ئاشکراکردنمکاشفه ئاشکراکردنمکاشفه, بەشباب ئاشکراکردنی عیسای مەسیحمکاشفه, بەشباب 5

ترجمه‌ها مقایسه

تۆمار و بەرخە سەربڕدراوەکە

لەلای ڕاستی دانیشتووی سەر تەختەکەوە تۆمارێکم بینی لەسەر هەردوو ڕووی نووسرا بوو، بە حەوت مۆریش مۆر کرابوو. ئیشایا 29:11هەروەها فریشتەیەکی بەهێزم بینی بە دەنگێکی بەرز هاواری دەکرد: «کێ شایستەی ئەوەیە تۆمارەکە بکاتەوە و مۆرەکانی بشکێنێت؟» کەس نەبوو، نە لە ئاسمان و نە لەسەر زەوی و نە لەژێر زەوی بتوانێت تۆمارەکە بکاتەوە یاخود تەماشای بکات. دەستم بە گریانێکی زۆر کرد، چونکە کەس شایستەی ئەوە نەبوو تۆمارەکە بکاتەوە یان تەماشای ناوەوەی بکات. یەکێک لە پیرەکان پێی گوتم: «مەگریێ، ئەوەتا ئەو شێرەی لە هۆزی یەهودایە و لە ڕەگی داودە5‏:5 بڕوانە ڕۆما 15‏:12‏‏.‏ سەرکەوتنی بەدەستهێنا، تۆمارەکە دەکاتەوە و حەوت مۆرەکەی دەشکێنێت.»پەیدابوون 49:9; ئیشایا 11:1; ئیشایا 11:10; ڕۆما 15:12

ئینجا لە ناوەڕاستی تەختەکە بەرخێکم بینی وەستا بوو وەک سەربڕدرابێت وابوو، چوار بوونەوەرەکە و پیرەکانیش بەدەوریدا بوون. بەرخەکە حەوت شاخ و حەوت چاوی هەبوو، کە حەوت ڕۆحەکەی خودان بۆ هەموو زەوی نێردراون. ئیشایا 53:7; یەکەم پەترۆس 1:19هات و تۆمارەکەی لە دەستی ڕاستی دانیشتووی سەر تەختەکە وەرگرت. کاتێک تۆمارەکەی وەرگرت، چوار بوونەوەرەکە و بیست و چوار پیرەکە کەوتنە بەردەم بەرخەکە، هەریەکەیان قیسارە و جامی زێڕینی پڕ بخووریان پێبوو، ئەوەش نوێژەکانی گەلی پیرۆزی خودایە، سروودێکی نوێشیان دەگوت:

«تۆ شایستەی ئەوەی تۆمارەکە ببەیت و

مۆرەکانی بکەیتەوە،

چونکە تۆ سەربڕایت و بە خوێنی خۆت خەڵکت بۆ خودا کڕییەوە،

لە هەموو هۆز و زمان و گەل و نەتەوەیەک.کردار 20:28

ئەوانیشت کردە شانشین و کاهین بۆ خودامان و

فەرمانڕەوایەتی زەوی دەکەن.»دەرچوون 19:6; یەکەم پەترۆس 2:9

ئینجا تەماشام کرد و گوێم لە دەنگی فریشتەیەکی زۆر بوو لە دەوری تەختەکە و بوونەوەرەکان و پیرەکان، ژمارەیان هەزاران هەزار و دەیان هەزار دە هەزار دەبوو، دانیال 7:10; عیبرانییەکان 12:22بە دەنگێکی بەرز دەیانگوت:

«بەرخە سەربڕدراوەکە شایستەی وەرگرتنی

توانا و دەوڵەمەندی و دانایی و هێز و

ڕێز و شکۆ و ستایشە!»

هەموو بوونەوەرێکی ئاسمان و زەوی و ژێر زەوی و ناو دەریاش، هەموو ئەوانەی لەوێدا بوون، بیستم دەیانگوت:

«با ستایش و ڕێز و شکۆ و توانا،

بۆ دانیشتووی سەر تەختەکە و

بەرخەکە بێت، هەتاهەتایە!»فیلیپی 2:10; ئاشکراکردن 7:10

چوار بوونەوەرەکەش دەیانگوت: «ئامین»، پیرەکانیش کەوتن و کڕنۆشیان برد.