زەبوورەکانمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور 67

ترجمه‌ها مقایسه

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئامێرە ژێدارەکان، زەبوورێک، گۆرانییەک.

با خودا لەگەڵمان میهرەبان بێت و بەرەکەتدارمان بکات،

ڕوخساری خۆیمان بەسەردا بدرەوشێنێتەوە،67‏:1 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 4، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏سەرژمێری 6:25; کۆلۆسی 1:15

تاکو ڕێگات لەسەر زەوی زانراو بێت،

ڕزگاریت لەناو هەموو نەتەوەکان.

ئەی خودایە، با گەلان ستایشت بکەن،

با هەموو گەلان ستایشت بکەن.ڕۆما 15:11

با نەتەوەکان دڵخۆش بن و گۆرانی شادی بڵێن،

چونکە بە ڕێکی حوکمی خەڵک دەکەیت و

ڕێنمایی نەتەوەکانی سەر زەوی دەکەیت.کردار 17:31

ئەی خودایە، با گەلان ستایشت بکەن،

با هەموو گەلان ستایشت بکەن.

ئینجا زەوی بەروبوومی دەدات،

خودا، خودامان، بەرەکەتدارمان دەکات.لێڤییەکان 26:4; زەبوورەکان 85:12

خودا بەرەکەتدارمان دەکات،

سەرتاسەری زەوی لێی دەترسن.دواوتار 6:25