ئامۆسعاموس ئامۆسعاموس, بەشباب ئامۆسعاموس, بەشباب 1

ترجمه‌ها مقایسه

ئەمە پەیامی ئامۆسە کە یەکێک بوو لە شوانەکانی شارۆچکەی تەقۆعە، دوو ساڵ پێش بوومەلەرزەکە لە سەردەمی عوزیای پاشای یەهودا و لە سەردەمی یارۆڤعامی کوڕی یەهۆئاشی پاشای ئیسرائیل، ئەم بینینەی دەربارەی ئیسرائیل بۆ ئاشکرا کرا.ئیشایا 1:1; دووەم پاشایان 14:23; زەکەریا 14:5

گوتی:

«یەزدان لە سییۆنەوە دەنەڕێنێت،

لە ئۆرشەلیمەوە دەنگی دێت،

لەوەڕگای شوانەکان شیوەن دەگێڕن و

لووتکەی کارمەل وشک دەبێت.»یەرمیا 25:30; یۆئێل 3:16

حوکم بەسەردادانی وڵاتانی دەوروبەر

یەزدان ئەمە دەفەرموێت:

«دیمەشق یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە،

سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم،

لەبەر ئەوەی بە جەنجەڕی ئاسن گلعادیان شێلا،دووەم ساموئێل 12:31; دووەم پاشایان 13:7; ئیشایا 41:15

ئاگر دەنێرمە سەر ماڵی حەزائێل،

قەڵاکانی بەن‌هەدەد دەخوات.یەرمیا 49:27

شەوبەندی دەروازەکانی دیمەشق دەشکێنم،

فەرمانڕەواکە لە دۆڵی ئاڤەن ڕیشەکێش دەکەم،

هەروەها گۆچان بەدەست لە بێت‌عەدەن.

گەلی ئارام بۆ قییر ڕاپێچ دەکرێن.»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.یەرمیا 49:24; یەرمیا 49:26; دووەم پاشایان 16:9

یەزدان ئەمە دەفەرموێت:

«غەزە یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە،

سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم،

لەبەر ئەوەی چەند کۆمەڵگایەکی بە تەواوەتی بە دیل گرت و

بە ئەدۆمی فرۆشت،دووەم پوختەی مێژوو 21:17

ئاگر دەنێرمە سەر شووراکانی غەزە،

قەڵاکانی دەخوات.

فەرمانڕەواکە لە ئەشدۆد ڕیشەکێش دەکەم و

گۆچان بەدەست لە ئەسقەلان.

دەستم دەگەڕێنمەوە سەر عەقرۆن،

پاشماوەی فەلەستییەکان لەناودەچن.»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.دووەم پوختەی مێژوو 26:6

یەزدان ئەمە دەفەرموێت:

«سور یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە،

سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم،

لەبەر ئەوەی تەواوی چەند کۆمەڵگایەکی بە دیلگیراوی فرۆشتە ئەدۆم و

پەیمانی برایەتییان نەهێنایەوە یادیان،حزقیێل 27:3

ئاگر دەنێرمە سەر شووراکانی سور،

قەڵاکانی دەخوات.»ئیشایا 23:1; یەرمیا 47:4; حزقیێل 26:3

یەزدان ئەمە دەفەرموێت:

«لەبەر ئەوەی ئەدۆم یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە،

سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم،

لەبەر ئەوەی بە شمشێرەوە دوای براکەی کەوت،

بەبێ دەربڕینی بەزەیی.

هەروەها لەبەر ئەوەی تووڕەییەکەی بەردەوام لە جۆش بوو،

قینیشی بۆ هەتاهەتایە هەڵدەگرت،عۆبەدیا 1:10

هەر لەبەر ئەوە ئاگر دەنێرمە سەر تێمان،

قەڵاکانی بۆزرا دەخوات.»

یەزدان ئەمە دەفەرموێت:

«عەمۆن یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە،

سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم،

لەبەر ئەوەی سکپڕەکانی گلعادیان هەڵدڕی،

بۆ ئەوەی سنوورەکانیان بەرفراوان بکەن،پەیدابوون 19:38; یەرمیا 49:1

ئاگر لە شووراکانی ڕەبە بەردەدەم

قەڵاکانی دەخوات،

بە هاتوهاوارەوە لە ڕۆژی جەنگدا،

بە زریانەوە لە ڕۆژی باوباراندا.یەرمیا 49:2

پاشاکەیان ڕاپێچ دەکرێت،

ئەو و هەموو کاربەدەستەکانی بە یەک جار.»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.یەرمیا 49:3