عیبرانییەکانฮบ عیبرانییەکانฮีบรู, بەشบทที่ نامە بۆ عیبرانییەکانฮีบรู, بەشบทที่ 13

ฉบับแปล เปรียบเทียบ

وتەی هاندان

بەردەوام بن لەسەر خۆشەویستیتان بۆ یەکتر وەک خوشک و برا. میوانداری نامۆکان لەیاد مەکەن، چونکە بەمە کەسانێک بێ ئەوەی بزانن میوانداری فریشتەکانیان کردووە. پەیدابوون 18:3; پەیدابوون 19:2; مەتا 25:35; ڕۆما 12:13یادی بەندکراوان بکەنەوە هەروەک ئەوەی لەگەڵیان بەند کرابن، هەروەها زۆرلێکراوانیش وەک ئەوەی خۆتان لەگەڵ ئەواندا زۆرلێکراو بن.

با لەلای هەمووان هاوسەرایەتی ڕێزی هەبێت، نوێنی هاوسەرایەتیش پاک بێت، چونکە خودا بەڕەڵا و داوێنپیس تاوانبار دەکات. یەکەم کۆرنسۆس 6:15با ژیانتان بێ خۆشویستنی پارە بێت و ڕازی بن بەوەی هەتانە، چونکە خودا فەرموویەتی:

﴿هەرگیز پشتگوێت ناخەم،

هەرگیز وازت لێ ناهێنم.﴾13‏:5 دواوتار 31‏:6‏‏یەشوع 1:5; پەیدابوون 28:15; مەتا 6:34

کەواتە بە متمانەوە دەڵێین:

﴿یەزدان یارمەتیدەری منە، ناترسم.

مرۆڤ دەتوانێت چیم لێ بکات؟﴾13‏:6 زەبوورەکان 118‏:6‏،7‏.‏‏زەبوورەکان 118:6

ڕابەرەکانتان لەیاد بێت، ئەوانەی باسی وشەی خوداتان بۆ دەکەن، تەماشای سەربوردەیان بکەن و لاسایی باوەڕیان بکەنەوە. یەکەم سالۆنیکی 5:12عیسای مەسیح وەک خۆیەتی، دوێنێ و ئەمڕۆ و هەتاهەتایە.یەکەم کۆرنسۆس 3:11; ئاشکراکردن 1:4

مەهێڵن فێرکردنی جۆراوجۆر و نامۆ بەڕێوەتان ببات13‏:9 بە بۆچوونی جیاواز گومڕا مەبن.‏، چونکە باشە دڵ بە نیعمەت بەهێز بکرێت، نەک بە یاساکانی خۆراک کە سوودی نەبوو بۆ ئەوانەی پێی دەژین. یۆحەنا 6:27; ئەفەسۆس 4:14ئێمە قوربانگایەکمان هەیە کە ئەوانەی خزمەتی چادری پەرستن دەکەن بۆیان نییە لێی بخۆن.13‏:10 واتا کاهینانی پەیمانی کۆن بۆیان نییە لە بەرهەمی خاچی مەسیح سوود وەربگرن، بڕوانە ئایەتی 15.‏یەکەم کۆرنسۆس 9:13

سەرۆکی کاهینان خوێنی ئاژەڵان وەک قوربانی گوناه دەهێنێتە ناو شوێنی هەرەپیرۆز، بەڵام کەلاکەکانیان لە دەرەوەی ئۆردوگا دەسووتێنرێن13‏:11 بڕوانە دەرچوون 29‏:14‏‏.‏. لێڤییەکان 16:27لەبەر ئەوە عیساش لە دەرەوەی دەرگای شار ئازاری چێژت، تاکو بە خوێنی خۆی گەل پیرۆز بکات. مەتا 21:39; مەتا 27:33; ئاشکراکردن 1:5کەواتە با بچینە دەرەوەی ئۆردوگا13‏:13 مەبەستی دەوروبەری شوورای ئۆرشەلیمە.‏ بۆ لای عیسا، ڕیسواییەکەی هەڵبگرین. یەکەم پەترۆس 4:14; عیبرانییەکان 11:26; عیبرانییەکان 12:2لەبەر ئەوەی لێرەدا هیچ شارێکمان بۆ نامێنێتەوە، بەڵام داوای ئەو شارە دەکەین کە لە داهاتوودا دێت.فیلیپی 3:20; عیبرانییەکان 12:22

لەبەر ئەوە، با بەردەوام لە ڕێگەی مەسیحەوە بە لێوەکانمان ستایشی خودا بکەین، کە قوربانیی ئێمەیە بۆ خودا. زەبوورەکان 50:14; زەبوورەکان 51:17; هۆشەع 14:2هەروەها چاکەکاری و یارمەتیدانی خەڵک پشتگوێ مەخەن، چونکە ئەو جۆرە قوربانییانە خودا دڵشاد دەکات.دووەم کۆرنسۆس 9:12; فیلیپی 4:18

گوێڕایەڵی ڕابەرەکانتان بن و ملکەچیان بن، چونکە ئێشکتان بۆ دەگرن، وەک بڵێی حیسابیان پێشکەشی خودا دەکەن، تاکو بە شادییەوە ئەمە بکەن نەک بە بێزاری، چونکە ئەمە زیانی بۆتان دەبێت.حزقیێل 33:7; مەتا 25:13; کردار 20:31; یەکەم کۆرنسۆس 4:1

نوێژمان بۆ بکەن، چونکە دڵنیاین ویژدانێکی باشمان هەیە، حەز دەکەین لە هەموو شتێکدا هەڵسوکەوتمان چاک بێت. کردار 23:1; ڕۆما 15:30زیاتر لێتان دەپاڕێمەوە ئەمە بکەن، تاکو بە خێرایی بگەڕێمەوە لاتان.

با خودای ئاشتی کە بە خوێنی پەیمانی هەتاهەتایی عیسای خاوەن شکۆمانی لەنێو مردووان هەستاندەوە، شوانە پایەبەرزەکەی مەڕەکان، ئیشایا 40:11; زەکەریا 9:16; یۆحەنا 10:11; کردار 2:24; یەکەم سالۆنیکی 1:10بە هەموو شتێکی باش ئامادەتان بکات تاکو بە خواستی ئەو هەڵسوکەوت بکەن، لە ئێمەشدا بەپێی ڕەزامەندی خۆی کار بکات بەهۆی عیسای مەسیحەوە کە هەتاهەتایە شکۆمەندی بۆ ئەوە. ئامین.یەکەم پەترۆس 5:10; دووەم کۆرنسۆس 3:5; یەکەم سالۆنیکی 5:23

سڵاوی کۆتایی

خوشکان، برایان، لێتان دەپاڕێمەوە، بە سنگفراوانییەوە ئەم وتەی هاندانە وەربگرن، چونکە تەنها نامەیەکی کورتم بۆ نووسیون.

بزانن تیمۆساوسی برامان ئازاد کراوە. ئەگەر زوو هات، بەیەکەوە دیدەنیتان دەکەین.

سڵاو لە هەموو ڕابەران و تەواوی باوەڕداران بکەن.

باوەڕدارانی ئیتالیا سڵاوتان لێدەکەن.

با نیعمەتی خودا لەگەڵ هەمووتان بێت.