ژیرمەندیجامعه ژیرمەندیجامعه, بەشباب ژیرمەندیجامعه, بەشباب 5

ترجمه‌ها مقایسه

ئەنجامدانی نەزر

کاتێک دەچیت بۆ ماڵی خودا، ئاگاداری پێی خۆت بە. وەرە پێشەوە هەتا گوێ بگریت، نەوەک قوربانی گێلەکان بکەی کە خراپەکاری خۆیان نازانن.کردار 7:33; یەکەم ساموئێل 15:22; هۆشەع 6:6

با دەمت لە قسەکردندا پەلە نەکات،

با دڵیشت خێرا نەکات،

لە دەربڕینی قسە لەبەردەم خودا،

چونکە خودا لە ئاسمانە و

تۆ لەسەر زەویت،

لەبەر ئەمە با وشەکانت کەم بن.یاقوب 1:19; پەندەکان 10:19; مەتا 6:7

خەون لە ئەنجامی ماندووبوونی زۆرەوە دێت و

قسەی گێلیش لە زۆر گوتن.

ئەگەر نەزرێکت5‏:4 واتا پابەندکردنی مرۆڤ خۆیەتی بە مەرجێکەوە، لە کاتێکدا کە داخوازییەک بەرز دەکاتەوە بۆ خودا و بە ئەرێ وەڵام دەدرێتەوە لەلایەن خوداوە. بڕوانە سەرژمێری 21‏:2‏‏.‏ بۆ خودا کرد، دوا مەکەوە لە ئەنجامدانی، چونکە بە گێلەکان دڵخۆش نابێت. جا ئەوەی نەزرت کردووە ئەنجامی بدە. دواوتار 23:21باشترە نەزر نەکەیت لەوەی بیکەیت و ئەنجامی نەدەیت. کردار 5:4ڕێگا مەدە دەمت وا بکات لەشت گوناه بکات و لەبەردەم نێردراوی پەرستگا5‏:6 بڕوانە مەلاخی 2‏:7‏‏.‏ مەڵێ: «ئەم نەزرە هەڵە بوو.» بۆچی خودا لە قسەکەت تووڕە بێت و ئەوەی کردووتە لەناوی ببات؟ زیادبوونی خەون و چەنەبازی بێ واتان، لەبەر ئەوە لەخواترس بە.

سامان بێ واتایە

ئەگەر بینیت لە هەرێمێکدا هەژار ستەمی لێ کرا و ڕاستودروستی و دادپەروەری پشتگوێ خرا، ئەوا سەرسام مەبە، چونکە لێپرسراوی بەرز لێپرسراوی بەرزتر دەپارێزێت و بەرزتریش لەوان هەردووکیان دەپارێزێت. ئەفەسۆس 6:9بەڵام گەل لە وڵات سوود وەردەگرن، چونکە پاشا هەموو کێڵگەکانی دەپارێزێت.

ئەوەی حەزی لە پارە بێت لە پارە تێر نابێت،

ئەوەی حەزی لە سامان بێت لە داهات تێر نابێت،

هەروەها ئەمەش بێ واتایە.

بە زیادبوونی خێروبێر

زیاد دەبن ئەوانەی دەیخۆن.

ئایا چ سوودێکی بۆ خاوەنەکەی هەیە،

جگە لەوەی تەنها چاوەکانی تێری لێ دەخۆن؟یەکەم یۆحەنا 2:16

خۆشە خەوی کارگەر،

کەم بخوات یان زۆر،

بەڵام تێریی دەوڵەمەند

ڕێ بە خەو نادات.

خراپەیەکی ناخۆش هەیە لەسەر زەویدا بینیم:

سامانێک پارێزراوە بۆ خراپەی خاوەنەکەی،ئەیوب 20:20

ئەم سامانەش لە مامەڵەیەکی خراپدا لەناوچوو،

ئینجا کوڕێکی بوو و هیچی بۆ نەمایەوە هەتا بۆ کوڕەکەی بەجێبهێڵێت.مەرقۆس 8:36

وەک چۆن لە سکی دایکی هاتە دەرەوە،

بە ڕووتی دەگەڕێتەوە، دەڕوات وەک هات.

هیچ شتێک لە ماندووبوونەکەی نابات

لەگەڵ دەستی کە دەڕوات.ئەیوب 1:21; یەکەم تیمۆساوس 6:7

ئەمەش خراپەیەکی ناخۆشە:

هەروەک چۆن مرۆڤ دێتە جیهان، بە هەمان شێوە بەجێدەهێڵێت،

ئەوەی ماندووبوونەکەی بۆ با دەبێت

چ قازانجێک دەکات؟

هەروەها هەموو ڕۆژانی ژیانی لە تاریکیدا بەسەردەبات،

لەگەڵ وەڕسبوونێکی زۆر و نەخۆشی و تووڕەیی.

ئەوەی من بینیومە باشە، ئەوەی گونجاوە، کە مرۆڤ بخوات و بخواتەوە و خۆشی ببینێت لە هەموو ئەوەی کە لەسەر زەویدا پێوەی ماندوو دەبێت، بە درێژایی ئەو ڕۆژگارە کەمەی کە خودا پێیداوە، چونکە بەشی ئەوە. ژیرمەندی 2:24هەروەها کە خودا بە یەکێک دەوڵەمەندی و سامان دەدات و ئەویش دەتوانێت سوودی لێی وەربگرێت و بە بەشی خۆی ڕازی بێت و بە ماندووبوونەکەی دڵخۆش بێت، ئەمە دیارییەکە لە خوداوە. جا ڕۆژگاری ژیانی بەبیر نایەتەوە، چونکە خودا بە خۆشی دڵییەوە خەریکی کردووە.فیلیپی 4:6