دووەم ساموئێل2 سمو دووەم ساموئێل2 شموایل, بەشباب دووەم ساموئێلدوسرا شموایل کی کتاب, بەشباب 1

ترجمے موازنہ

گەیشتنی هەواڵی مردنی شاول

ئەوە بوو پاش مردنی شاول و گەڕانەوەی داود لە لێدانی عەمالێقییەکان، داود دوو ڕۆژ لە چیقلەگ مایەوە. یەکەم ساموئێل 27:6; یەکەم ساموئێل 30:17لە ڕۆژی سێیەمدا بینی گەنجێک لە ئۆردوگاکەی شاولەوە بە جلی دڕاو و سەری تۆزاوییەوە هات، کاتێک گەیشتە لای داود کەوتە سەر زەوی و کڕنۆشی برد.پەیدابوون 37:34; یەکەم ساموئێل 4:12; ئەیوب 2:12

داود لێی پرسی: «لەکوێوە هاتوویت؟»

ئەویش وەڵامی دایەوە: «لە ئۆردوگای ئیسرائیلەوە دەرباز بووم.»

داودیش پێی گوت: «ڕووداوەکە چۆن بوو؟ تکایە پێم ڕابگەیەنە.»

ئەویش گوتی:1‏:4 ئەو گەنجە هەواڵەکەی شێواندووە، بۆ ڕاستی ڕووداوەکە بڕوانە یەکەم ساموئێل بەشی 31.‏ «جەنگاوەران لە جەنگەکەدا هەڵاتن، زۆربەی جەنگاوەران کەوتن و مردن، شاول و یۆناتانی کوڕیشی مردن.»دووەم ساموئێل 4:10

داودیش بەو گەنجەی گوت کە هەواڵەکەی پێی ڕاگەیاندبوو: «چۆن زانیت شاول و یۆناتانی کوڕی مردوون؟»

گەنجەکەش پێی گوت: «وا ڕێککەوت من لە کێوی گلبۆع بووم، بینیم شاول بەسەر ڕمەکەیدا دەچەمایەوە، گالیسکە و سوارەکانیش بە توندی بەدوایەوە بوون. ئاوڕی لەدوای خۆی دایەوە و منی بینی، بانگی کردم، منیش گوتم: ”ئەوەتام.“

«لێی پرسیم: ”تۆ کێیت؟“

«منیش وەڵامم دایەوە: ”من عەمالێقیم.“

«ئینجا پێی گوتم: ”تکایە، وەرە سەرم و بمکوژە! لە سەرەمەرگدام، بەڵام هێشتا ژیانم تێدا ماوە.“

«منیش چوومە سەری و کوشتم، چونکە زانیم پاش کەوتنەکەی ناژیێت، ئیتر تاجەکەی سەر سەری و بازنەکەی کە بە قۆڵییەوە بوو بردم و ئەوانەم بۆ لای گەورەم هێناوە.»

داود جلەکانی لەبەرخۆی دادڕی، بە هەمان شێوە هەموو ئەو پیاوانەی کە لەگەڵی بوون. یەکەم ساموئێل 4:12; دووەم ساموئێل 3:31لاوانەوە و گریان، هەتا ئێوارە بەڕۆژوو بوون، بۆ شاول و یۆناتانی کوڕی و هەموو سوپای یەزدان و بنەماڵەی ئیسرائیل، چونکە بە شمشێر کەوتن.

ئیتر داود بە گەنجەکەی گوت: «تۆ خەڵکی کوێیت؟»

ئەویش گوتی: «من کوڕی پیاوێکی عەمالێقی نامۆم.»

داودیش پێی گوت: «چۆن سڵت نەکردەوە لەوەی دەستت درێژ بکەیت هەتا دەستنیشانکراوی یەزدان لەناو ببەیت؟»یەکەم ساموئێل 10:1; یەکەم ساموئێل 24:6; زەبوورەکان 105:15

ئینجا داود یەکێک لە خزمەتکارەکانی بانگکرد و گوتی: «وەرە پێشەوە و بیکوژە!» ئەویش لێیدا و مرد. دووەم ساموئێل 4:10; دووەم ساموئێل 4:12لەبەر ئەوەی داود پێی گوتبوو: «خوێنی خۆت لە ملی خۆتە، چونکە دەمت شایەتی لەسەر دایت و گوتت: ”من دەستنیشانکراوی یەزدانم کوشت.“»

لاواندنەوەی داود بۆ شاول و یۆناتان

داود بەم لاوانەوەیە بۆ شاول و یۆناتانی کوڕی لاواندییەوە و فەرمانی دا کە نەوەی یەهودا ئەم لاواندنەوەیەی کەوان فێر بن. ئەوە لە پەڕتووکی یاشاردا1‏:18 پەڕتووکی یاشار: بڕوانە یەشوع 10‏:13‏‏.‏ نووسراوە:پەیدابوون 49:8; یەشوع 10:13

«ئەی ئیسرائیل! ئای چۆن قارەمانان کەوتن!

شکۆمەندییەکەت لەسەر بەرزاییەکانت کوژراوە.

«لە گەت ڕایمەگەیەنن،

لە شەقامەکانی ئەسقەلان مژدە مەدەن،

نەوەک کچانی فەلەستییەکان دڵخۆش بن،

نەوەک کچانی خەتەنەنەکراوان پێمان خۆش بن.یەکەم ساموئێل 17:23; ڕابەران 11:34; ڕابەران 14:19

«ئەی چیاکانی گلبۆع،

با شەونم و بارانتان بەسەرەوە نەبێت،

نە کێڵگەکانت پێشکەشکراوی دانەوێڵە،

چونکە لەوێ قەڵغانی پاڵەوانان گڵاو بووە،

قەڵغانەکەی شاول، بێ چەورکردنی بە ڕۆن.یەکەم ساموئێل 31:1

«لە خوێنی کوژراوان و

لە جەستەی پاڵەوانان

کەوانەکەی یۆناتان نەهاتەوە دواوە و

شمشێرەکەی شاولیش بە بەتاڵی نەگەڕایەوە.یەکەم ساموئێل 14:6

شاول و یۆناتان،

لە ژیانیاندا خۆشەویست و شیرین بوون،

لە مەرگیشدا لە یەکتر جیا نەبوونەوە.

لە هەڵۆ تیژڕەوتر و

لە شێر بەهێزتر بوون.

«ئەی کچانی ئیسرائیل،

بۆ شاول بگریێن،

ئەوەی بەرگی سوور و نەرمی لەبەرکردن،

ئەوەی خشڵی زێڕی بە کراسەکانتانەوە کرد.

«ئای چۆن قارەمانان لەناو جەرگەی جەنگدا کەوتن!

یۆناتان لەسەر بەرزاییەکانتدا کوژرا.

یۆناتانی برام، دڵم بۆت گوشرا،

زۆر شیرین بوویت لەلام،

خۆشەویستی تۆ بۆ من

لە خۆشەویستی خانمان سەیرتر بوو.دووەم ساموئێل 9:1; یەکەم ساموئێل 18:1

«ئای چۆن قارەمانان کەوتن!

چەکەکانی جەنگ1‏:27 چەکەکانی جەنگ مەبەستی لە شاول و یۆناتانە.‏ لەناوچوون!»