زەبوورەکانمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور 28

ترجمه‌ها مقایسه

زەبوورێکی داود.

ئەی یەزدان، من بۆ تۆ هاوار دەکەم.

ئەی تاشەبەردەکەم، گوێی خۆتم لێ کەڕ مەکە،

چونکە ئەگەر تۆ خۆتم لێ بێدەنگ بکەیت،

وەک ئەوانەم لێدێت کە شۆڕ دەبنەوە ناو گۆڕ.زەبوورەکان 143:7

گوێ لە دەنگی پاڕانەوەم بگرە،

کاتێک کە هاوارت بۆ دەهێنم،

دەستەکانم بەرز دەکەمەوە

بەرەو شوێنی هەرەپیرۆزی تۆ.زەبوورەکان 4:1

لەگەڵ بەدکارەکان ڕاممەکێشە،

ئەوانەی ئیشی خراپە دەکەن،

بە ئاشتی قسە لەگەڵ دراوسێکانیان دەکەن،

بەڵام دڵیان پڕ لە کینەیە.زەبوورەکان 12:2; یەرمیا 9:8

بەگوێرەی کردەوە و خراپەکارییەکانیان سزایان بدە،

بەگوێرەی کردەوەکانی دەستیان سزایان بدە و

ڕەفتارەکانی خۆیان بگەڕێنەوە سەر خۆیان.مەتا 16:27

لەبەر ئەوەی گوێ نادەن بە کردارەکانی یەزدان و

بە کارەکانی دەستی،

تێکیان دەشکێنێت و

جارێکی دیکە بنیادیان نانێتەوە.ئەیوب 34:27; ئیشایا 5:12

ستایش بۆ یەزدان،

چونکە گوێی لە دەنگی پاڕانەوەم بوو.

یەزدان هێز و قەڵغانی منە،

دڵم متمانەی بەو کرد و یارمەتیم وەرگرت،

دڵم شاد دەبێت و

بە گۆرانی خۆم ستایشی دەکەم.زەبوورەکان 3:3

یەزدان هێزی گەلەکەیەتی،

قەڵای ڕزگاریی دەستنیشانکراوەکەی28‏:8 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ‏ یان مەشیح‏.‏.زەبوورەکان 27:1

گەلەکەت ڕزگار بکە و میراتەکەت بەرەکەتدار بکە،

ببە بە شوانیان و هەتاهەتایە هەڵیانبگرە.