یەکەم کۆرنسۆس یەکەم کۆرنسۆس, بەش یەکەم نامەی پۆڵس بۆ کڵێسای کۆرنسۆس, بەش 2
مژدەی مەسیحی لەخاچدراو
ئەی خوشک و برایان، منیش کاتێک هاتمە لاتان، بە قسەی گەورە یان دانایی نەهاتم شایەتی2:1 یۆنانی: نهێنی. خودا ڕابگەیەنم، یەکەم کۆرنسۆس 1:17چونکە بڕیارم دا لەنێوتاندا هەموو شتێک لەبیر بکەم، بێجگە لە عیسای مەسیح، ئەویش بە لە خاچ دراوی. یەکەم کۆرنسۆس 1:23; یەکەم کۆرنسۆس 15:3; فیلیپی 3:8منیش بە لاوازی و ترس و لەرزێکی زۆرەوە لەلاتان بووم. کردار 18:1کاتێک مزگێنی و وتارم پێدەدان، قسەی داناییانە و قایلکەرم بەکارنەدەهێنا، بەڵکو پشتم بە بەڵگەی هێزی ڕۆحی پیرۆز دەبەست، دووەم پەترۆس 1:16تاکو باوەڕتان بە دانایی مرۆڤ نەبێت، بەڵکو باوەڕتان بە هێزی خودا هەبێت.دووەم کۆرنسۆس 6:7
دانایی خودا
ئێمە لەنێو پێگەیشتوواندا بە دانایی دەدوێین، داناییەک کە نە لەم دنیایەوەیە و نە لە دەسەڵاتدارانی ئەم دنیایە، کە لەناودەچن. یاقوب 3:15بەڵکو باسی دانایی خودا دەکەین کە نهێنییە، شاراوە بوو، ئەوەی خودا لە ئەزەلەوە بۆ شکۆی ئێمەی داناوە. ڕۆما 16:25; ئەفەسۆس 3:9هیچ کام لە دەسەڵاتدارانی ئەم دنیایە تێنەگەیشتن، چونکە ئەگەر تێبگەیشتنایە، مەسیحی خاوەن شکۆیان لە خاچ نەدەدا. مەتا 11:25; کردار 13:27; دووەم کۆرنسۆس 3:14بەڵکو وەک نووسراوە:
﴿ئەوەی هیچ چاوێک نەیبینیوە،
هیچ گوێیەک نەیبیستووە و
بە بیری هیچ مرۆڤێکدا نەهاتووە،
ئەوەی خودا ئامادەی کردووە بۆ ئەوانەی خۆشیان دەوێت.﴾2:9 ئیشایا 64:4.ئیشایا 64:4
بەڵام خودا بەهۆی ڕۆحی خۆی بۆی ئاشکرا کردین.
ڕۆحی پیرۆز لە هەموو شتێک دەکۆڵێتەوە، تەنانەت لە قووڵایی ناخی خوداش دەکۆڵێتەوە. مەتا 13:11; مەرقۆس 4:11; یۆحەنا 14:26چ مرۆڤێک دەزانێت ناخی مرۆڤ چی تێدایە، جگە لە ڕۆحی مرۆڤ کە لەناویدایە؟ بەم شێوەیە کەس نازانێت ناخی خودا چی تێدایە ڕۆحی خودا نەبێت. ڕۆما 11:33ئێمەش ڕۆحی جیهانمان وەرنەگرتووە، بەڵکو ئەو ڕۆحەی لە خوداوەیە، تاکو لەو شتانە تێبگەین کە خودا بەخۆڕایی پێی بەخشیوین. ڕۆما 8:15ئەوەی باسی دەکەین لە دانایی مرۆڤەوە نەهاتووە، بەڵکو لە فێرکردنی ڕۆحەوە هاتووە، بەم شێوەیە فێرکردنی ڕۆحی بۆ کەسانی ڕۆحانی لێکدەدرێتەوە. یەکەم کۆرنسۆس 1:17بەڵام کەسی سروشتی ئەوەی هی ڕۆحی خودایە وەریناگرێت، چونکە لەلای ئەو گێلایەتییە و نایانزانێت، چونکە بە ڕۆح جیا دەکرێنەوە. ڕۆما 8:5کەسی ڕۆحانی هەموو شتێک هەڵدەسەنگێنێت، کەچی کەس ناتوانێت ئەو هەڵبسەنگێنێت.پەندەکان 28:5
﴿کێ بیری یەزدانی زانی،
کێ فێری دەکات؟﴾2:16 ئیشایا 40:13.
بەڵام ئێمە بیری مەسیحمان هەیە.ئیشایا 40:13; ڕۆما 11:34