زەبوورەکان زەبوورەکان, زەبوور زەبوورەکان, زەبوور 121
گۆرانی گەشتیاران.
چاوم بەرەو چیاکان121:1 مەبەستی چیاکانی دەوری ئۆرشەلیمە. هەڵدەبڕم،
یارمەتی من لەکوێوە دێت؟دووەم پوختەی مێژوو 20:12
یارمەتی من لەلای یەزدانەوەیە،
دروستکەری ئاسمان و زەوی.دووەم پوختەی مێژوو 20:17; زەبوورەکان 124:8
لێ ناگەڕێت پێت بخزێت،
ئەوەی دەتپارێزێت خەواڵوو نابێت.
بێگومان ئەوەی ئیسرائیل دەپارێزێت
خەواڵوو نابێت و نانوێت.یەکەم پاشایان 8:52
یەزدان پارێزگاری تۆیە،
یەزدان سێبەری تۆیە لەلای دەستی ڕاستت،
نە خۆر بە ڕۆژ ئەزیەتت دەدات،
نە مانگ بە شەو.یونس 4:8
یەزدان لە هەموو خراپەیەک دەتپارێزێت،
گیانت دەپارێزێت.
یەزدان پارێزگاری هاتوچۆت دەکات،
لە ئێستاوە و بۆ هەتاهەتایە.