پەندەکانสภษ پەندەکانی سلێمانสุภาษิต, بەشบทที่ پەندەکانی سلێمانสุภาษิต, بەشบทที่ 16

ฉบับแปล เปรียบเทียบ

پلانەکانی دڵ هی مرۆڤە،

بەڵام وەڵامدانەوەی زمان لە یەزدانەوەیە.یەرمیا 10:23

هەموو ڕێگاکانی مرۆڤ لەبەرچاوی خۆی بێگەردن،

بەڵام یەزدان پاڵنەرەکان هەڵدەسەنگێنێت.

کارەکانت بە یەزدان بسپێرە،

پلانەکانت جێگیر دەبێت.زەبوورەکان 37:5; یەکەم پەترۆس 5:7

یەزدان بۆ مەبەستی خۆی هەموو شتێکی دروستکردووە،

تەنانەت بەدکاریش بۆ ڕۆژی بەڵا.ئەیوب 21:30; ڕۆما 11:36

یەزدان قێزی لە هەموو دڵ بەفیزێکە،

بێگومان سزادانی لەسەر تێناپەڕێت.پەندەکان 8:13

بە خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزی کەفارەت16‏:6 ئەم قوربانییەی کە تووڕەیی خودا لادەدات.‏ بۆ تاوان دەکرێت،

بە لەخواترسیش دوورکەوتنەوە لە خراپە.نەحەمیا 5:15

ئەگەر ڕەفتاری مرۆڤ مایەی ڕەزامەندی یەزدان بێت،

وا دەکات تەنانەت دوژمنەکانیشی لەگەڵیدا ئاشت ببنەوە.یەکەم پەترۆس 3:13

باشترە کەمت هەبێت بە ڕاستودروستییەوە

لەوەی داهاتێکی زۆری بە ناڕەوا.

دڵی مرۆڤ پلان بۆ ڕێگای خۆی دادەنێت،

بەڵام یەزدان هەنگاوەکانی ئاراستە دەکات.

قسەی پاشا وەک سروشە16‏:10 ‏فەرموودەیەکی خودایە کە لە ڕێگای ڕۆحی پیرۆزەوە بۆ مرۆڤ هاتبێت.‏،

دەبێ لە دادوەریدا دەمی ناپاکی نەکات.یەکەم پاشایان 3:27

قەپان و تەرازووی دادپەروەر لە یەزدانەوەیە،

هەموو کێشێکی ناو کیسە کاری ئەوە.پەندەکان 11:1; پەندەکان 20:10; پەندەکان 20:23

قێزی پاشایان لە خراپەکردنە،

چونکە بە ڕاستودروستی تەخت دەچەسپێت.پەندەکان 20:28; پەندەکان 25:5

ڕەزامەندی پاشایان لێوی ڕاستودروستە،

کەسی ڕاستگۆیان خۆشدەوێت.

تووڕەیی پاشا وەک فریشتەی مەرگە،

بەڵام کەسی دانا هێمنی دەکاتەوە.ئەستێر 7:7; پەندەکان 20:2

ڕووناکی ڕووی پاشا ژیانی تێدایە،

ڕەزامەندیشی وەک هەورە بارانی بەهارە.

دەستکەوتنی دانایی چەند لە زێڕ باشترە،

دەستکەوتنی تێگەیشتنیش لە زیو پەسەندترە.ئەیوب 28:15

ڕێگای سەرڕاستان دوورکەوتنەوەیە لە خراپە،

ئەوەی ڕێگای خۆی بپارێزێت گیانی خۆی دەپارێزێت.

لەپێش شکان لووتبەرزییە،

لەپێش ڕووخانیش ڕۆحزلییە.ئەستێر 3:1; پەندەکان 18:12; دانیال 4:30

باشترە بێفیز بیت و لەگەڵ ستەملێکراوان بیت،

لە دابەشکردنی دەستکەوت لەگەڵ لووتبەرزان.

ئەوەی بایەخ بە ئامۆژگاری بدات چاکەی دەست دەکەوێت،

ئەوەی پشت بە یەزدان ببەستێت خۆزگەی پێ دەخوازرێت.زەبوورەکان 34:8; ئیشایا 30:18; یەرمیا 17:7

ئەوەی لە دڵدا دانا بێت پێی دەگوترێت تێگەیشتوو،

شیرینی لێوەکانیش فێربوون زیاد دەکات.

وریایی سەرچاوەی ژیانە بۆ خاوەنەکەی،

بەڵام گێلەکان بە گێلایەتی خۆیان سزا دەدرێن.

دڵی کەسی دانا ڕێنمایی دەمی دەکات و

بەسەر لێوان فێربوون زیاد دەکات.

قسەی جوان شانەی هەنگوینە،

بۆ دەروون شیرینە و بۆ ئێسک چاکبوونەوەیە.

ڕێگا هەیە لەبەرچاوی مرۆڤ ڕاست دیارە،

بەڵام کۆتاییەکەی بەرەو مردنە.پەندەکان 14:12

نەوسی کرێکار بۆ خۆی ڕەنج دەدات،

برسیێتییەکەی پاڵی پێوەدەنێت.

کەسی دڵڕەش کای کۆن بە با دەکات16‏:27 عیبری: هەڵکەندنی خراپە.‏ و

لەسەر لێوەکانیشی ئاگری کڵپەدارن.زەبوورەکان 7:15; یاقوب 3:6

کەسی درۆزن دووبەرەکی دەوروژێنێت و

دەمشڕ دۆستی نزیک لە یەکتر جیا دەکاتەوە.پەندەکان 15:18

کەسی توندڕەو دراوسێی خۆی تەفرە دەدات و

بە ڕێگایەکدا دەیبات کە باش نییە.

ئەوەی چاو دەقوچێنێت پیلان بۆ درۆ دادەڕێژێت،

ئەوەی لێوی دەکرۆژێت خراپە بە ئەنجام دەگەیەنێت.پەندەکان 6:13; پەندەکان 10:10

ڕیش سپیێتی تاجی شانازییە،

لە ڕێگای ڕاستودروستییەوە دەستدەکەوێت.پەندەکان 20:29; تیتۆس 2:2

ئەوەی درەنگ تووڕە بێت لە پاڵەوان باشترە،

ئەوەی بەسەر خۆیدا زاڵ بێت باشترە لەوەی شارێک دەگرێت.پەندەکان 19:11

تیروپشک هەڵدەدرێتە کۆش،

بەڵام هەموو بڕیارێکی لەلایەن یەزدانەوەیە.یەشوع 7:14