سەرژمێریNum سەرژمێریDân số, بەشchương سەرژمێریDân số, بەشchương 13

Bản dịch So sánh

سیخوڕی خاکی کەنعان

ئینجا یەزدان بە موسای فەرموو: «چەند پیاوێک بنێرە بۆ سیخوڕیکردن لە خاکی کەنعان کە من بە نەوەی ئیسرائیلم داوە، لە هەر هۆزێک لە باوکانیان پیاوێک دەنێرن، هەر یەکێکیان سەرکردە بێت لەناویاندا.»دواوتار 1:22; دواوتار 9:23

بەپێی فەرمانی یەزدان موسا لە چۆڵەوانی پارانەوە ئەوانی نارد. هەموویان لە نەوەی ئیسرائیل ڕابەر بوون.دواوتار 1:22

  • ئەمەش ناوەکانیانە:
  • لە هۆزی ڕەئوبێن شەموعی کوڕی زەکور،
  • لە هۆزی شیمۆن شافاتی کوڕی حۆری،
  • لە هۆزی یەهودا کالێبی کوڕی یەفونە،یەشوع 14:7
  • لە هۆزی یەساخار یەگالی کوڕی یوسف،
  • لە هۆزی ئەفرایم هۆشێیەعی کوڕی نون،
  • لە هۆزی بنیامین پەلتیی کوڕی ڕافو،
  • لە هۆزی زەبولون گەدیێلی کوڕی سۆدی،
  • لە هۆزی یوسف، لە هۆزی مەنەشە گەدیی کوڕی سوسی،
  • لە هۆزی دان عەمیێلی کوڕی گەمەلی،
  • لە هۆزی ئاشێر سەتوری کوڕی میکائیل،
  • لە هۆزی نەفتالی نەحبیی کوڕی ڤۆفسی،
  • لە هۆزی گاد گوئێلی کوڕی ماکی.
  • ئەوە ناوی ئەو پیاوانە بوو کە موسا ناردنی بۆ سیخوڕی خاکەکە. موساش هۆشێیەعی کوڕی نونی ناو نا یەشوع.

جا موسا ناردنی بۆ سیخوڕی خاکی کەنعان و پێی گوتن: «لێرەوە بەناو نەقەبدا13‏:17 ناوچەیەکی وشکە دەکەوێتە باشووری خاکی بەڵێندراو.‏ بڕۆن و بۆ ناوچە شاخاوییەکە سەربکەون و سەرژمێری 32:8بڕوانن خاکەکە چۆنە، ئەو گەلەش تێیدا دەژیێت بە هێزە یان لاوازە؟ کەمن یان زۆرن؟ ئەو خاکەی تێیدا نیشتەجێن چۆنە، باشە یان خراپە؟ ئەو شارۆچکانە چین کە تێیدا نیشتەجێن، خێوەتگان یان قەڵابەندن؟ هەروەها ئەو خاکە چۆنە، بەپیتە یان بێپیتە؟ داری لێیە یان نا؟ چاونەترس بن و هەندێک لە بەروبوومی خاکەکە بهێنن.» ئەو ڕۆژانەش ڕۆژانی یەکەم بەری ترێ بوو.

ئەوانیش سەرکەوتن و سیخوڕی خاکەکەیان کرد، لە چۆڵەوانی چنەوە هەتا ڕەحۆڤ لە نزیک دەروازەی حەمات. دووەم ساموئێل 8:9بەناو نەقەبدا سەرکەوتن و هاتنە حەبرۆن. لەوێش ئەحیمەن و شێشەی و تەلمەی نەوەی عەناقی لێبوو، حەبرۆنیش پێش چۆعەنی میسر بە حەوت ساڵ بنیاد نرابوو. دواوتار 1:28; دواوتار 2:10ئیتر هاتنە دۆڵی ئەشکۆل و لەوێ لقێکیان بە هێشووە ترێیەکەوە لێکردەوە و بە دارێک هەڵیانگرت لەنێوان دووانیان و لەگەڵ هەندێک هەنار و هەنجیر. سەرژمێری 32:9; دواوتار 1:24جا ئەو شوێنە ناونرا دۆڵی ئەشکۆل بەهۆی ئەو هێشووەی نەوەی ئیسرائیل لەوێ لێیان کردەوە. ئینجا لەدوای چل ڕۆژ لە سیخوڕیەتی خاکەکە هاتنەوە.

هەواڵ هێنانەوە

سیخوڕەکان هاتنە لای موسا و هارون و هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل لە چۆڵەوانی پاران، لە قادێش، هەواڵیان بۆ ئەوان و بۆ هەموو کۆمەڵ هێنایەوە و بەروبوومی خاکەکەیان پیشاندان. پەیدابوون 14:7; دواوتار 1:19هەواڵیان پێیدا و گوتیان: «بۆ ئەو خاکە چووین کە تۆ ئێمەت بۆی نارد و بە ڕاستی شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت! ئەمەش بەرەکەیەتی. دەرچوون 3:8; دواوتار 1:25بەڵام ئەو گەلەی لە خاکەکەدا نیشتەجێن بە هێزن و شارەکان قەڵابەند و زۆر مەزنن، هەروەها نەوەی عەناقیشمان لەوێ بینی. عەمالێقییەکان لە خاکی نەقەبدا نیشتەجێن، حیتی و یەبوسی و ئەمۆرییەکان لە ناوچە شاخاوییەکەدا نیشتەجێن، کەنعانییەکانیش لەلای دەریا و لەسەر کەناری ڕووباری ئوردون نیشتەجێن.»یەشوع 11:3

بەڵام کالێب گەلی بۆ موسا بێدەنگ کرد و گوتی: «با سەربکەوین و دەستی بەسەردا بگرین، چونکە توانامان بەسەریدا هەیە.»سەرژمێری 14:6; سەرژمێری 14:24; یەشوع 14:8

بەڵام ئەو پیاوانەی لەگەڵیدا چووبوون، گوتیان: «ناتوانین سەربکەوین و دژایەتی ئەو گەلە بکەین، چونکە لە ئێمە بەهێزترن.» جا هەواڵێکی خراپیان لەنێو نەوەی ئیسرائیلدا بڵاوکردەوە سەبارەت بەو خاکەی سیخوڕیان تێدا کردبوو و گوتیان: «ئەو خاکەی پێیدا چووین هەتا سیخوڕی بکەین، خاکێکە کە دانیشتووانەکەی قووت دەدات. هەموو ئەو گەلەی تێیدا بینیمان باڵا بەرز بوون. هەروەها لەوێ نەفیلیممان13‏:33 نەفیلیم: بڕوانە پەیدابوون 6‏:4‏‏.‏ بینی، نەوەی عەناق کە لە ڕەگەزی نەفیلیمن، لە چاوی خۆماندا وەک پێکوڕە وابووین، بە هەمان شێوەش لەچاو ئەوان.»پەیدابوون 6:4; دواوتار 9:2