یەرمیاยรม یەرمیاเยเรมียาห์, بەشบทที่ یەرمیاเยเรมียาห์, بەشบทที่ 47

ฉบับแปล เปรียบเทียบ

پەیامێک سەبارەت بە فەلەستییەکان

ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بۆ یەرمیای پێغەمبەر سەبارەت بە فەلەستییەکان، بەر لەوەی فیرعەون پەلاماری غەزە بدات:حزقیێل 25:15

یەزدان ئەمە دەفەرموێت:

«ئەوەتا ئاو لە باکوورەوە هەڵدەستێت و

دەبێتە لافاوێکی ڕاماڵ،

زەوی و هەرچی لەسەریەتی ڕایدەماڵێت،

شار و دانیشتووانەکەی.

خەڵکی هاوار دەکەن،

هەموو دانیشتووانی خاکەکە واوەیلا دەکەنئاشکراکردن 17:15

لە دەنگی تەقەی سمی ئەسپە بە تواناکانی،

لە خڕەی گالیسکەکانی و

جیڕەی چەرخەکانی.

باوک ئاوڕ لە کوڕ ناداتەوە

لەبەر شلبوونی دەستەکانی.ئاشکراکردن 9:9

لەبەر ئەوەی ئەو ڕۆژە هاتووە

بۆ تەفروتوناکردنی فەلەستییەکان و

بۆ بڕینەوەی هەموو پاشماوەیەک

کە بتوانن پشتگیری پاشایەتی سور و سەیدا بکەن.

یەزدان خەریکە فەلەستییەکان تەفروتونا دەکات،

پاشماوەی کەناری کەفتۆر.ئامۆس 1:10; پەیدابوون 10:14; دواوتار 2:23

خەڵکی غەزە لەبەر ماتەم سەریان دەتاشن،

ئەسقەلان کپ دەبێت.

ئەی پاشماوەی خەڵکی دۆڵەکان،

هەتا کەی لەشی خۆتان بریندار دەکەن؟

«”ئای ئەی شمشێری یەزدان،

هەتا کەی پشوو نادەیت؟

بڕۆ ناو کێلانەکەتەوە47‏:6 کالانەکەتەوە.‏ و

هێدی بە و کپ بە.“

بەڵام چۆن پشوو دەدات

کە یەزدان فەرمانی پێکردبێت،

لە دژی ئەسقەلان و لە دژی کەناری دەریا،

لەوێ ئەرکی پێ سپارد؟»