یەرمیاยรม یەرمیاเยเรมียาห์, بەشบทที่ یەرمیاเยเรมียาห์, بەشบทที่ 20

ฉบับแปล เปรียบเทียบ

یەرمیا و پەشحوری کاهین

کاتێک پەشحوری کوڕی ئیمێری کاهین لێپرسراوی پەرستگای یەزدان گوێی لە یەرمیا بوو پێشبینی ئەو شتانەی دەکرد، عەزرا 2:37; یەکەم پوختەی مێژوو 24:14لە یەرمیای پێغەمبەری دا و لەو کۆتەی کرد کە لەلای دەروازەی بنیامینی سەرەوەیە، ئەوەی لە پەرستگای یەزدانە. یەرمیا 37:15; عیبرانییەکان 11:36بۆ بەیانی پەشحور یەرمیای لە کۆتەکە دەرهێنا، یەرمیاش پێی گوت: «یەزدان تۆ بە پەشحور ناو نابات، بەڵکو مەگۆر میسەڤیڤ20‏:3 واتا (مایەی ترس و تۆقین لە هەموو لایەکەوە).‏، چونکە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”ئەوەتا دەتکەمە ترس و تۆقین بۆ خۆت و بۆ هەموو دۆستانت، بە چاوی خۆت دەبینی کە بە شمشێری دوژمنەکانیان دەکوژرێن. هەموو یەهوداش دەدەمە دەست پاشای بابل، بۆ بابل ڕاپێچیان دەکات یان دەیانداتە بەر شمشێر. یەرمیا 21:7هەموو سامانی ئەم شارە، هەموو بەرهەم و هەموو شتە بەنرخەکانی و هەموو گەنجینەکانی پاشاکانی یەهودا دەدەمە دەست دوژمنەکانیان. جا تاڵانیان دەکەن و دەستی بەسەردا دەگرن و دەیانبەنە بابل. یەرمیا 15:13تۆش ئەی پەشحور، لەگەڵ هەموو ئەندامانی ماڵەکەت بۆ بابل ڕاپێچ دەکرێن، لەوێ دەمرن و لەوێ دەنێژرێن، تۆ و هەموو دۆستانت کە بە درۆ پێشبینیت بۆیان کردبوو.“»

سکاڵانامەی یەرمیا

ئەی یەزدان، فریوتدام و فریودرام،

تۆ لە من بەتواناتری و دەرەقەتم هاتی.

بە درێژایی ڕۆژ پێم پێدەکەنن،

هەموو گاڵتەم پێ دەکەن.یەرمیا 1:5; یەرمیا 1:8; یەرمیا 6:10

هەر کاتێک بدوێم هاوار دەکەم،

جاڕی توندوتیژی و وێرانی دەدەم،

چونکە فەرمایشتی یەزدان ڕیسوایی بۆ هێنام،

گاڵتە پێکردن بە درێژایی ڕۆژ.

بەڵام ئەگەر بڵێم: «باسی ناکەم،

ئیتر بە ناوی ئەوەوە نادوێم،»

جا وشەکەی لە دڵمدا وەک ئاگرێکی داگیرساو دەبێت،

وەک ئاگرێکی پەنگخواردوو لەناو ئێسقانەکانم،

بێزار دەبم لە دامرکاندنەوەی و

ناتوانم بێدەنگ بم.ئەیوب 32:18; لۆقا 24:32; یەکەم کۆرنسۆس 9:16

گوێم لە چپەچپی زۆر کەس بووە:

«لە هەموو لایەکەوە ترس و تۆقین هەیە!

خەبەری لێ بدەن! با خەبەری لێ بدەین!»

هەموو هاوڕێیەکانم

چاوەڕێی شکستی من دەکەن، دەڵێن:

«بەڵکو فریوبخوات،

ئینجا دەرەقەتی دێین و

تۆڵەی خۆمانی لێ دەکەینەوە.»

بەڵام یەزدان وەک پاڵەوانێکی بە توانا لەگەڵمدایە،

لەبەر ئەوە ئەوانەی دەمچەوسێننەوە دەکەون و دەرەقەتم نایەن،

سەرناکەون و بە تەواوی ڕیسوا دەبن،

شەرمەزارییەکەیان هەرگیز لەبیر ناکرێت.یەرمیا 17:18; یەرمیا 23:40

ئەی یەزدانی سوپاسالار، ئەوەی ڕاستودروست تاقی دەکەیتەوە و

ناخ و دڵ دەپشکنیت،

با تۆڵەسەندنەوەت لەوان ببینم،

چونکە کێشەی خۆمم بە تۆ سپارد.یەرمیا 11:20

گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن!

ستایشی یەزدان بکەن!

چونکە هەژار ڕزگار دەکات

لە دەستی بەدکاران.

نەفرەت لێکراوە ئەو ڕۆژەی تێیدا لەدایک بووم!

با بەرەکەتدار نەبێت ئەو ڕۆژەی دایکم منی بوو!ئەیوب 3:3

نەفرەت لێکراوە ئەو کەسەی مژدەی دایە باوکم،

زۆر دڵخۆشی کرد و گوتی:

«کوڕێکت بوو!»

با ئەو کەسە وەک ئەو شارۆچکانەی لێ بێت

کە یەزدان بەبێ پەشیمانبوونەوە سەرەوژێری کرد.

با بەیانییان دەنگی هاوار ببیستێت،

نەعرەتە کێشانی جەنگیش لە کاتی نیوەڕۆ،پەیدابوون 19:24

چونکە لەناو سکی دایکمەوە نەیکوشتم،

جا دایکم دەبوو بە گۆڕم و

سکی هەمیشە هەر پڕ دەبوو.

بۆچی لە سکی دایکم هاتمە دەرەوە؟

ئایا بۆ بینینی ماندووبوون و خەم؟

ئایا بۆ کۆتایی هاتنی ڕۆژگارم بە ڕیسوایی؟ئەیوب 3:11