یەرمیاยรม یەرمیاเยเรมียาห์, بەشบทที่ یەرمیاเยเรมียาห์, بەشบทที่ 31

ฉบับแปล เปรียบเทียบ

یەزدان دەفەرموێت: «لەو کاتەدا، دەبم بە خودای هەموو خێڵەکانی ئیسرائیل، ئەوانیش دەبن بە گەلی من.»یەرمیا 24:7

یەزدان ئەمە دەفەرموێت:

«ئەو گەلەی لە دەمی شمشێر دەربازبوون

لە چۆڵەوانی میهرەبانییان دەستکەوت،

کاتێک هاتم ئیسرائیل بحەوێنمەوە.»

لە دێرزەمانەوە یەزدانمان بۆ دەرکەوتووە و دەفەرموێت:

«بە خۆشویستنێکی هەتاهەتایی ئێوەم خۆشدەوێت،

لەبەر ئەوە بەردەوامیم دا بە خۆشەویستی نەگۆڕم بۆ ئێوە.لۆقا 1:54; یۆحەنا 6:44; یۆحەنا 13:1

ئەی ئیسرائیلی پاکیزە، بنیادت دەنێمەوە،

بنیاد دەنرێیتەوە.

دووبارە دەفەکانت هەڵدەگریتەوە

بۆ ناو سەمای بەزمگێڕان دەچیت.زەبوورەکان 122:3; یەرمیا 33:7

دووبارە ڕەزەمێو دەچێنیت

لە چیاکانی سامیرە،

ڕەزەوانەکان دەچێنن و

بەرەکەی دەخۆن31‏:5 واتا یەزدان نیشتەجێیان دەکاتەوە بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ کە بتوانن بەری دارەکانیان بخۆن، چونکە دروست نەبوو بەری هیچ دارێک بخۆن هەتا ساڵی پێنجەم.‏.ئیشایا 65:21

ڕۆژێک دێت

چاودێران لە شاخەکانی ئەفرایم بانگەواز دەکەن:

”وەرن، با بۆ سییۆن سەربکەوین،

بۆ لای یەزدانی پەروەردگارمان.“»ئیشایا 2:3

یەزدان ئەمە دەفەرموێت:

«بە شادییەوە گۆرانی بۆ یاقوب بڵێن،

هاواری خۆشی بکەن بۆ سەر باشترین نەتەوە.

با ستایشتان ببیسترێت و بڵێن:

”ئەی یەزدان، گەلی خۆت ڕزگار بکە،

پاشماوەکەی ئیسرائیل!“ئیشایا 2:2

ئەوەتا من لە خاکی باکوورەوە دەیانهێنمەوە،

لە هەموو لایەکی زەوی کۆیان دەکەمەوە،

لەنێویان شەل و نابینا دەبێت

ژنی سکپڕ و ژانگرتوو پێکەوە،

کۆمەڵێکی گەورە دەگەڕێنەوە بۆ ئێرە.دواوتار 30:3

بە گریانەوە دێن،

لەو کاتەی دەیانگەڕێنمەوە دەپاڕێنەوە،

بەلای ڕووبارە ئاوەکاندا دەیانبەم،

بە ڕێگایەکی ڕاست، تێیدا ساتمە ناکەن و ناکەون،

چونکە من باوکی ئیسرائیلم،

ئەفرایم نۆبەرەمە.دووەم کۆرنسۆس 6:18; دەرچوون 4:22

«ئەی نەتەوەکان، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن،

لە کەنارە دوورەکان ڕابگەیەنن:

”ئەوەی ئیسرائیلی پەرتەوازە کرد، کۆیان دەکاتەوە،

وەک شوان مێگەلی خۆی دەپارێزێت،“یەرمیا 32:37; حزقیێل 11:16

چونکە یەزدان نرخی ئازادبوونی یاقوبی دا،

لە دەست ئەوەی لەو31‏:11 مەبەست لە فیرعەونی میسرە کە لە گەلی ئیسرائیل بەهێزتر بوو.‏ بەهێزتر بوو کڕییەوە.لۆقا 11:22

جا دێن و لە بەرزاییەکانی سییۆن هاواری خۆشی دەکەن.

لەبەر خێروبێری یەزدان دەگەشێنەوە،

بەسەر دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیتەوە،

بەسەر بەرخ و گوێرەکەوە.

وەک باخچەیەکی تێر ئاو دەبن،

جارێکی دیکە سیس نابن.ئیشایا 58:11

ئەوسا پاکیزەکان سەما دەکەن و دڵشاد دەبن،

گەنجان و پیران پێکەوە.

شینیان دەگۆڕم بە شادی،

دڵنەواییان دەکەم و لەدوای پەژارەییان دڵخۆشیان دەکەم.زەبوورەکان 148:12; ئیشایا 65:18; یۆحەنا 16:20

کاهینەکان تێر دەکەم لە چەوری،

گەلەکەم لە خێروبێرم تێر دەبن.»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.ئیشایا 66:21

یەزدان ئەمە دەفەرموێت:

«دەنگێک لە ڕامەوە بیسترا،

گریان و شیوەنێکی گەورە،

ڕاحێل بۆ منداڵەکانی دەگریێت،

ڕازی نییە دڵنەوایی بکرێت،

چونکە نەماون.»مەتا 2:18

یەزدان ئەمە دەفەرموێت:

«واز لە گریان بهێنە و

چاوت فرمێسک هەڵنەڕێژێ،

چونکە کردەوەکەت پاداشتی هەیە.»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

«لە خاکی دوژمن دەگەڕێنەوە.

کەواتە هیوا بە دواڕۆژت هەیە.

منداڵەکانت دەگەڕێنەوە خاکی خۆیان.»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

«بە دڵنیاییەوە گوێم لێ بوو ئەفرایم ئاخی هەڵدەکێشا:

”وەک گوێرەکەیەکی دەستەمۆنەکراو تەمبێت کردم،

من تەمبێ بووم.

بمگەڕێنەوە لای خۆت، دەگەڕێمەوە،

چونکە تۆ یەزدانی پەروەردگاری منی.گۆرانی گۆرانییەکان 1:4; هۆشەع 10:11; شینەکانی یەرمیا 5:21

لەدوای گومڕابوونم،

پەشیمان بوومەوە،

لەدوای تێگەیشتنم،

لە سنگی خۆمم دا.

شەرمەزار بووم و گاڵتەم پێ کرا،

چونکە ڕیسوایی کاتی مێردمنداڵیم بە کۆڵمەوە بوو.“ڕۆما 2:4

ئایا ئەفرایم کوڕی ئازیزم نییە،

ئەو منداڵەی دڵم پێی خۆشە؟

لەبەر ئەوەی هەر کاتێک لە دژی ئەو دەدوێم،

دووبارە دێتەوە یادم.

لەبەر ئەوە هەناوم بۆی دەسووتێت،

بە تەواوی بەزەییم پێیدا دێتەوە.»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.ڕۆما 9:16

«نیشانە بۆ خۆت بچەقێنە و

ڕێوشوێن دابنێ.

بە وردی بڕوانە ڕێگاکە،

ئەو ڕێگایەی پێیدا دەڕۆن.

ئەی ئیسرائیلی پاکیزە، بگەڕێوە،

بگەڕێوە بۆ شارۆچکەکانت.

هەتا کەی بەم لاو بەو لادا دەڕۆیت،

ئەی کچی هەڵگەڕاوە؟

چونکە یەزدان شتێکی نوێی لەسەر زەوی بەدیهێناوە:

ژن پیاو دەپارێزێت.»ئیشایا 43:19; دووەم کۆرنسۆس 5:17; ئاشکراکردن 21:5

یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: «کاتێک ڕاپێچکراوەکانیان دەگەڕێنمەوە، جارێکی دیکە ئەم وشانە لە خاکی یەهودا و لە شارۆچکەکانی دەڵێنەوە: ”ئەی نشینگەی ڕاستودروستی، ئەی کێوی پیرۆز! یەزدان بەرەکەتدارت بکات.“ لۆقا 1:54; یەرمیا 29:14; یەرمیا 30:3; یەرمیا 32:44جا خەڵکەکە لە یەهودا و هەموو شارۆچکەکانی نیشتەجێ دەبن، جوتیار و ڕەوەندەکان لەگەڵیان دەبن. ماندوو دەبووژێنمەوە، هەموو سیسێک تێر دەکەم.»ئیشایا 40:29; مەتا 11:28; عیبرانییەکان 12:12

لێرەدا بەئاگاهاتم و تەماشای دەوروبەرم کرد. خەوەکەم خۆش بوو.

یەزدان دەفەرموێت: «ئەوەتا سەردەمێک دێت، ژمارەی خەڵک و ژمارەی ئاژەڵ لە ئیسرائیل و یەهودا زۆر زیاد دەکەم. جا چۆن چاودێر بووم بۆ ڕیشەکێشکردن و ڕووخاندن، بۆ کاولکاری، بۆ لەناوبردن و بەڵا بەسەرهێنان، ئاواش چاودێر دەبم بۆ بنیادنانەوە و چاندن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. یەرمیا 24:6; یەرمیا 32:42; یەرمیا 45:4«لەو ڕۆژانەدا ئیتر ناڵێن:

«”باوکان بەرسیلەیان خوارد،

ددانی منداڵەکان ئاڵ دەبێت.“حزقیێل 18:2

بەڵکو هەرکەسە و بە تاوانی خۆیەوە دەمرێت، هەرکەسێک بەرسیلە بخوات ددانی خۆی ئاڵ دەبێت.»

یەزدان دەفەرموێت: «ئەوەتا سەردەمێک دێت،

پەیمانێکی نوێ31‏:31 بڕوانە مەتا 26‏:28 و عیبرانییەکان 8‏:13‏‏.‏ لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیل و

بنەماڵەی یەهودا دەبەستم.عیبرانییەکان 8:8

وەک ئەو پەیمانە نابێت

کە لەگەڵ باوباپیرانیاندا بەستم،

ئەو ڕۆژەی دەستی ئەوانم گرت

بۆ ئەوەی لە خاکی میسر دەریانبهێنم،

چونکە ئەوان پەیمانەکەی منیان شکاند،

هەرچەندە من مێردی31‏:32 پەیوەندی نێوان خودا و گەلەکەی بە پەیوەندی نێوان ژن و مێرد دەچووێنرێت، لە ڕووی ئەرک و وەفا و گوێڕایەڵییەوە.‏ ئەوان بووم.»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

یەزدان دەفەرموێت: «ئەمە ئەو پەیمانەیە کە لەدوای ئەو ڕۆژانە

لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیلدا دەیبەستم،

فێرکردنەکانم دەخەمە ناو مێشکیان و

لەسەر دڵیان دەینووسم.

من دەبم بە خودای ئەوان و

ئەوانیش دەبن بە گەلی من.عیبرانییەکان 8:10; یەرمیا 24:7

لەمەودوا کەس هاوڕێکەی خۆی

یان براکەی خۆی فێرناکات و بڵێت: ”یەزدان بناسە،“

چونکە هەموویان دەمناسن،

لە بچووکیانەوە هەتا گەورەیان،

چونکە لە تاوانەکانیان خۆشدەبم،

چیتر گوناهەکانیان بەبیری خۆم ناهێنمەوە.»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.ئیشایا 54:13; یۆحەنا 6:45; عیبرانییەکان 8:11; یەرمیا 33:8; میخا 7:18; کردار 10:43

یەزدان ئەمە دەفەرموێت،

ئەوەی خۆری داناوە

بۆ درەوشانەوە لە ڕۆژ،

فەرزی مانگ و ئەستێرەکانیش

بۆ درەوشانەوە لە شەو،

ئەوەی دەریا دەوروژێنێت،

شەپۆلەکانی هاژەیان دێت،

ناوی یەزدانی سوپاسالارە،

یەزدان دەفەرموێت:

«ئەگەر ئەم فەرزانە لەبەرچاوم نەمێنن،

ئەوسا ڕەچەڵەکی ئیسرائیلیش کپ دەبن

لەوەی بە درێژایی ڕۆژگار لەبەردەمم ببن بە نەتەوە.»پەیدابوون 1:16; زەبوورەکان 136:8

یەزدان ئەمە دەفەرموێت:

«ئەگەر ئاسمان لە سەرەوە بپێورێت،

ئەگەر بناغەکانی زەوی لە ژێرەوە بپشکنرێن،

ئەوسا منیش هەموو ڕەچەڵەکی ئیسرائیل ڕەت دەکەمەوە،

لەبەر هەموو ئەوەی کردیان.»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.یەرمیا 33:20

یەزدان دەفەرموێت: «سەردەمێک دێت، شارەکە بۆ یەزدان بنیاد دەنرێت، لە قوللەی حەنەنێلەوە هەتا دەروازەی گۆشەکە. نەحەمیا 3:1; دووەم پوختەی مێژوو 26:9; زەکەریا 14:10لەوێوە گوریسی پێوانە بەسەر گردی گارێڤ درێژ دەکرێت و دەسووڕێتەوە بۆ گۆعە. تەواوی ئەو دۆڵەی لاشە و خۆڵەمێشی تێدا فڕێدەدرێت، هەروەها هەموو کێڵگەکان بۆ دۆڵی قدرۆن لە ڕۆژهەڵات تاوەکو دەروازەی ئەسپ پیرۆز دەبێت بۆ یەزدان، هەتاهەتایە ڕیشەکێش ناکرێت و جارێکی دیکە کاول ناکرێتەوە.»دووەم پاشایان 11:16; نەحەمیا 3:28