دووەم پوختەی مێژوو2 تواریخ دووەم پوختەی مێژوودوم تواریخ, بەشباب دووەم پوختەی مێژوودوم تواریخ ایام, بەشباب 3

ترجمه‌ها مقایسه

بنیادنانی پەرستگای سلێمان

ئینجا سلێمان دەستی بە بنیادنانی پەرستگای یەزدان کرد لە ئۆرشەلیم لە کێوی مۆریا، کە لەوێدا یەزدان خۆی بۆ داودی باوکی دەرخستبوو. پەرستگاکە لەسەر جۆخینەکەی ئەرەونای یەبوسی بوو، ئەو شوێنەی کە داود ئامادەی کردبوو. یەکەم پاشایان 6:1; یەکەم پوختەی مێژوو 21:18; دووەم ساموئێل 24:18لە دووی مانگی دووەمی ساڵی چوارەمی پاشایەتییەکەی دەستی بە بنیادنان کرد.

سلێمان ئەم بناغەیەی لێدا بۆ بنیادنانی پەرستگای خودا، درێژییەکەی بە باڵ بەپێی پێوانە کۆنەکە، شەست باڵ3‏:3 شەست باڵ: نزیکەی 27 مەتر.‏ و پانییەکەی بیست باڵ3‏:3 بیست باڵ: نزیکەی نۆ مەتر، لێرە و لە ئایەتی 4، 8، 11، 13.‏ بوو. یەکەم پاشایان 6:2هەیوانی بەردەم پیرۆزگاکە درێژییەکەی وەک پانی پیرۆزگاکە بیست باڵ بوو، بەرزییەکەشی بیست باڵ بوو.

لەناوەوەش بە زێڕی بێگەرد ڕووکەشی کرد. یەکەم پاشایان 6:3هۆڵە سەرەکییەکەشی بە تەختەی دار سنەوبەر داپۆشی و بە زێڕی بێگەردیش ڕووکەشی کرد و وێنەی دار خورما و زنجیری لەسەر هەڵکۆڵین و یەکەم پاشایان 6:15; یەکەم پاشایان 6:21پەرستگاکەی بە بەردی گرانبەها ڕازاندەوە بۆ جوانی و زێڕەکەش زێڕی پەرڤایم3‏:6 جۆر یان سەرچاوەی زێڕەکەیە (دەشێت باشووری ڕۆژهەڵاتی عەرەبستان بێت).‏ بوو. یەکەم پاشایان 9:28کاریتە و چوارچێوەی دەرگاکان، دیوارەکان و دەرگاکانی پیرۆزگاکەی بە زێڕ ڕووکەش کرد و وێنەی کەڕوبەکانی3‏:7 کەڕوبەکان: بوونەوەرێکی ئاسمانی باڵدارە. بڕوانە حزقیێل 10‏:5‏‏.‏ لەسەر دیوارەکان هەڵکۆڵی.

شوێنی هەرەپیرۆزیشی بنیاد نا کە درێژییەکەی وەک پانی پیرۆزگاکە بیست باڵ بوو و پانییەکەشی بیست باڵ بوو و بە زێڕی بێگەرد ڕووکەشی کرد کە کێشەکەی شەش سەد تالنت3‏:8 شەش سەد تالنت: نزیکەی 21 هەزار کیلۆگرام.‏ بوو. یەکەم پاشایان 6:16; یەکەم پاشایان 6:20; یەکەم پاشایان 6:28کێشی بزمارەکانیش پەنجا شاقل زێڕ3‏:9 پەنجا شاقل زێڕ: نزیکەی 0,6 کیلۆگرام.‏ بوو، بەشەکانی سەرەوەشی بە زێڕ ڕووکەش کرد.

لە شوێنی هەرەپیرۆزدا پەیکەری دوو کەڕوبی تاشی3‏:10 دوو کەڕوبی تاشی: بڕوانە یەکەم پاشایان 6‏:23‏‏.‏ و بە زێڕ ڕووکەشی کردن. دەرچوون 25:18; یەکەم پاشایان 6:23درێژی باڵەکانی هەردوو کەڕوبەکە بیست باڵ بوو: درێژی باڵی کەڕوبەکەی یەکەم پێنج باڵ3‏:11 پێنج باڵ: نزیکەی 2,3 مەتر، لێرە و لە ئایەتی 12 و 15.‏ بوو، بەر دیواری پیرۆزگاکە دەکەوت، درێژی باڵەکەی دیکەشی پێنج باڵ بوو، بەر باڵی کەڕوبەکەی دووەم دەکەوت؛ یەکەم پاشایان 6:24بە هەمان شێوە درێژی باڵی کەڕوبەکەی دووەم پێنج باڵ بوو و بەر دیواری پیرۆزگاکە دەکەوت و باڵەکەی دیکەشی پێنج باڵ بوو و بەر باڵی کەڕوبەکەی یەکەم دەکەوت. باڵەکانی ئەم دوو کەڕوبە کرابوونەوە و بیست باڵ درێژ بوون، لەسەر پێیەکانیان ڕاوەستا بوون و ڕووشیان ڕووەو هۆڵی سەرەکی پیرۆزگاکە بوو.دەرچوون 25:20

پەردەکەی لە ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری تۆخ و کەتانی ناسک دروستکرد و وێنەی کەڕوبەکانی لەسەر چنی.دەرچوون 26:1; دەرچوون 26:31

لەبەردەم پپرۆزگاکەدا دوو کۆڵەکەی دروستکرد کە درێژی هەریەکەیان سی و پێنج باڵ3‏:15 سی و پێنج باڵ: نزیکەی 16 مەتر.‏ بوو و ئەو تاجەی کە لەسەر هەر یەکێکیان بوو پێنج باڵ بوو. دووەم پاشایان 25:13; یەرمیا 52:17زنجیری هۆنییەوە و لەسەر سەری دوو کۆڵەکەکە داینان، سەد هەناریشی دروستکرد و بە زنجیرەکانەوە هەڵیواسین. یەکەم پاشایان 7:17دوو کۆڵەکەشی لەبەردەم پیرۆزگاکە ڕاگرت، یەکێکیان لەلای باشوور و ئەوی دیکەیان لەلای باکوور، کۆڵەکەکەی لای باشووری ناو نا یاکین3‏:17 یاکین: واتا (بنیاد دەنێت).‏ و کۆڵەکەکەی لای باکووریشی ناو نا بۆعەز3‏:17 بۆعەز: واتا (ئەو هێز و توانای تێدایە).‏.یەکەم پاشایان 7:21