ئیشایا ئیشایا, بەش ئیشایا, بەش 40
حەسانەوە بۆ گەلی خودا
دڵنەوایی گەلەکەم بکەن، دڵنەواییان بکەن،
خوداتان دەفەرموێت،ئیشایا 35:4; ئیشایا 52:9; لۆقا 2:10
بە دڵنەرمی لەگەڵ ئۆرشەلیم بدوێن،
پێی ڕابگەیەنن
کە ڕەنجکێشانەکەی تەواو بووە،
کە تاوانەکەی بەخشراوە،
چونکە بە دەستی یەزدان
لەسەر گوناهەکانی دووقاتی وەرگرتەوە.یەرمیا 16:18
کەسێک هاوار دەکات و دەڵێت:
«لە چۆڵەوانی ڕێگا بۆ هاتنی یەزدان ئامادە بکەن،
لە بیابان شاڕێگا بۆ خودامان ڕێکبخەن.مەتا 3:3; مەرقۆس 1:3; لۆقا 3:4; یۆحەنا 1:23
هەموو دۆڵێک هەڵدەچێت و
هەموو چیا و گردێک ڕۆدەچێت.
خوار ڕاست دەبێتەوە،
هەورازیش دەبێت بە دەشت،لۆقا 18:14; ئیشایا 42:16
شکۆمەندی یەزدان دەردەکەوێت و
هەموو مرۆڤایەتی پێکەوە دەیبینن،
چونکە دەمی یەزدان فەرمووی.»کردار 11:14
دەنگێک دەڵێت: «بانگەواز بکە!»
منیش گوتم: «بانگەوازی چی بکەم؟»
«هەموو مرۆڤێک وەک گژوگیا وایە و
هەموو دڵسۆزییەکەی وەک گوڵی کێوی وایە.ئەیوب 14:2; زەبوورەکان 103:15; یاقوب 1:10; یەکەم پەترۆس 1:24
گژوگیا وشک دەبێت و گوڵ هەڵدەوەرێ،
چونکە هەناسەی یەزدان هەڵیکردە سەری،
بێگومان گەل وەکو گژوگیان.
گژوگیا وشک دەبێت و گوڵ هەڵدەوەرێ،
بەڵام پەیامی خودامان بۆ هەتاهەتایە چەسپاو دەبێت.»زەبوورەکان 119:89; مەتا 24:35; یەکەم پەترۆس 1:25
ئەی مزگێنیدەر بۆ سییۆن،
بڕۆ سەر کێوێکی بەرز،
بە هێزەوە دەنگت بەرز بکەرەوە،
بەرزی بکەرەوە، مەترسە.
ئەی مزگێنیدەر بۆ ئۆرشەلیم،
بە شارۆچکەکانی یەهودا بڵێ:
«ئەوەتا خوداتان!»
ئەوەتا یەزدانی باڵادەست بە هێزەوە دێت،
بە بازووی فەرمانڕەوایەتی بۆ دەکات.
ئەوەتا پاداشتەکەی لەگەڵیدایە و
خەڵاتەکەی لەبەردەمی.یۆحەنا 1:27; ئیشایا 62:11
وەک شوان مێگەلەکەی دەلەوەڕێنێت:
بە بازووی خۆی بەرخەکان کۆدەکاتەوە و
بە باوەش هەڵیاندەگرێت،
بە نەرمی شیردەرەکان بە پێش خۆی دەدات.حزقیێل 34:23; یۆحەنا 10:11
کێ بە چنگ ئاوی پێواوە و
بە بست ئاسمان؟
کێ خۆڵی زەوی بە قزناغ پێواوە؟
کێ چیاکانی بە قەپان کێشاوە و
گردەکانیش بە تەرازوو؟ئیشایا 48:13
کێ لەبیری یەزدان تێگەیشتووە
یاخود وەک ڕاوێژکار فێری کردووە؟ڕۆما 11:34; یەکەم کۆرنسۆس 2:14; یەکەم کۆرنسۆس 2:16
یەزدان ڕاوێژی بە کێ کرد و تێیگەیاند،
ڕێگای دادپەروەری فێرکرد؟
کێ زانینی فێرکرد و
ڕێگای تێگەیشتنی پێ ناساند؟
ئەوەتا نەتەوەکان وەک دڵۆپێک ئاوی ناو سەتڵ و
بە تۆزی تەرازوو دادەنرێن.
ئەوەتا دوورگەکان وەک پووش هەڵدەگرێت.زەبوورەکان 103:14; دانیال 4:35
داری لوبنان بەس نییە بۆ سووتەمەنی قوربانگا و
ئاژەڵەکانی بەس نین بۆ قوربانی سووتاندن.
هەموو نەتەوەکان وەک هیچن لەبەردەمی،
لەلای ئەو بە نەبوو و پووچ دادەنرێن.زەبوورەکان 39:5
جا خودا بە چی هاوشێوە دەکەن،
چ وێنەیەک بەو یەکسان دەکەن؟کردار 17:29
پەیکەرێک کە وەستا دایدەڕێژێت،
زێڕنگەریش بە زێڕ ڕووکەشی دەکات،
زنجیری زیویش زیوگەر.ئیشایا 44:12
دەستکورتیش بۆ پێشکەشکردنی پیتاک
دارێکی ساغ هەڵدەبژێرێت کە نەڕزیبێت.
داوای وەستایەکی شارەزا دەکات
بۆ ئەوەی پەیکەرێکی نەلەقیوی بۆ دابنێت.
ئایا نازانن؟
ئایا نابیستن؟
ئەی لە سەرەتاوە پێتان ڕانەگەیەنراوە؟
ئایا لەو کاتەوەی زەوی بەدیهێنراوە تێنەگەیشتوون کە
ئەو لەسەر ئاسۆی زەوی دادەنیشێت و
دانیشتووانەکەی وەک پێکوڕە وان؟
ئەو ئاسمان وەک پڵاس بڵاو دەکاتەوە،
وەک ڕەشماڵ هەڵیدەدات بۆ نیشتەجێبوون.یەرمیا 10:12
ئەو مەزنەکان وەک نەبوو لێدەکات و
حوکمڕانانی جیهان دەکات بە هیچ.ئەیوب 12:21
هەر ئەوەندەی نێژران، چێنران و
قەدیان لە زەوی ڕەگی داکوتا،
فووی لێکردن و وشک هەڵگەڕان،
ڕەشەبا وەک پووش هەڵیاندەگرێت.
خودای پیرۆز دەفەرموێت: «لەگەڵ کێ هاوشێوەم دەکەن؟
من هاوتای کێم؟ئیشایا 40:18
چاوتان بۆ بەرزی هەڵبڕن و
ببینن کێ ئەمەی بەدی هێناوە،
کێ ئەستێرەکانی بە ژمارە دەردەهێنێت و
ناو لە هەموویان دەنێت؟
لەبەر زۆری هێز و توندی توانای
هیچ کامیان ون نابێت.زەبوورەکان 147:4
«ئەی یاقوب، بۆ دەڵێیت،
ئەی ئیسرائیل، بۆ سکاڵا دەکەیت:
”ڕێگای من لە یەزدان شاردرایەوە،
دادی من لە خودام تێپەڕی“؟ئەیوب 34:5; ئەیوب 34:12
ئایا نەتزانی،
یان نەتبیست؟
یەزدان خودای هەتاهەتاییە،
بەدیهێنەری ئەمسەر و ئەوسەری زەوی.
نە ماندوو و نە شەکەت دەبێت،
کەس پەی بە تێگەیشتنی ئەو نابات.ئیشایا 42:5; ئیشایا 45:11
توانا بە ماندوو دەدات و
بۆ داهێزراویش هێز زۆر دەکات.ئیشایا 33:24; دووەم کۆرنسۆس 12:9; کۆلۆسی 1:11
گەنجەکان ماندوو و شەکەت دەبن،
لاوەکان پێیان هەڵدەکەوێت و دەکەون،
بەڵام ئەوانەی چاوەڕوانی یەزدانن،
هێزیان نوێ دەبێتەوە،
وەک هەڵۆ لە شەقەی باڵ دەدەن،
ڕادەکەن و شەکەت نابن،
دەڕۆن و ماندوو نابن.ئەیوب 29:20; ئیشایا 41:1