گۆرانی گۆرانییەکان گۆرانی گۆرانییەکان, بەش گۆرانی گۆرانییەکان, بەش 1
گۆرانی گۆرانییەکانی سلێمان.
ئەویندار1:2 وشەی ئەویندار بۆ کچ بەکارهاتووە.
با بە ماچەکانی دەمی ماچم بکات،
چونکە ئەوینی تۆ لە شەراب خۆشترە.ئەفەسۆس 5:32; گۆرانی گۆرانییەکان 4:10
بۆنی عەترەکەت خۆشە؛
ناوت عەتری پرژاوە،
مایەی سەرسوڕمانی نییە کە پاکیزەکان تۆیان خۆشدەوێ.زەبوورەکان 45:7
پەلم بگرە و با پێکەوە بڕۆین!
با پاشا بمهێنێتە ناو ژوورەکەی خۆی.
دەستەخوشکەکان
شاد و دڵخۆش دەبین پێت،
لە شەراب زیاتر یادی ئەوینی تۆ دەکەینەوە.
ئەویندار
بەڕاستی تۆیان خۆشدەوێ.زەبوورەکان 45:8
ئەی کچانی ئۆرشەلیم،
من ئەسمەرێکی جوانم،
وەک ڕەشماڵەکانی قێدار،
وەک نێوبەندی ڕەشماڵەکانی سلێمان.زەبوورەکان 45:13; زەبوورەکان 120:5
تەماشام مەکەن کە من ئەسمەرم،
ئەوە خۆر لێیداوم.
کوڕانی دایکم لە من تووڕە بوون،
منیان کردە چاودێری ڕەزەمێو،
لەبەر ئەوەی ناچار کرام، چاودێری ڕەزەمێوەکەم نەکرد.ئاشکراکردن 7:16
ئەی خۆشەویستی گیانم، پێم بڵێ،
لەکوێ مێگەلی خۆت دەڵەوەڕێنیت،
کاتی نیوەڕۆش پشتیری مەڕەکانت لەکوێیە؟
بۆچی وەک پەچەکراوێک بم،
لەلای مێگەلی هاوڕێیەکانت؟گۆرانی گۆرانییەکان 3:1; یۆحەنا 1:41; گۆرانی گۆرانییەکان 5:9
دەستەخوشکەکان
ئەی جوانترینی نێو ئافرەتان، ئەگەر نازانیت
بە شوێن پێی مەڕاندا بڕۆ و
کارەبزنەکانت بلەوەڕێنە
لەلای نشینگەی شوانەکان.
دڵدار1:9 وشەی دڵدار بۆ کوڕ بەکارهاتووە.
یارەکەم، بە ئەسپێک لە گالیسکەکانی فیرعەون
لێکم چوواندی،یەکەم پاشایان 10:28; گۆرانی گۆرانییەکان 2:2; یۆحەنا 15:14
گۆنات بە خشڵەوە جوانە،
گەردنت بە گەردانەوە.حزقیێل 16:11
خشڵی زێڕت بۆ دەکەین،
لەگەڵ نقێمی زیو.
ئەویندار
هەتا پاشا لە کۆڕی خۆیەتی،
ناردینی من بۆنی خۆی بڵاو دەکاتەوە.
دڵدارەکەم چەپکێک موڕە
کە لەنێو مەمکەکانم شەو بەسەردەبات.
دڵدارەکەم هێشووی خەنەیە
لەناو ڕەزەمێوەکانی کانی گەدی.یۆحەنا 15:1; یەکەم ساموئێل 23:29
دڵدار
ئەی یارەکەم، تۆ چەند جوانیت،
چەند جوانیت!
چاوەکانت کۆترن.گۆرانی گۆرانییەکان 4:1
ئەویندار
ئەی دڵدارەکەم، تۆش چەند قۆزیت،
چەند شیرینیت!
جێگاکەمان سەوزە.
دڵدار
کاریتەی خانووەکەمان لە داری ئورزە،
تەختەدارەکانی سەروون.