەکەوێت، ئەو بارگرانییەی لەسەری بوو دەبڕدرێتەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.ئیشایا 21:17