شینەکانی یەرمیا شینەکانی یەرمیا, بەش شینەکانی یەرمیا, بەش 5
ئەی یەزدان، بەبیرت بێتەوە چیمان بەسەرهات،
تەماشا بکە و ڕیسواییەکەمان ببینە.حزقیێل 5:14
میراتەکەمان بۆ نامۆکان بوو،
ماڵمان بۆ بێگانە.یەرمیا 6:12
هەتیو و بێ باوک بووین،
دایکانمان وەک بێوەژنن.
دەبێ ئەو ئاوە بکڕین کە دەیخۆینەوە
دارەکانمان بە نرخ بۆمان دێت.حزقیێل 4:16
ئەوانەی ڕاومان دەنێن زۆر نزیک بوونەوە،
ماندوو دەبین و حەوانەوەمان نییە.
دەستمان لە میسری و ئاشورییەکان پانکردەوە
بۆ بەدەستهێنانی نانی پێویست.
باوکانمان گوناهیان کرد، نەمان،
ئێمەش سزاکەیان وەردەگرین.دەرچوون 20:5; یەرمیا 31:29; حزقیێل 8:2
کۆیلەکان فەرمانڕەوایەتیمان دەکەن،
کەس نییە لە دەستیان ڕزگارمان بکات.دواوتار 28:48
بەهۆی شمشێر لە چۆڵەوانی ژیانمان لە مەترسیدایە
هەتا بژێوی پەیدا دەکەین.
پێستمان وەک تەنوور سووتاوە،
لەبەر برسیێتی برژاوین.حزقیێل 22:22
لە سییۆن دەستدرێژییان کردە سەر ژنان،
پاکیزەکانیش لە شارۆچکەکانی یەهودا.دواوتار 28:30
میران بە دەستیانەوە هەڵدەواسرێن،
ڕێز لە پیران ناگیرێت.شینەکانی یەرمیا 4:16
لاوانیان دەهاڕدرێن،
منداڵان لەژێر بارەداردا بەلادادێن.
پیران دەستیان لە دەروازە هەڵدەگرن،
لاوانیش وازیان لە گۆرانی هێنا.
خۆشی دڵمان نەما،
شاییمان بوو بە شیوەن.هۆشەع 2:11
تاجی سەرمان کەوت.
قوڕبەسەرمان، چونکە گوناهمان کرد!یەرمیا 13:18
لەبەر ئەم شتانە دڵمان داهێزرا،
لەبەر ئەم ڕووداوانە بەرچاومان تاریک بوو،یەرمیا 13:16
لەبەر کێوی سییۆن، وێران بوو،
چەقەڵ هاتوچۆی تێدا دەکەن.
ئەی یەزدان، تۆ بۆ هەتاهەتایە حوکم دەکەیت،
تەختی تۆ نەوە دوای نەوە بەردەوام دەبێت.زەبوورەکان 9:7
بۆچی بەردەوام لەبیرمان دەکەیت؟
بۆچی کاتێکی درێژ بەجێمان دەهێڵیت؟زەبوورەکان 13:1
ئەی یەزدان، بمانگەڕێنەوە بۆ لای خۆت، هەتا بگەڕێینەوە،
وەک جاران ڕۆژانمان نوێ بکەرەوە،یەرمیا 31:18
یان تۆ زۆر لێمان تووڕە بوویت و
بە تەواوی ئێمەت ڕەتکردووەتەوە؟