یەرمیاارمیا یەرمیاارمیا, بەشباب یەرمیاارمیا, بەشباب 22

ترجمه‌ها مقایسه

حوکمدان لەسەر پاشا خراپەکارەکان

یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «دابەزە بۆ کۆشکی پاشای یەهودا و لەوێ ئەو پەیامە ڕابگەیەنە، بڵێ: ”ئەی پاشای یەهودا، ئەوەی لەسەر تەختی داود دانیشتووی، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرە؛ تۆ و خزمەتکارەکانت و گەلەکەت، ئەوانەی لەم دەروازانەوە دێنە ژوورەوە. یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ’ڕاستودروستی و دادپەروەری پەیڕەو بکەن. تاڵانکراو لە دەستی زۆردار دەرباز بکەن. نامۆ و هەتیو و بێوەژن مەچەوسێننەوە، ستەم مەکەن، لەم شوێنەدا خوێنی بێتاوان مەڕێژن.‘ یەرمیا 21:12; دەرچوون 22:21ئەگەر بە گرنگییەوە ئەم فەرمانە پەیڕەو بکەن، ئەوا ئەو پاشایانەی لەسەر تەختی داود دانیشتوون لە دەروازەکانی ئەم کۆشکەوە دێنە ژوورەوە، بە سواری گالیسکە و ئەسپەوە لەگەڵ خزمەتکاران و گەلەکەی. یەرمیا 17:25بەڵام ئەگەر گوێ لەم فەرمانە نەگرن، سوێند بە گیانی خۆم دەخۆم، کە ئەم کۆشکە وێران دەبێت.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.مەتا 23:38

یەزدان سەبارەت بە کۆشکی پاشای یەهودا ئەمەش دەفەرموێت:

«هەرچەندە تۆ بۆ من وەک گلعادی،

وەک لووتکەی لوبنانی،

بەڵام وەک چۆڵەوانیت لێ دەکەم،

وەک شاری بێ دانیشتووان.

تێکدەرانت بۆ تەرخان دەکەم،

هەریەکە و بە ئامێرەکەیەوە،

جا باشترین داری ئورزت دەبڕنەوە و

فڕێیدەدەنە ناو ئاگرەوە.یەرمیا 21:14; ئیشایا 13:3; ئیشایا 37:24

«خەڵکی زۆر نەتەوە بە کەناری ئەم شارەدا تێدەپەڕن و لە یەکتری دەپرسن: ”لەسەر چی یەزدان وای لەم شارە گەورەیە کرد؟“ دواوتار 29:24; یەکەم پاشایان 9:8جا دەڵێن: ”لەسەر ئەوەی وازیان لە پەیمانی یەزدانی پەروەردگاریان هێنا و خوداوەندەکانی دیکەیان پەرست و کڕنۆشیان بۆ بردن.“»

بۆ پاشا مردووەکە22‏:10 مەبەستی لە یۆشیا پاشایە.‏ مەگریێن و شینی بۆ مەگێڕن،

بەڵکو بەکوڵ بگریێن بۆ ئەوەی بە دیل دەبردرێت،

چونکە جارێکی دیکە ناگەڕێتەوە

بۆ ئەوەی ئەو خاکە ببینێت کە لێی لەدایک بووە.

سەبارەت بە شەلومی22‏:11 شەلوم: بە یەهۆئاحازیش ناودەبردرێت.‏ کوڕی یۆشیای پاشای یەهودا، ئەوەی لە جێی باوکی بوو بە پاشا، ئەوەی لەم شوێنە ڕۆیشت، یەزدان دەفەرموێت: «جارێکی دیکە ناگەڕێتەوە ئێرە، دووەم پاشایان 23:31بەڵکو لەو شوێنەی ڕاپێچیان کردووە بۆی هەر لەوێ دەمرێت، جارێکی دیکە ئەم خاکە نابینێتەوە.»دووەم پاشایان 23:34

«قوڕبەسەر ئەوەی کۆشکەکەی بە ناڕەوایی بنیاد دەنێت و

ژوورەکانی سەرەوەشی بە ستەمکاری،

ئەوەی بێگاری بە هاوڵاتییان دەکات،

هەقی ماندووبوونەکەیان ناداتێ.لێڤییەکان 19:13

دەڵێت: ”کۆشکێکی فراوان بۆ خۆم بنیاد دەنێم،

ژوورەکانی سەرەوەی پانوبەرین.“

پەنجەرەی گەورەی بۆ دەکاتەوە،

دیوارەکانی بە تەختەی دار ئورز دادەپۆشێت،

بە ڕەنگی سوور بۆیاخی دەکات.

«ئایا ئەوە دەتکاتە پاشا،

کە دار ئورزی زۆرت هەبێت؟

ئایا باوکت نەیخوارد و نەیخواردەوە؟

ڕاستودروستی و دادپەروەری پەیڕەو کرد،

جا سەرکەوتوو بوو.

بە تەواوی پاڵپشتی لە مافی هەژار و نەدار کرد،

جا سەرکەوتوو بوو.

ئایا ئەمە واتای ئەوە نییە من دەناسێت؟»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.یەرمیا 9:24; یەکەم یۆحەنا 2:4

«بەڵام چاو و دڵی تۆ تەنها

لەسەر دەستکەوتی ناڕەوایە،

لەسەر ڕشتنی خوێنی بێتاوانە،

لەسەر ستەم و دەستدرێژییە.»یەرمیا 26:23

لەبەر ئەوە یەزدان لەبارەی یەهۆیاقیمی کوڕی یۆشیای پاشای یەهوداوە ئەمە دەفەرموێت:

«بۆی نالاوێننەوە،

”براڕۆ! خوشکەڕۆ!“

بۆی نالاوێننەوە،

”گەورەڕۆ! شکۆی ڕۆ!“یەرمیا 16:6; یەکەم پاشایان 13:30

بەڵکو وەک گوێدرێژ دەنێژرێت،

ڕادەکێشرێت و فڕێدەدرێت

دوور لە دەروازەکانی ئۆرشەلیم.»یەرمیا 36:30

«ئەی ئۆرشەلیم، بڕۆ سەر لوبنان و هاوار بکە،

با لە باشان دەنگت ببیسترێت،

لە عەڤاریمەوە هاوار بکە،

چونکە هەموو هاوپەیمانەکانت وردوخاش کران.یەرمیا 14:18; یەرمیا 30:14

لە ئاسوودەییت ئاگادارم کردیتەوە،

بەڵام گوتت: ”گوێ ناگرم.“

لە گەنجییەوە لەمە لێڕاهاتوویت،

کە گوێڕایەڵی من نابیت.یەرمیا 2:20; یەرمیا 5:23; یەرمیا 11:7

هەموو شوانەکانت22‏:22 شوانەکانت مەبەست لە ڕابەرەکانە.‏ با بەڕێوەیان دەبات و

هاوپەیمانەکانت ڕاپێچ دەکرێن،

ئەوسا ڕیسوا و شەرمەزار دەبیت

لەبەر هەموو خراپەکانت.هۆشەع 12:1

ئەی نیشتەجێی ”لوبنان“22‏:23 مەبەستی لە کۆشکی شاهانەی ئۆرشەلیمە. بڕوانە ئایەتی 6، 7، 15، هەروەها یەکەم پاشایان 7‏:2‏‏.‏،

ئەی ئەوەی لەناو دار ئورزەکان هێلانەت کردووە،

چەند دەناڵێنیت کە ژان دەتگرێت،

وەک ژنێک کە منداڵی دەبێت!»یەرمیا 4:31; یەرمیا 22:14

یەزدان دەفەرموێت: «بە گیانی خۆم، ئەی یەهۆیاکینی کوڕی یەهۆیاقیمی پاشای یەهودا، تەنانەت ئەگەر ئەنگوستیلەیەک بیت لە دەستی ڕاستم، لە پەنجەی خۆمت دەکەمەوە و دووەم پاشایان 24:6; گۆرانی گۆرانییەکان 8:6; حەگەی 2:23دەتدەمە دەستی ئەوانەی دەیانەوێ لەناوت ببەن، دەستی ئەوانەی تۆ لێیان دەترسیت، نەبوخودنەسری پاشای بابل و بابلییەکان. خۆت و دایکت، ئەوەی تۆی بووە فڕێتاندەدەمە سەر خاکێکی دیکە، کە لەوێ لەدایک نەبوونە، جا لەوێ دەمرن. دووەم پاشایان 24:12هەرگیز ناگەڕێنەوە ئەو خاکەی بۆی پەرۆشن.»یەرمیا 44:14

ئایا ئەم پیاوە، یەهۆیاکین، قاپێکی ڕیسوا و شکاوە؟

ئایا شتێکە کەس نایەوێت؟

بۆچی خۆی و نەوەکانی فڕێدران،

تێهەڵدرانە خاکێک کە نایناسن؟هۆشەع 8:8; دووەم پاشایان 24:15

ئەی خاک! ئەی خاک! ئەی خاک!

گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرە!

یەزدان ئەمە دەفەرموێت:

«ئەم پیاوە بە وەجاخکوێر بنووسن،

پیاوێک کە لە ماوەی ژیانی خۆی سەرکەوتوو نابێت،

کەس لە نەوەی ئەو سەرکەوتوو نابێت،

کەسیان لەسەر تەختی داود دانانیشن و

جارێکی دیکە فەرمانڕەوایەتی یەهودا ناکەن.»