زەبوورەکان زەبوورەکان, زەبوور زەبوورەکان, زەبوور 11
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود.
من پەنا دەبەمە بەر یەزدان،
ئیتر چۆن ئێوە پێم دەڵێن:
«وەک باڵدار بەرەو چیاکانت هەڵفرە،زەبوورەکان 55:22; یەکەم ساموئێل 24:1; یەکەم ساموئێل 26:20
چونکە ئەوەتا بەدکاران کەوان ڕادەکێشن و
تیر دەخەنە بەر کەوان،
بۆ ئەوەی لە تاریکییەوە دڵڕاستان بپێکن.
کاتێک بنچینەکان بڕووخێن،
کەسی ڕاستودروست چی دەکات؟»
یەزدان لە پەرستگای پیرۆزی خۆیەتی،
تەختی یەزدان لە ئاسمانە،
تەماشای کوڕانی مرۆڤ دەکات و
چاوەکانی تاقییان دەکاتەوە.ئیشایا 66:1; حەبەقوق 2:20; مەتا 5:34
یەزدان کەسی ڕاستودروست تاقی دەکاتەوە،
بەڵام لە دڵەوە ڕقی لە خراپەکار و خۆشەویستانی توندوتیژییە.
پشکۆی ئاگر و گۆگرد بەسەر بەدکارەکاندا دەبارێنێت،
گڕەی بای سووتێنەر بەشیانە.پەیدابوون 19:24; یەرمیا 23:19
لەبەر ئەوەی یەزدان ڕاستودروستە و حەزی لە دادپەروەرییە،
کەسی سەرڕاست تەماشای ڕووی دەکات.