یەشوعیہو یەشوعیہوشع, بەشباب یەشوعیہوشع کی کتاب, بەشباب 21

ترجمے موازنہ

پێدانی چەند شارۆچکەیەک بە لێڤییەکان

ئەوە بوو گەورەی بنەماڵەکانی لێڤییەکان هاتنە لای ئەلعازاری کاهین و یەشوعی کوڕی نون و گەورەی بنەماڵەکانی هۆزەکانی دیکەی نەوەی ئیسرائیل، لە شیلۆ لە خاکی کەنعان لەگەڵیاندا دوان و گوتیان: «یەزدان لە ڕێگەی موساوە فەرمانی داوە کە چەند شارۆچکەیەکمان پێبدرێت بۆ نیشتەجێبوون لەگەڵ لەوەڕگاکانیان بۆ ئاژەڵی ماڵیمان.»سەرژمێری 35:2

  • بەپێی فەرمانی یەزدان نەوەی ئیسرائیلیش لە میراتەکەی خۆیان ئەم شارۆچکانە و لەوەڕگایانەیان دایە لێڤییەکان:یەکەم پوختەی مێژوو 6:64
  • جا تیروپشک بۆ خێڵەکانی قەهاتییەکان کرا، لێڤییەکان کە لە نەوەی هارونی کاهین بوون بە تیروپشک سێزدە شارۆچکەیان بەرکەوت لە هۆزی یەهودا و هۆزی شیمۆن و هۆزی بنیامین.دووەم پوختەی مێژوو 31:15
  • بۆ پاشماوەی نەوەی قەهاتیش دە شارۆچکە بە تیروپشک لە خێڵەکانی هۆزی ئەفرایم و هۆزی دان و نیوەی هۆزی مەنەشەیان بەرکەوت.
  • بۆ نەوەی گێرشۆنیش سێزدە شارۆچکەیان بە تیروپشک بەرکەوت، لە خێڵەکانی هۆزی یەساخار و هۆزی ئاشێر و هۆزی نەفتالی و نیوەی هۆزی مەنەشە لە باشان.
  • بۆ نەوەی مەراریش بەگوێرەی خێڵەکانیان دوازدە شارۆچکەیان بەرکەوت، لە هۆزی ڕەئوبێن و گاد و زەبولون.
  • جا نەوەی ئیسرائیل بە تیروپشک ئەم شارۆچکە و لەوەڕگایانەیان بە لێڤییەکان دا، هەروەک یەزدان لە ڕێگەی موساوە فەرمانی دابوو.
  • لە هۆزی نەوەی یەهودا و هۆزی نەوەی شیمۆن ئەم شارۆچکانەیان دا کە ئەمانە ناوەکانیان بوون، جا ئەم شارۆچکانە بۆ نەوەی هارون دیاری کرا لە خێڵەکانی قەهاتییەکان لە نەوەی لێڤی، چونکە تیروپشکی یەکەم بۆ ئەوان بوو:یەکەم پوختەی مێژوو 6:54
  • قیریەت ئەربەع باپیرە گەورەی عەناق کە حەبرۆنە لە ناوچە شاخاوییەکانی یەهودا لەگەڵ لەوەڕگاکانی دەوروبەری، یەشوع 14:13; یەشوع 15:13بەڵام کێڵگەکان و گوندەکانی دەوروبەری شارەکەیان بە کالێبی کوڕی یەفونە دا وەک موڵکی خۆی. یەکەم پوختەی مێژوو 6:56ئەم شارۆچکانە بە لەوەڕگاکانیانەوە درانە نەوەی هارونی کاهین: حەبرۆن، کە شارێکی پەناگای تۆمەتبارکراوان بوو بە کوشتن، لەگەڵ لیڤنا، یەشوع 10:29یەتیر، ئەشتەمۆع، حۆلۆن، دەڤیر، عەین، یوتا و بێت‌شەمەش، واتا نۆ شارۆچکە لەم دوو هۆزە21‏:16 لەم دوو هۆزە: واتا یەهودا و شیمۆن، بڕوانە ئایەتی 9.‏.یەشوع 15:10; یەکەم ساموئێل 6:9
  • لە هۆزی بنیامینیش
  • گبعۆن، گەڤەع، دووەم ساموئێل 2:12; یەرمیا 28:1عەناتۆت و عەلمۆن بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتا چوار شارۆچکە.یەکەم پاشایان 2:26; ئیشایا 10:30; یەرمیا 1:1
  • هەموو شارۆچکەکانی نەوەی هارون کە کاهینەکانن، سێزدە شارۆچکە بوون بە لەوەڕگاکانیانەوە.
  • پاشماوەی خێڵەکانی قەهات لە لێڤییەکان، بە تیروپشک ئەم شارۆچکانەیان لە هۆزی ئەفرایم بەرکەوت:یەکەم پوختەی مێژوو 6:61
  • لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم شارۆچکەی شەخەمیان پێدرا،
  • کە شارێکی پەناگای تۆمەتبارکراوان بوو بە کوشتن، لەگەڵ گەزەر، یەشوع 20:7قیڤچەیم و بێت‌حۆرۆن بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتا چوار شارۆچکە.
  • لە هۆزی دانیش ئەمانەیان وەرگرت:
  • ئەلتەقێ و گیبەتۆن و ئەیالۆن و گەت ڕیمۆن بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتا چوار شارۆچکە.
  • لە نیوەی هۆزی مەنەشەش ئەمانەیان وەرگرت:
  • تەعنەک و گەت ڕیمۆن بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتا دوو شارۆچکە.ڕابەران 1:27
  • هەموو شارۆچکەکان دە بوون بە لەوەڕگاکانیانەوە بۆ پاشماوەی خێڵەکانی نەوەی قەهات بوو.
  • بۆ نەوەی گێرشۆنیش لە خێڵەکانی لێڤییەکان:
  • لە نیوەی هۆزی مەنەشەوە:
  • گۆلان و لەوەڕگاکانی پێدرا لە باشان، کە شارێکی پەناگای تۆمەتبارکراوان بوو بە کوشتن، لەگەڵ بەعەشتەرا و لەوەڕگاکانی، واتا دوو شارۆچکە.یەکەم پوختەی مێژوو 6:62; یەشوع 20:8
  • لە هۆزی نەوەی یەساخاریش ئەمانەیان وەرگرت:
  • قیشیۆن و داڤەرەت و یەرموت و کانی گەنیم، بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتا چوار شارۆچکە.
  • لە هۆزی نەوەی ئاشێریش ئەمانەیان وەرگرت:
  • میشال و عەبدۆن و یەکەم پوختەی مێژوو 6:74حەلقەت و ڕەحۆڤ، بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتا چوار شارۆچکە.
  • لە هۆزی نەفتالیش ئەمانەیان وەرگرت:
  • قەدەش لە جەلیل، کە شارێکی پەناگای تۆمەتبارکراوان بوو بە کوشتن، لەگەڵ حەمۆت دۆر و قەرتان بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتا سێ شارۆچکە.یەشوع 20:7
  • هەموو شارۆچکەکانی گێرشۆنییەکان بەگوێرەی خێڵەکانیان، سێزدە شارۆچکە بوون بە لەوەڕگاکانیانەوە.
  • بۆ خێڵەکانی نەوەی مەراریش کە پاشماوەی لێڤییەکانن:
  • لە هۆزی زەبولون ئەمانەیان پێدان:
  • یۆقنەعام و قەرتا و یەکەم پوختەی مێژوو 6:63دیمنا و نەهەلال، بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتا چوار شارۆچکە.
  • لە هۆزی ڕەئوبێنیش ئەمانەیان پێدان:
  • بەچەر و یەهەچ و قەدێمۆت و مێفەعەت بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتا چوار شارۆچکە.
  • لە هۆزی گادیش ئەمانەیان وەرگرت:
  • ڕامۆت لە گلعاد، کە شارێکی پەناگای تۆمەتبارکراوان بوو بە کوشتن، لەگەڵ مەحەنەیم و یەشوع 20:8حەشبۆن و یەعزێر، بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتا چوار شارۆچکە.یەرمیا 49:3
  • جا هەموو ئەو شارۆچکانەی بۆ نەوەی مەراری بوون بەگوێرەی خێڵەکانیان، ئەوانەی لە خێڵەکانی لێڤییەکان مابوونەوە، تیروپشکەکەشیان دوازدە شارۆچکە بوو.
  • هەموو شارۆچکەکانی لێڤییەکان لەناو ئەو موڵکەی نەوەی ئیسرائیل خاوەنی بوون، چل و هەشت شارۆچکە بوون بە لەوەڕگاکانیانەوە. سەرژمێری 35:7ئەم شارۆچکانەش شار بە شار بوون و لەوەڕگاکانیشیان بە چواردەوریاندا بوو، هەموو ئەم شارۆچکانە وابوون.سەرژمێری 35:5

جا یەزدان هەموو ئەو زەوییەی دایە نەوەی ئیسرائیل کە سوێندی خواردبوو بیداتە باوباپیرانیان، ئەوانیش دەستیان بەسەردا گرت و تێیدا نیشتەجێ بوون. پەیدابوون 12:7; پەیدابوون 13:17هەروەها یەزدان لە دەوروبەرەکەیان ئاسوودەی کردن بەپێی ئەو سوێندەی بۆ باوباپیرانی ئەوانی خوارد، تەنها پیاوێکیش لە هەموو دوژمنەکانیان بەرامبەریان نەوەستا، بەڵکو یەزدان هەموو دوژمنەکانی ئەوانی دایە دەستیان. یەشوع 22:4هیچ بەڵێنێک لە هەموو ئەو بەڵێنە چاکانەی یەزدان بە بنەماڵەی ئیسرائیلی فەرمووبوو نەشکاوە، بەڵکو هەمووی هاتە دی.یەکەم ساموئێل 3:19; ئیشایا 34:16; مەرقۆس 7:30