زەبوورەکان زەبوورەکان, زەبوور زەبوورەکان, زەبوور 47
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح.
ئەی هەموو نەتەوەکان، چەپڵە لێبدەن،
بە هاواری شادییەوە هوتاف بۆ خودا بکێشن.
یەزدانی هەرەبەرز بە سامە،
پاشایەکی گەورەیە بەسەر هەموو زەوییەوە.زەکەریا 14:9; مەلاخی 1:14; ئاشکراکردن 19:15
نەتەوەکانی خستە ژێر دەستمان،
گەلانی خستە ژێر پێمان.
میراتی بۆ هەڵبژاردین،
ئەو خاکە کە شانازی نەوەی یاقوبە،
ئەوانەی کە ئەو خۆشیویستن.47:4 لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
لەناو هوتافی شادی خودا بەرزبووەوە47:5 بۆ تەختی خۆی، لە کاتی هاتنی سندوقی پەیمان بۆ ناو پەرستگا.،
یەزدان بەرزبووەوە، لەگەڵ دەنگی کەڕەنا.زەبوورەکان 68:18; کردار 1:9; ئەفەسۆس 4:10
گۆرانی ستایش بۆ خودا بڵێن، گۆرانی ستایش،
گۆرانی ستایش بۆ پاشامان بڵێن، گۆرانی ستایش.ئیشایا 12:5
خودا پاشای هەموو زەوییە،
هۆنراوەی ستایشی بە گۆرانی بۆ بڵێن.
خودا پاشایەتی نەتەوەکان دەکات،
خودا لەسەر تەختی پیرۆزی خۆی دادەنیشێت.زەبوورەکان 22:28; زەبوورەکان 80:1; عیبرانییەکان 8:1
سەروەرانی گەلان وەک گەلی خودای ئیبراهیم کۆبوونەوە،
چونکە پاشاکانی47:9 عیبری: قەڵغانەکان. زەوی هی خودان،
ئەو پایەی زۆر بەرزبووەوە.