عیبرانییەکانEb عیبرانییەکانEbrei, بەشcapitolo نامە بۆ عیبرانییەکانLettera agli Ebrei, بەشcapitolo 2

Traduzioni Confronta

پشتگوێ نەخستنی ڕزگاری

لەبەر ئەمە دەبێ وریاتر بین لەوەی بیستمان، نەوەک لێی لابدەین، چونکە ئەگەر پابەندبوون بەو پەیامەی کە لە ڕێگەی فریشتەکانەوە گوترا، کە هەموو دەستدرێژی و سەرپێچییەک سزای دادپەروەرانەی وەرگرتووە، دەرچوون 20:1; کردار 7:38; کردار 7:53; گەلاتیا 3:19; عیبرانییەکان 10:28ئەوا ئێمە چۆن دەتوانین لەو سزایە هەڵبێین، کە ڕزگارییەکی ئەوەندە گەورەی وەک ئەمە پشتگوێ بخەین؟ ئەوەی یەکەم جار بەهۆی مەسیحی خاوەن شکۆوە گوترا و لەلایەن ئەوانەی بیستیان بۆمان پشتڕاست کرایەوە، مەتا 4:17; لۆقا 1:2خوداش بە نیشانە و کاری مەزن و پەرجووی جۆراوجۆر شایەتی بۆ ئەم ڕزگارییە دا، هەروەها بەو بەهرانەی ڕۆحی پیرۆز کە بەگوێرەی خواستی خۆی دابەشی کردوون.مەرقۆس 16:20

عیسا وەک براکانیەتی

ئەو جیهانەی کە دێت و باسی دەکەین، ملکەچی فریشتەکانی نەکردووە. مەتا 28:18بەڵام لە شوێنێکدا کەسێک شایەتی داوە:

﴿مرۆڤ چییە تاکو بیری لێ بکەیتەوە؟

کوڕی مرۆڤ چییە تاکو بایەخی پێبدەیت؟زەبوورەکان 144:3

بۆ ماوەیەکی کەم ئەوت لە فریشتەکانت بە کەمتر دانا و

تاجی شکۆ و ڕێزت خستە سەری،مەتا 27:46

تۆ هەموو شتێکت خستووەتە ژێر پێی ئەو.﴾2‏:8 زەبوورەکان 8‏:4‏-6.‏‏

کاتێک خودا هەموو شتێکی ملکەچ کردووە، هیچ شتێکی نەهێشتەوە ملکەچی نەکات. هەرچەندە ئێستا نابینین هەموو شتێک ملکەچی کرابێت. زەبوورەکان 8:4; مەتا 28:18; یەکەم کۆرنسۆس 15:27بەڵام عیسا دەبینین، ئەوەی بۆ ماوەیەکی کورت لە فریشتەکان کەمتر دانرا، لەبەر ئازاری مردن تاجی شکۆ و ڕێزی خراوەتە سەر، تاکو بە نیعمەتی خودا لە جیاتی هەموو کەسێک مردن بچێژێ.یۆحەنا 3:16; فیلیپی 2:7; فیلیپی 2:11; ئاشکراکردن 5:9

لە خودا دەوەشایەوە، ئەوەی هەموو شتێک بۆ ئەو و بەهۆی ئەوەوەیە، کاتێک دەیویست ڕۆڵەی زۆر بهێنێتە نێو شکۆمەندییەکەی، دەبووایە عیسا کە پێشەنگی ڕزگارکردنیانە، لە ڕێگەی ئازارەوە بکاتە ڕزگارکەرێکی تەواو. پەندەکان 16:4; لۆقا 24:26; یۆحەنا 1:3عیسا کە خەڵک پیرۆز دەکات و ئەو خەڵکەی پیرۆز کراون هەردووکیان سەر بە یەک خێزانن، لەبەر ئەم هۆیەش عیسا شەرم ناکات بە خوشک یان برا ناویان ببات. مەتا 28:10; یۆحەنا 20:17دەفەرموێ:

﴿ناوی تۆ بە براکانم ڕادەگەیەنم،

لەناو کۆمەڵدا2‏:12 یۆنانی: کڵێسا.‏ ستایشت دەکەم.﴾2‏:12 زەبوورەکان 22‏:22.‏‏زەبوورەکان 22:22

هەروەها:

﴿من پشت بەو دەبەستم.﴾2‏:13 ئیشایا 8‏:17.‏‏

دیسان:

﴿ئەوەتا خۆم و ئەو منداڵانەی کە خودا پێیداوم.﴾2‏:13 ئیشایا 8‏:18.‏‏ئیشایا 8:17; دووەم ساموئێل 22:3

بۆیە کە منداڵەکان لە گۆشت و خوێن بەشدارن، ئەویش بە هەمان شێوە بەشداری لە سروشتی مرۆڤایەتییان کرد، تاکو بەهۆی مردنی خۆیەوە شەیتان لەناوببات کە هێزی مردنی هەیە، یۆحەنا 1:14; ڕۆما 8:3; یەکەم کۆرنسۆس 15:54; دووەم تیمۆساوس 1:10ئەوانەش ئازاد بکات کە بە درێژایی ژیانیان لە ترسی مردن ملکەچی کۆیلایەتی بوون. لۆقا 1:74; ڕۆما 8:15بە ڕاستی ئەوە بۆ یارمەتیدانی فریشتە نییە، بەڵکو بۆ یارمەتیدانی نەوەی ئیبراهیمە. لەبەر ئەوە پێویست بوو لە هەموو ڕووێکەوە لە خوشکان و برایانی بچێت تاکو ببێتە سەرۆک کاهینێکی بە بەزەیی و دڵسۆز لە خزمەتکردنی خودا، هەروەها ببێتە کەفارەت2‏:17 ئەو قوربانییەی کە تووڕەیی خودا لادەدات.‏ لە پێناوی گوناهەکانی خەڵک. فیلیپی 2:7; عیبرانییەکان 5:2لەبەر ئەوەی خۆی ئازاری چێژتووە و تاقی کراوەتەوە، دەتوانێت یارمەتیی ئەوانەش بدات کە تاقی دەکرێنەوە.عیبرانییەکان 4:15