لۆقالوقا لۆقالوقا, بەشباب مزگێنی بەپێی نووسینی لۆقاسرگذشت عیسی مسیح نوشتهٔ لوقا, بەشباب 3

ترجمه‌ها مقایسه

یەحیای لەئاوهەڵکێش

لە ساڵی پازدەمینی3‏:1 نزیکەی 25‏–26ی زایینی.‏ حوکمڕانی تێباریۆس قەیسەر، کاتێک پیلاتۆسی پۆنتی فەرمانڕەوای یەهودیا بوو، هێرۆدسی ئەنتیپاس3‏:1 یۆنانی: هێرۆدس: هێرۆدسی ئەنتیپاس کوڕی شا هێرۆدسی مەزن بوو، کە لە لۆقا 1‏:5‏‏ باسکراوە.‏ فەرمانڕەوای3‏:1 یۆنانی: تیترارک‏: فەرمانڕەوا لەسەر چواریەکی هەرێمێک لەژێر دەسەڵاتی ڕۆمانی.‏ جەلیل بوو، فیلیپۆسی براشی فەرمانڕەوای ئیتۆریە و تەراخۆنیتس بوو، لیسانیۆس فەرمانڕەوای ئەبیلینە بوو، لە سەردەمی سەرۆک کاهینیێتی حەنا و قەیافا، لە دەشتودەر پەیامی خودا بۆ یەحیای کوڕی زەکەریا هات. ئیتر بە هەموو ناوچەکانی دەوروبەری ڕووباری ئوردوندا دەگەڕا، جاڕی لەئاوهەڵکێشانی3‏:3 یۆنانی: باپتسمە‏، بە واتای شوشتن دێت بۆ پاکبوونەوە لە گوناه، وەک (بسمیلکردن).‏ تۆبەکردنی دەدا بۆ گوناه بەخشین. مەتا 3:1; مەرقۆس 1:4وەک لە پێشبینییەکانی پەڕتووکی ئیشایای پێغەمبەردا نووسراوە:

﴿کەسێک لە چۆڵەوانی هاوار دەکات و دەڵێت:

«ڕێگا بۆ هاتنی یەزدان ئامادە بکەن،

ڕێچکەکانی بۆ ڕێکبخەن.»مەتا 3:3; مەرقۆس 1:3; یۆحەنا 1:23

هەموو دۆڵێک پڕ دەبێتەوە و

هەموو چیا و گردێک ڕۆدەچێت،

ڕێگا خواروخێچەکان ڕاست دەبنەوە و

سەختەکانیش ئاسان دەبن،

هەموو مرۆڤایەتی ڕزگاریی خودا دەبینن!﴾3‏:6 ئیشایا 40‏:3‏-5.‏‏ئیشایا 40:3

یەحیا بەو خەڵکانەی دەگوت کە دەهاتن تاکو لە ئاویان هەڵکێشێت: «ئەی بێچووە ماران، کێ ئاگاداری کردوونەتەوە لە دەست تووڕەیی داهاتوو هەڵبێن؟ مەتا 3:7با بەرهەمێکتان هەبێت لە تۆبەکردن بوەشێتەوە. بە خۆتان مەڵێن: ”ئیبراهیم باوکمانە.“ پێتان دەڵێم، خودا دەتوانێت لەم بەردانە نەوە بۆ ئیبراهیم دروستبکات. مەتا 3:9; مەتا 8:11; یۆحەنا 8:39ئەوەتا تەور خراوەتە سەر ڕەگی دار، هەر دارێک بەرهەمی باش نەدات، دەبڕدرێتەوە و فڕێدەدرێتە ناو ئاگرەوە.»مەتا 3:10; مەتا 7:19; یۆحەنا 15:6

خەڵکەکە پرسیاریان لێکرد: «کەواتە چی بکەین؟»

وەڵامی دانەوە: «ئەوەی دوو کراسی هەیە، با یەکێکیان بداتە ئەوەی کە نییەتی، ئەوەش کە نانی هەیە، با هەمان شت بکات.»یاقوب 2:15; یەکەم یۆحەنا 3:17; دووەم کۆرنسۆس 8:14

باجگرانیش بۆ لەئاوهەڵکێشان هاتن، لێیان پرسی: «مامۆستا، ئێمە چی بکەین؟»مەتا 21:32

پێی گوتن: «لەوەی بۆتان دانراوە زیاتر وەرمەگرن.»

سەربازانیش پرسیاریان لێکرد: «ئەی ئێمە چی بکەین؟»

یەحیاش وەڵامی دانەوە: «خاوە لە کەس وەرمەگرن و بوختان مەکەن، بە مووچەکانتان ڕازی بن.»

گەل لە چاوەڕوانیدا بوون، هەموو لە دڵی خۆیاندا دەربارەی یەحیا لێکیان دەدایەوە کە لەوانەیە یەحیا خۆی مەسیح بێت. یەحیا وەڵامی هەمووانی دایەوە: «من لە ئاوتان هەڵدەکێشم، بەڵام یەکێک دێت لە من بەتواناترە، ئەوەی من شایانی ئەوە نیم کە قەیتانی پێڵاوەکانی بکەمەوە. ئەو لە ڕۆحی پیرۆز و لە ئاگرتان هەڵدەکێشێت3‏:16 واتا پاکبوونەوە لە گوناه بەهۆی ڕۆحی پیرۆزەوە.‏. مەتا 3:11; مەرقۆس 1:7; یۆحەنا 1:15; کردار 1:5شەنی بەدەستەوەیە بۆ پاککردنەوەی جۆخینەکەی3‏:17 جۆخین یان سەرخەرمان ئەو زەوییە تەرخانکراوەیە کە لەلایەن وەرزێر و جوتیارەوە بەکارهێنراوە بۆ کوتانی دانەوێڵە لەسەری لەدوای کۆکردنەوەی لە کێڵگە.‏، گەنمەکە لە ئەمباردا کۆدەکاتەوە و قەسەڵەکەش3‏:17 قەسەڵ: قەسەر.‏ بە ئاگرێکی نەکوژاوە دەسووتێنێت.» مەتا 3:12بە زۆر شتی دیکەش ئامۆژگاری گەلی دەکرد و مژدەی دەدانێ.

بەڵام کاتێک یەحیا سەرزەنشتی هێرۆدسی ئەنتیپاسی فەرمانڕەوای جەلیلی کردبوو لەبەر ئەوەی کە هێرۆدیای براژنی خۆی هێنابوو و هەروەها لەبەر هەموو ئەو خراپانەی کردبووی، مەتا 14:3; مەرقۆس 6:17ئەم خراپەیەشی خستە پاڵ هەموو ئەوانە، یەحیای لە زیندان بەندکرد.

لەئاوهەڵکێشانی عیسا

کاتێک گەل هەموو لە ئاو هەڵکێشران، عیساش لە ئاو هەڵکێشرا. کاتێک کە عیسا نوێژی دەکرد ئاسمان کرایەوە و مەتا 3:16; مەرقۆس 1:10; یۆحەنا 1:32ڕۆحی پیرۆز لە شێوەی جەستەی کۆترێک لەسەری نیشتەوە و دەنگێک لە ئاسمانەوە هات: «تۆ کوڕی خۆشەویستمی، بە تۆ زۆر دڵشادم.»

بنەچەی عیسا

کاتێک عیسا دەستی بە خزمەتەکەی کرد تەمەنی نزیکەی سی ساڵ بوو. وا دەزانرا کە کوڕی یوسفی،

  • کوڕی هەلی، مەتا 13:55; مەرقۆس 6:3; لۆقا 4:22; یۆحەنا 6:42کوڕی مەتسات،
  • کوڕی لێڤی، کوڕی مەلکی،
  • کوڕی یەننا، کوڕی یوسف،
  • کوڕی مەتاسیا، کوڕی ئامۆس،
  • کوڕی ناحوم، کوڕی هەسلی،
  • کوڕی نەجای، کوڕی ماس،
  • کوڕی مەتاسیا، کوڕی شیمعی،
  • کوڕی یوسف، کوڕی یەهوزا،
  • کوڕی یواننا، کوڕی ڕیسا،
  • کوڕی زروبابل، کوڕی شەئەلتیێل،
  • کوڕی نیری، کوڕی مەلکی،
  • کوڕی ئادی، کوڕی کوسام،
  • کوڕی ئەلمودام، کوڕی ئێر،
  • کوڕی یەشوع، کوڕی ئەلیعەزەر،
  • کوڕی یوریم، کوڕی مەتسات،
  • کوڕی لێڤی، کوڕی شیمۆن،
  • کوڕی یەهودا، کوڕی یوسف،
  • کوڕی یۆنام، کوڕی ئەلیاقیم،
  • کوڕی مەلیا، کوڕی مەننا،
  • کوڕی مەتاسا، کوڕی ناتان،
  • کوڕی داود، کوڕی یەسا،
  • کوڕی عوبێد، کوڕی بۆعەز،
  • کوڕی سەلمۆن، کوڕی نەحشۆن،
  • کوڕی عەمیناداب، کوڕی ڕام3‏:33 یۆنانی: ئارنی.‏،
  • کوڕی حەسرۆن، کوڕی پێرێز،
  • کوڕی یەهودا، کوڕی یاقوب،
  • کوڕی ئیسحاق، کوڕی ئیبراهیم،
  • کوڕی تارەح، کوڕی ناحۆر،پەیدابوون 11:24
  • کوڕی سەروگ، کوڕی ڕەعو،
  • کوڕی پەلەگ، کوڕی عێبەر،
  • کوڕی شالەح، پەیدابوون 11:20کوڕی کێنان،
  • کوڕی ئەرپەکشاد، کوڕی سام،
  • کوڕی نوح، کوڕی لامەخ،پەیدابوون 5:28; پەیدابوون 6:10; پەیدابوون 11:10
  • کوڕی مەتوشالح، کوڕی حەنۆخ،
  • کوڕی یارەد، کوڕی مەهلەلئێل،
  • کوڕی قێنان، پەیدابوون 5:12کوڕی ئەنۆش،
  • کوڕی شیت، کوڕی ئادەم،
  • کوڕی خودایە.پەیدابوون 5:3